سترابۆ
سترابۆ (ئسترابۆن؛ یۆنانی: Στράβων ؛ 63 یان 64ی پێش زایین تا 24ی زایینی) جوگرافیاناس، فەیلەسووف و مێژووناسێکی یۆنانی بوو کە لە ئاسیای بچووک ژیاوە لە سەردەمی گۆڕانی کۆماری ڕۆم بۆ ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆم.

ژیان
دەستکاریسترابۆ لە ساڵی 63 یان 64ی پێش زایین[١] لەدایک بووە لە پۆنتۆس (ئاماسیای ئەمڕۆ - تورکیا) لە خێزانێکی دەوڵەمەند. سترابۆ لەلای زۆر جوگرافیاناس و فەیلەسووفی یۆنان و ڕۆما خوێندوویەتی. یەکێک بووە لە فەیلەسووفەکانی ستۆیسیزم و لەڕووی سیاسیشەوە ئەندامی ئیمپریالیزمی ڕۆمانی بووە.
چەندین گەشتی بەناوبانگی ئەنجام داوە و وڵاتە جیاوازەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆم گەڕاوە و تا سنوورەکانی باشووری ڕووباری نیل ڕۆیشتووە لە ئەفریقا بۆ لێکۆڵینەوەی زانستیی مێژوویی و جوگرافی; کە لە ئینسایکلۆپیدیا بەناوبانگەکەی "جیۆگرافیکا"[٢] ئاماژەی پێیان داوە. تیایدا لەسەر چەندین وڵات و ناوچەی جیاوازی ئەورووپا و ئاسیا و ئەفریقا دواوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ The Oxford companion to classical civilization. Simon Hornblower, Antony Spawforth, Esther Eidinow (چاپی Second edition). New York. 2014. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-١٧٧٨٤٨-٣. OCLC ٩٠٠٤٤٤٩٩٩.
{{cite book}}
:|edition=
دەقی زیادەی ھەیە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: location missing publisher (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ئەوانی تر (بەستەر) - ^ «Geographica»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە