کادۆسى ، بە یۆنانى کۆن :( )، خەڵکى دێرینى جاکى نێوان دەریاى قەزەین و دەریاى رەش بوون کە باکوورى رۆژئاواى کوردستان و ئازەربێجان و هەرێمى گەیلان دەگرێتەوە. بە رەچەڵەک دەگەنەوە ماد و هۆزەکانى سەکایی.

خاکی کادوسی ١٠٠٠ ساڵ پێش زایین
شوێنی نیشتەجێى کادوسی لە سەدەی دووەمی پێش زایین، لە ڕۆژئاوای ئاوى سپیدرود

ڕەگی مێژوویی

دەستکاری
 
کادوسی لە سەردەمی هەخامەنشیەکاندا

لە بنەڕەتدا کادۆسیەکان هۆزێکى سەر بە گەلى ماد بوون. بە گوێرەى مێژوونووسی یۆنان تیتوس لیوبوس : ماد و کاسیەکان یەک گەلن. بەتڵیمۆسی جوگرافیا ناس کادۆسی بە بەشێک لە میدیەکان ناوزەد دەکات و دەڵێت لە ناوچەى مارگیاناى خوارووى چیاکانى قەفقاسدا دەژین.


سترابۆ باس لە کادوسی (Cadusii) و ئاماردى (Amardi) و تاپیری (Tapyri) ، وەک هۆزی چیانشینى باکوورى. سترابۆ دەنووسێت: هەموو ناوچەکانی ئەم وڵاتە بەپیتن، جگە لەو بەشەی بەرەو باکوورە، کە شاخاوی و دژوار و ساردە،

دەوترێت دارای سێیەم دوای ئەوەی لە ساڵانی یەکەمی دەسەڵاتی ئەردەشیری سێیەمدا لە کاتی هەڵمەتێکدا دژی ئەو هۆزە لە شەڕێکدا بەرامبەر کادوسییەکان شکستی هێنا، بووەتە ساتراپی ئەرمینیا. لە شەڕى ئاربێلا / گۆگمێلا نێوان فارس و ئەسکەندەرى مەکدۆنى، کادوسییەکان شانبەشانی هۆزەکانى ماد و چیانشینانى دیکە دیکە لە سوپای داریۆسی سێیەمدا بەشداری شەڕەکەیان کردووە و دژی مەقدۆنیەکان پێشڕەوییان کردووە، هەرچەندە پێکهاتەی وردی ئەو سوپایە لە سەرچاوەکاندا لێکتر جیاوازن.

کادوسی لە سەردەمی میدیەکان

دەستکاری
 
خاکی کادوسی لە ناو خاکی میدیا

بە گوێرەی کیتسیاس ، سەرەتا مادەکان خاکی کادوسییان کۆنترۆڵکرد، بەڵام لە کۆتایی سەردەمی دەسەڵاتی مادەکان لە سەردەمی ئارتیسدا، ئەم ناوچەیە لەلایەن فارسێکەوە بە ناوی پارسۆدە لە دەسەڵاتی دەوڵەتی ماد جیاکرایەوە، لە کۆتایی سەردەمی حوکمڕانی ئەخمینیەکان، کادوسی بوو بە نیمچە سەربەخۆ. بە گوێرەی کاتزیاس ئارتیس، فەرمانڕەوای ماد بۆ ماوەی چل ساڵ حوکمڕانی کردووە. لە سەردەمی ئارتیسدا شەڕێکی گەورە لە نێوان ماد و کادوسیەکان ڕوویدا و کاتێک کەسێکی فارس نەژاد بە ناوی پارسۆدە کە بە ئازایەتی و بوێری بەناوبانگ بوو، لە لایەن پاشاکانى ماد. . لەگەڵ سێ هەزار پیادە و هەزار سواردا دەچێتە وڵاتى کادوسی و خوشکەکەی حۆى دەداتە یەکێک لە میرانى کادوسیی . دوای ئەوە خەڵکی کادوسی هان دا بۆ یاخیبوون لە میدیا و سەربەخۆبوون و کاتێک بیستبووی شاى میدیا لەشکرێکى گەورەى ناردۆتە سەر . ماد لەم شەڕەدا شکستی خواردووە و . وەک دیارە ، کادوسییەکان هەرگیز گوێڕایەڵی فەرمانی مادەکان نەبوون، لەم حاڵەتەدا، تا سەردەمی کوروش مانەوە، کە حکومەتی مادەکانی لەناوبرد. بە گوتەی زینۆفۆن، کاتێک کوروش دەمرێ، کوڕەکەی خۆى تانائۆکساریسی بۆ ساتراپی ماد و ئەرمەنستان و کادوسیەکان دامەزراندووە.

کادوسی لە سەردەمی هەخامەنشیەکاندا

دەستکاری

کادوسیەکان بەشدارییان لە شەڕی نێوان هەخامەنشیەکان و یۆنانیەکاندا کردووە و لە هەمان باڵى مادەکان بوون و لە ژێر فەرماندەیی ئەترۆپاتدا بوون . مێژوونووسی یۆنانی (ئاریان) پێکهاتەی سوپای هەخامەنشیەکانی لە جەنگی گۆگمێلدای هەولێرا بەم شێوەیە خستووەتەڕوو: باختەریەکان و سۆغدیەکان و هیندییەکانی لەپاڵ باختەریەکان لە ژێر فەرمانی بێسۆس ، حاکمی باختەر بوون. . ماد و کادوسی و سکیتیەکان لە ژێر فەرمانی ئەترۆپاتدا بوون .. ئەرمەنییەکان لەلایەن ئۆرۆنتس و میتراستێسەوە سەرکردایەتی دەکران، کاپادۆکیەکان لەلایەن ئاریارسیسەوە سەرکردایەتی دەکران و شەروانانى میزۆپۆتامیاش لەلایەن مازا، حاکمی بابلەوە سەرکردایەتی دەکران.

کادۆسى بەشێکن لە مێژووى کۆنى گەلى کوردستان . نەبوونى زانیاری وردتر لە بارەى کادۆسیەکان سەرچاوەکانى لێکۆڵینەوەى لە رەچەڵەک و مێژووەکەیان لێڵ کردووە.

لینکەکان

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری


  • ئای تۆ. م. دیاکۆنۆڤ . مێژووی شاری مەد . وەرگێڕانی کەریم کەشاڤارز . بڵاوکراوەکان: کۆمپانیای بڵاوکردنەوەی زانستی و ڕۆشنبیری. تاران ١٣٨٠ ISBN ۹۶۴-۴۴۵-۱۰۶-۶ Parameter error in {{ISBN}}: Invalid ISBN.

[١]

  1. ^ [CADUSII – Encyclopaedia Iranica (iranicaonline.org)]