ڤێنەم (فیلمی ٢٠١٨)

فیلمی ساڵی ٢٠١٨
(لە ڤێنوم (فیلم)ەوە ڕەوانە کراوە)

ڤێنەم (بە ئینگلیزی: Venom) فیلمێکی سووپەرھێرۆیی ئەمریکییە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ دا کۆمپانیای کۆلومبیا پیکچەرز بەرھەمی ھێناوە ڕۆبن فلیشەر کاری دەرھێنانی بۆ فیلمەکە کردووە، ھەریەکە لە تۆم ھاردی، میشێل ویلیامز، ڕیز ئەحمەد، سکۆت ھیز، ڕێد سکۆت و جێنی سلێت ڕۆڵی سەرەکییان لە فیلمەکەدا بینیوە.[٥]

ڤێنەم
پۆستەری فیلم
دەرھێنەرڕۆبن فلیشەر
بەرھەمھێنەر
شانۆنامە
چیرۆک
  • جێف پینکنەر
  • سکۆت ڕۆزەنبێرگ
ئەکتەران
مۆسیقالودویگ گۆرانسن
وێنەگری سینەماییماتیو لیباتیگ
مۆنتاژ
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەسۆنی پیکچەرز ڕیلیزین
دەرچوون
  • ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (2018-10-01) (شانۆی گوندی ڕیجێنسی)
  • ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (2018-10-05) (ویلایەتە یەکگرتووەکان)
ماوەی فیلم١١٢ خولەک[٢]
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون١٠٠–١١٦ ملیۆن دۆلار[٣]
داھات٨٥٦٫١ ملیۆن دۆلار[٤]

چیرۆک دەستکاری

چیرۆکی فیلمەکە لەسەر ئێدی بڕۆک (ڤێنەم) کە کاری ڕۆژنامەسی دەکرد، بە مانایەکی تر کە دەکەوتە دوای ئەو کەسانەی کە کەس بەدوایاندا ناڕوات، ڤێنوم یەکێکە لە نادیارتریین و خراپترین کەسەکان لە (ماڕڤیل) ھەروەھا دوژمنی پیاوی جانجاڵۆکەیە (سپایدەرمان). ئێدی کەسێکی زۆر ئاسای بوو، تا ئەو کاتەی بە دوای سەرۆکی کۆمپانیای زانست کەوت، بۆ لێکۆڵینەوە بەس سەری نەگرت، بەڵام لە ھەمان ڕۆژدا ژنێکی دیت، کە لە ھەمان کۆمپانیا ئیش دەکات، بۆ ئەوەی زانیارییەکان بەدەست بھێنێت لەگەڵ ژنەکە قسەی دەکرد، سەبارەت بە کۆمپانیاکە و ژنەکە پێی وت، کە کۆمپانیاکە شتی نوێیان دۆزیوەتەوە، بە ناوی (سمپیۆت) و کۆمپانیاکە تاقیکردنەوەی خراپ دەکات، بە تێکەڵکردنی مرۆڤ و سمپیۆت. دواتر ئێدی بڕیاریدا کە یارمەتی بدات، و بە شەو بچێتە ناو کۆمپانیاکە بۆ ئەوەی نھێنی کۆمپانیاکە ئاشکرا بکات، کە بووە شەو بە یارمەتی ژنەکە توانی بە دزییەوە بچێتە ناو کۆمپانیاکە، لە کاتی وێنەگرتنی کۆمەڵە شتێکی ناو کۆمپانیاکە یەکێک لە مرۆڤەکان پەلەماری ئێدی دا، کە ئەو مرۆڤە بەکارھاتبوو لە تاقیکردنەوەکە بە تێکەڵکردنی مرۆڤ و سمپیۆت، دواتر سمپیۆتی ناو بۆناو لەشی ئێدی چوو، و چەند پاسەوانێک گوێبیستی ھاوار بوون، بەپەلە کەوتنە دوای ئێدی ھەرچۆنێک بێت ئێدی بە یارمەتی سمپیۆنەکە توانی خۆی لە پاسەوانەکان ڕزگار بکات.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب "Film releases". Variety Insight. Archived from the original on May 12, 2018. Retrieved February 10, 2018.
  2. ^ Weintraub, Steve (September 13, 2018). "'Venom' Movie Rating and Runtime Revealed". Collider. Archived from the original on September 17, 2018. Retrieved September 13, 2018.
  3. ^ D'Alessandro, Anthony (October 9, 2018). "'Venom' Flies To Near $90M; 'A Star Is Born' Has Rhythm With $51M As Monday Fall Holidays Propel Box Office". Deadline Hollywood. Archived from the original on October 5, 2018. Retrieved October 9, 2018.
  4. ^ "Venom (2018)". Box Office Mojo. Retrieved July 12, 2019.
  5. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Venom (2018 film)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٠.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری