کاتی سەرکێشی: خاکە دوورەکان

زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەیشنی سنوورداری ئەمریکی

کاتی سەرکێشی: خاکە دوورەدەستەکان (بە ئینگلیزی: Adventure Time: Distant Lands) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەیشنی سنوورداری ئەمریکییە لەسەر زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەیشنی کاتی سەرکێشی بەندە، کە لەلایەن پێندڵتن وارد دروست کراوە و لە بنەڕەتدا لە ٢٠١٠ تا ٢٠١٨ لە کارتوون نێتوۆرک پەخش کرا. لە چوار ئەڵقەی تایبەتی یەک-سەعاتی پێک ھاتووە، لەلایەن ستۆدیۆکانی فرێدێرەیتۆر و ستۆدیۆکانی کارتوون نێتوۆرک بەرھەم ھێنراوە؛ یەکەم ئەڵقەی تایبەت لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە ئێچ بی ئۆ ماکس بڵاو کرایەوە.[١] ئەوانی تر لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ و ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ بڵاو کرانەوە.

کاتی سەرکێشی: خاکە دوورەکان
چەشن
وەرگیراو لەکاتی سەرکێشی 
لە لایەن پێندڵتن وارد
پەرەپێدەر
دەرھێنەر
  • میکی برووستێر
  • جێف لیوو
دەنگەکان
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
ژمارەی ئەڵقەکان٤
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
بەرھەمھێنەر(ان)سکۆت ماڵچەس
ماوەی پەخش٤٥–٥٠ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر
دابەشکەرئێچ بی ئۆ ماکس
پەخش
تۆڕئێچ بی ئۆ ماکس
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (2020-06-25) – ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (2021-09-02)
ڕیزبەندی کاتی
پێشترکاتی سەرکێشی
دواترکاتی سەرکێشی: فیۆنا و کەیک

زنجیرەکە بە شێوەیەکی گشتی شوێنی سەرکێشییەکانی کوڕێک بە ناوی فێن و باشترین ھاوڕێ و برا ھەڵگیراوەکەی جەیک، کەسەگێکە ھێزی جادوویی ھەیە دەتوانێت قەبارە و شێوەی بە ویستی خۆی بگۆڕێت دەکەوێت. فێن و جەیک لە خاکی ئووی پۆست-ئەپۆکالیپتیکدا دەژین، لەوێ لەگەڵ کەسایەتییە سەرەکییەکانی تری زنجیرەکە، لەوانە شازادە بنێشت، مارسێلین، بیمۆ و ئەوانی تردا تێکەڵاوییان دەبێت. خاکە دوورەدەستەکان سەرنج دەخاتە سەر کەسایەتییە گەڕاوە و نوێیەکانی ناوچە پێشتر نەگەڕاوەکانی گەردوونی کاتی سەرکێشی.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Adventure Time is returning with four new hour-long specials on HBO Max". The A.V. Club (بە ئینگلیزی). 2019-10-23. Retrieved 2023-01-25.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری