ژاپۆن بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩١٢ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد، و لەو کاتەوە بەشداری زۆربەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە. ژاپۆن دوای جەنگی جیھانیی دووەم بانگێشتی ئۆڵۆمپیاد نەکرا بۆیە نەیتوانی بەشداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٤٨ بکات، ھەروەھا بەشێک بوو لەو وڵاتانەی بایکۆتی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ی کرد بەھۆی لەشکرکێشی یەکێتی سۆڤیەت بۆ سەر ئەفغانستان. ژاپۆن یەکەم مەدالیای لە ساڵی ١٩٢٠ بەدەستھێنا، یەکەم مەدالیای زێڕی لە ساڵی ١٩٢٨ بەدەستھێنا، وەرزشوانانی ژاپۆن بە شێوەیەکی گشتی خاوەنی ٤٩٧ مەدالیان لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەدا، لەگەڵ زۆرترین میدالیای زێڕ لە پێشبڕکێی جودۆدا، ھەروەھا ژاپۆن لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەدا ٥٨ مەدالیای بەدەستھێناوە. ھەردوو ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٤ و ٢٠٢٠ لە تۆکیۆ میوانداری کران. لیژنەی ئۆڵۆمپیادی ژاپۆن لە ساڵی ١٩١١ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩١٢ بەفەرمی ناسێندرا لەلایەن لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی.

سەرچاوەکان دەستکاری