کاتی سەرکێشی: فیۆنا و کەیک

زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەشنی ئەمریکی

کاتی سەرکێشی: فیۆنا و کەیک (بە ئینگلیزی: Adventure Time: Fionna and Cake) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە کە لە داھاتوودا بڵاو دەکرێتەوە. سپین-ئۆفی زنجیرەی کاتی سەرکێشیی کارتوون نێتوۆرکە کە لەلایەن پێندڵتن وارد دروست کراوە. زنجیرەی سێیەمی فرەنچایزەکەیە، لە ١٧ی ئابی ٢٠٢١ ڕاگەیەندرا و لە ڕێگەی ئێچ بی ئۆ ماکس بڵاو دەکرێتەوە. زنجیرەکە سەرنج دەخاتە سەر کەسایەتییە سەرەکییەکان، فیۆنای مرۆڤ و کەیکی پشیلە، کە وەشانی ئاڵتەرنەتڤی کەسایەتییە سەرەکییەکانی زنجیرە ڕەسەنەکەن و پێشتریش لە چەند ئەڵقەیەکدا دەرکەوتوون.[١] ئادەم موتۆ بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری زنجیرەکە دەبێت، کە وەک شۆڕەنەری نیوەی کۆتاییی کاتی سەرکێشی و سەرپەرشتیاری بەرھەمھێنانی ئەڵقە تایبەتەکانی خاکە دوورەدەستەکان کاری کردووە.[٢] تا ئێستا بەرھەمھێنانی دە ئەڵقەی نیو سەعاتی پشتڕاست کراوەتەوە.[٣]

کاتی سەرکێشی: فیۆنا و کەیک
چەشنئەنیمەیشنی گەورەساڵان
وەرگیراو لەکاتی سەرکێشی 
لە لایەن پێندڵتن وارد
پەرەپێدەر
دەنگەکانمادڵین مارتن
ڕۆز ڕایان
تۆم کێنی
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان١
ژمارەی ئەڵقەکان١٠
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەرئادەم موتۆ
سام ڕێجیستەر
مایکڵ ھێرش
بەرھەمھێنەر(ان)دیبۆرا ئارۆیۆ
ماوەی پەخش٢٤-٢٧ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەرستۆدیۆکانی کارتوون نێتوۆرک
ستۆدیۆکانی فرێدێرەیتۆر
دابەشکەرستۆدیۆیە تەلەڤیزیۆنییەکانی وارنەر برۆس.
پەخش
تۆڕماکس (خزمەتگوزاریی ستریمینگ)
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٣١ی ئابی ٢٠٢٣ (2023-08-31)

کاست دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ھیبێرد, جەیمز (٢٠٢١-٠٨-١٧). "'Adventure Time' Spinoff Series 'Fionna and Cake' Ordered by HBO Max". ھۆلیوود ڕیپۆرتەر (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-01-27.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ ئۆتەرسن, جۆ (٢٠٢١-٠٨-١٧). "'Adventure Time' Fionna and Cake Series Ordered at HBO Max". ڤارایتی (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-01-27.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ بریکن, ڕۆب (٢٠٢١-٠٨-١٧). "Adventure Time's Fionna and Cake Are Getting Their Own Spin-Off Show". گیزمۆودۆو (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-01-27.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری