ڤیان دەخیل
ڤیان دەخیل لەدایکبووی ١٩٧١ لە مووسڵ. ژنە چالاکوان و سیاسیی کوردی ئێزدییە.[١] ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوو.[٢]
ڤیان دەخیل | |
---|---|
ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق | |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | ڤیان دەخیل ١٩٧١ (تەمەن ٥٢–٥٣) |
پارتی سیاسی | پارتی دیموکراتی کوردستان |
ئایین | ئێزیدی |
ناوبانگ
دەستکاریڤیان لەئاستی جیھانی ناوبانگی دەرکرد، کاتێک لە ٥ی ئابی ٢٠١٤ لەکۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای بەھاناوەچوونی ئێزدییەکانی کرد بەتایبەت ئەوانەی لەسەر چیای شەنگال گیریاخواردبوو لەبەردەم ھێرشی چەکدارانی داعش. لەکاتی قسەکردنی لەپەرلەمانی عێراق، فرمێسک بەچاوای ڤیان ھاتنە خوارەوە و ئەم دیمەنە کاردانەوەی جیھانیی ھەبوو.[٣][٤] قسەکانی ڤیان لە ڕاپۆرتی تۆڕەکانی سی ئێن ئێن[٥] و واشننتن پۆست باسکرا.[٦]
لەچاوپێکەوتنێکی ئاژانسی فەڕەنسا پرێس، لە ٩ی ئابی ٢٠١٤ ڤیان ئەوەی گوت کە ئەگەر فریاگوزارییەکان بەخێرایی نەگەن بەشوێنی مەبەست ئەوا ئێزدییەکی زیاتر دەمرن -نووسراوەکە بەفەڕەنسی بەمشێوەیە بوو «Il ne reste qu'un ou deux jours pour aider ces gens. Après, il vont commencer à mourir en masse ".[٧]
لە ڕۆژی ١٢ی ئابی ٢٠١٤، ڤیان برینداردەبێت کاتێک ھەلیکۆپتەری فریاگوزاری عێراقی تێکدەشکێت لەکاتی گەیاندنی ھاوکاری بۆ ئێزدییەکانی ژێردەستی داعش لە شەنگال.[٨] سەرەتا باسی گیان لەدەستدانی ڤیانکرا بەڵام دواتر ڕاگەیەندرا کە ڤیان قاچی شکاوە و شوفێری ھەلیکۆپتەرەکەش گیانی لەدەستداوە.[٩]
خەڵات و ڕێزلێنان
دەستکاریڤیان دەخیل لەئاستی جیھان و ناوخۆ بەیەکێک لەکەسە گرنگەکان دادەنرێت کە ئازاری ئێزدییەکانی گەیاندە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤، خەڵاتی ژنی ساڵ و ڕێزلێنانی تایبەتی لە پەرلەمانی عێراقی و تۆڕی ژنانی عێراقی پێدرا. ڤیان لە ٢٠١٤ خەڵاتی پۆلیتکۆڤسکایای پێدرا بۆ «ئەو ئازایەتییەی بۆ بوون بەدەنگی کۆمەڵگای ئێزدییەکان و درووستکردنی کەمپەینی پشتیوانی و پاراستنی ئێزییدەکان و ژنانی دیکەی عێراقی ژێردەستەی داعش، وێڕای بەرەنگاربوونەوەی ئەو مەترسییەی کە وەک ژنێکی سیاسیی ئێزدی ڕووبەڕووی بووەتەوە لە بەرەنگاریکردنی داعش». خەڵاتی ژنی ساڵ و خەڵاتێکی ڕێزلێنانی لە ساڵی ٢٠١٥ لەدوبەی بردەوە. ڤیانن خەڵاتی برونۆ کریسکی بۆ خزمتەکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ڤیەننا بردەوە. لە ساڵی ٢٠١٦، خەڵاتی کۆڕبەندی جەنەوای بردەوە بۆ مافی مرۆڤ.[١٠]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «The identity controversy of religious minorities in Iraq: the crystallization of the Yazidi identity after 2003». British Journal of Middle Eastern Studies: 15. 15 February 2019. doi:10.1080/13530194.2019.1577129.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ ڤیان دەخیل لەبارەی سەربڕینی ٥٠ کچە کوردی ئێزدی لەلایەن داعشەوە دەدوێت، ماڵپەڕی باسنیوز. ڕاوێژ محەممەد، بڵاوکراوەتەوە لەڕۆژی 25/02/2019.
- ^ «Iraqi MP Breaks Down in Tears Pleading Parliament to Save Yazidis from Genocide». MEMRI. لە ١٠ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Iraqi Yazidi MP Breaks Down in Parliament ISIL is Exterminating my People». YouTube. لە ٥ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Iraqi Yazidi lawmaker: 'Hundreds of my people are being slaughtered'». cnn.com. لە ٩ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «The Islamic State's bloody campaign to exterminate minorities: 'Even Genghis Khan didn't do this'». Washington Post. لە ٩ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «En Irak, le compte à rebours pour sauver la minorité yézidie est lancé (In French)». LeMonde.fr. لە ٩ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Farrell، Paul (١٢ی ئابی ٢٠١٤). «Vian Dakhil: 5 Fast Facts You Need to Know». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Iraqi Military Helicopter Crashes Carrying Refugees Off Mountain». لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Vian Dakhil (Iraq): Winner of the 2014 Anna Politkovskaya Award». Reach All Women in War. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ژن
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی مافەکانی مرۆڤ
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڤیان دەخیل تێدایە. |