کورووشی مەزن

وەهەروەها هەندێک لە مێژوو ناسان دەڵێن کۆرش کورد بووە چونکە لەنەوەی ئیمپڕاتورییەتی میدییە و باپیری سەرکردەی سوپای ئیمپڕاتوریەتەکە بوو

کورووشی مەزن یان کورووشی گەورە (بە فارسی: کوروش کبیر‎؛ ٦٠٠–٥٣٠ پێش زایین) پاشای ھەخامەنشی بوو. کوروشی دووھەم کە بە کوروشی مەزن دەناسرێ، یەکەم شا و بناغەدانەری شاھەنشاھیی ھەخامەنشییە. کوروش لە ساڵی ٥٢٩ تا ٥٥٩ ی پێش زایین بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ شاھەنشاھی ئێران بوو.

کوروش

کورشی مەزن کوری قەمبیزی یەکەم و مەندانەی کچی شاھی میدی (ئەستیاک)ە. لەسەردەمی باوکی لە شاری ئەکبەتانا بوو و لە سالی ٥٥٩ پ. ز لەجێگای باوکی بوو بە سەرکردەی فارسەکان. لەسەرەتا دا شوێنکەوتوی (تابعی) باپیرەی ئەستیاک بوو. کورش چەند ناسناوێکی بوو خوی دانا وەکو، پاشای گەورەی ئەخمینی، پاشای بارسوماش وانشان. بوو ماوەی ھەشت سالی سەرەتای حوکمرانی کورش شوێنکەوتوی باپیرەی ئەستیاکی شاھی میدی بوو. بەلام ئارمانجی ئەوبو کە خو سەربەخو بکات لە شاھ ئەستیاک(٣).[کێ وتی؟][ژێدەر پێویستە]

کوروش و لەناو بردنی ژیارەکاندەستکاری

وڵات و ژیاری مادەکان وەھا بە دەستی کورووش کاول و تاڵان کرا کە ھیچ ئاسەوارێکی لەپاش نەماوە. نە ئاسەوارێک لە خەت و زمان و یاساکانی و نە نیشانێک لە ھەگمەتانە و شارە گەورەکانی تری ماد. لە مێژووی ئێرانی کەمبریجبە سەرپەرشتیاری ئیلیا گرشویچ ھاتووە «ڕوانگەی خەڵکی ماد بۆ کورووش دوژمنکارانە بوو». کوروش ھێگمەتانەی تاڵان کرد و بەشێک لە مادەکانی بە دیل گرت.[١] ھەرچەندە مادەکان لانیکەم دوو جار لە سەردەمی داریوش ھەوڵیان دا تا لە دەسەڵاتی ئەخمینی ڕزگاریان بێ و سەربەخۆیی خۆیان بەدەست بھێننەوە، بەڵام ھەر دوو جارەکە ڕووبەڕووی سەرکوتی ھۆڤانەی داریوش بوونەوە و ٣٨٠٠٠ کەسیان لێ کۆمەڵکوژ کرا. ئاوا بوو کە شۆناس و ژیاری ماد لە ناو چوو و لە لاپەڕەی مێژوو سڕاوە. ھەروەھا یەکێکی تر لە ژیارە کۆنەکانی ناوچە کە بەدەستی کوروش لە نێو چوو و کۆتایی پێ ھێنرا، ژیاری کۆن و درەوشاوەی ئیلام(ژیار) یان ئیلامییەکان بوو. یەکێکی تر لەو ژیارانەی کورووش لە خشتەی برد ژیاری لیدیا بوو، ھەرچەند دانیشتووانی لیدی ھەر ئەوسا ھەوڵیان دا تا لە ژێڕ ڕکێفی دەسەڵاتی ئەخمینی ڕزگاریان بێ و شوڕشەکەیان بە سەرکردایەتی پاکتیاس دامەزرا، بەڵام بە دەمری کوروش بە شێوەیەکی دڕندانە سەرکوت کرا. ڕەنگە بەم ھۆیەوە بتوانین کورووش بە مەزن یان گەورە بزانین کە تاڵانکەرێک گەورە بوو. ئەو توانی لە ماوەی دەسەڵاتی خۆی چەند وڵات و ژیاری درەوشاوەی مرۆڤایەتی بۆ ھەمیشە لە نێو ببا بە جۆرێک کە جگە لە ناو شتێکیان لێ بەجێ نەما. ئەگەر شاژن تومۆروس (شای ماساژێتەکان) دژ بە داگیرکاری کوروش ڕانەدەوەستا و خۆڕاگری نەدکرد و کوروشی داگیرکاری نەدەکوشت، ڕەنگە ئاستی کاولکاری و لەناو بردنی ژیارەکان زۆر شوێنی تر جیھانی سەردەمی خۆی بگرتبایەتەوە.

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Fisher, William B. , Ilya Gershevitch, Ehsan Yarshater, Richard Nelson Frye, John Andrew Boyle et al. (1968-1991). The Cambridge History of Iran. Cambridge: Cambridge University Press. نەدراوە
  • Fisher, William B. , Ilya Gershevitch, Ehsan Yarshater, Richard Nelson Frye, John Andrew Boyle et al. (1968-1991). The Cambridge History of Iran. Cambridge: Cambridge University Press.
  • Briant, Pierre(2002)، Histoire de l'Empire Perse. De Cyrus à Alexandre (1996) - in English, From Cyrus to Alexander: A History of the Persian Empire.
  • د. اسامە عدنان یحیی، تاریخ الشرق الأدنی القدیم دراسات و أبحاث، الطبعة الأولی ٢٠١٥، بغداد.