کاترین ھیپبورن

خانمە ئەکتەری ئەمریکی (١٩٠٧-٢٠٠٣)


کاترین ھۆگتن ھیپبورن (١٢ی ئایاری ١٩٠٧–٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٣) خانمەئەکتەری فیلم، شانۆ و تەلەفزیۆنی ئەمریکییە.[١] لە ماوەی ژیانی ھونەریدا، چوار جار بووەتە براوەی خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین خانمەئەکتەر کەئەمەش ڕێکۆردە.[٢] لە ساڵی ١٩٩٩، کاترین ناوی لەلایەن پەیمانگای فیلمی ئەمریکی وەک گەورەترین ئەستێرەی ژن ھات لە ناو مێژووی سینەمای کلاسیکیی ھۆڵیوود.[٣]

کاترین ھیپبورن

کاترین لە دەورووبەری ساڵی ١٩٤١
لەدایکبوون
کاترین ھۆگتن ھیپبورن

(١٩٠٧-0٥-١٢) ١٢ی ئایاری ١٩٠٧
مەرگ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٣(٢٠٠٣-٠٦-٢٩) (٩٦ ساڵ ژیاوە)
شوێنی حەوانەوەCedar Hill Cemetery, Hartford
خوێندنگەکۆلێژی برین ماور
پیشەخانمەئەکتەر
چالاکبوون١٩٢٨–١٩٩٤
ھاوسەرلەدلۆو سمیت (ھاوسەرگیری ١٩٢٨؛ ١٩٣٤)
یارسپێنسەر تراسی (١٩٤١–١٩٦٧; مردنی تراسی)
خەڵاتەکانچوارجار براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەر

کاترین لە خێزانێکی پێشکەوتووخواز لە کۆنێتیکت گەورە بوو. لەکاتی خوێندنی لە کۆلێژی برین ماور، دەستی بەکارکردن وەک ئەکتەر کرد، بەھۆی ئەو ستایشانەی لە شانۆی برۆودوەی وەری گرت، چاوی ھۆلیوود کەوتە سەر کاترین. ئەو فیلمانەی کە لە سەرەتادا بەشداری تێدا کرد، سەرکەوتنی باشیان بەدەستھێنا، ھەر لە سێیەم فیلمیدا لە ساڵی ١٩٣٣، بەناوی Morning Glory بوو بە براوەی خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەر لە خەڵاتەکانی ئۆسکار. دواتر، لە چەند فیلمێک بەشداری کرد کە لە بۆکس ئۆفیس شکستیان ھێنا، وێڕای ئەوەی کە بۆچوونی ڕەخنەگرانیان بەدەست ھێنا بوو. دواتر لە ساڵانی ١٩٦٨، ١٩٦٩ و ١٩٨٢ سێ جاری دیکە خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەری ئۆسکاری بەدەستھێنا ئەمەش بە فیلمەکانی بیخەملێنە کێ دێتە نانی ئێوارە (Guess Who's Coming to Dinner)، شێری زستانەکە (The Lion in Winter)، ھەروەھا لە فیلمی لەسەر گۆمە زێڕینەکە (On Golden Pond).[٤][٥]

کاترین ھیپبورن لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٣، لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[٦]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Leaming، Barbara. «The Private Life of Katharine Hepburn». Vanity Fair (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ Bird، Natasha (٧ی شوباتی ٢٠٢٠). «Winner Of Most Oscars Ever Is A Woman, And No, It's Not Meryl». ELLE (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «AFI's 100 Years...100 Stars». American Film Institute. ١٦ی حوزەیرانی ١٩٩٩. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  4. ^ MonkEL (١٥ی ئازاری ٢٠١٠). «Katharine Hepburn: Count 'em—Four Oscars». npg.si.edu (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ «Katharine Hepburn Won Four Oscars, Never Received Them At Show». The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). ٨ی شوباتی ٢٠١١. لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ «Obituary: Katharine Hepburn». the Guardian (بە ئینگلیزی). ١ی تەممووزی ٢٠٠٣. لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.