ڕەی لیۆتا
ڕەیمند ئاڵن لیۆتا (ئیتاڵی: [liˈɔtta]؛ ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٤ – ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢) ئەکتەر و بەرھەمھێنەرێکی ئەمریکی بوو. بە ڕۆڵەکانی جۆو جاکسنی بێپێڵاو لە گۆڕەپانی خەونەکان (١٩٨٩)، ھێنری ھیڵ لە ھاوڕێیە چاکەکان (١٩٩٠)، و تۆمی ڤیرسێتی لە کایەی ڤیدیۆییی گراند دێفت ئۆتۆ: ڤایس سیتی (٢٠٠٢) ناسرابوو.
ڕەی لیۆتا | |
---|---|
لەدایکبوون | نیوارک، نیو جێرزی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٤
مەرگ | ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ سانتۆ دۆمینگۆ، کۆماری دۆمینیکان | (٦٧ ساڵ ژیاوە)
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٧٨–٢٠٢٢ |
ھاوسەر | میشێل گرەیس (ھاوسەرگیری ١٩٩٧؛ ٢٠٠٤) |
مناڵ(ەکان) | ١ |
کارەکانی تری بریتین لە ڕەی سینکڵێر لە شتێکی شێتانە (١٩٨٦)، کە بەھۆیەوە پاڵێورا بۆ خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب، ھەروەھا ھەبوونی ڕۆڵی سەرەکی لە چوانەژوورەوەی نایاسایی (١٩٩٢)، خاکی پۆلیس (١٩٩٧)، ھانیبەڵ (٢٠٠١)، گورز (٢٠٠١)، جۆن کیو (٢٠٠٢)، ناسنامە (٢٠٠٣)، ڕەچاوکردن و سکاڵاکردن (٢٠٠٩)، کوشتنیان بەنەرمی (٢٠١٢)، شوێنی سەروو سنەوبەرەکان (٢٠١٢), چیرۆکی ھاوسەرگیری (٢٠١٩) and پیاوچاکە زۆرەکانی نیوارک (٢٠٢١)، ھەروەھا زنجیرەی درامیی سایەکانی شین (٢٠١٦–٢٠١٨).
مردن
دەستکاریڕەی لیۆتا لە خەویدا لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ کۆچی دواییی کرد، لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا لە کۆماری دۆمینیکان لەکاتی وێنگەرتنی فیلمی ئاوە مەترسیدارەکان.[١] لەکاتی مردنیدا، دەزگیرانیی لەگەڵ جەیسی نیتۆلۆدا کردبوو.[٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Goodfellas star Ray Liotta dies aged 67». BBC News. May 26, 2022. لە May 26, 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Ray Liotta Dies: 'Goodfellas' Star & 'Field Of Dreams' Actor Was 67». Deadline (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕەی لیۆتا تێدایە. |
ویکیوتە، وتەی پەیوەندیداری بە ڕەی لیۆتا تێدایە. |
- ڕەی لیۆتا لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- ڕەی لیۆتا لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی بڕۆدوەی
- دیسکۆگرافیی ڕەی لیۆتا لە دیسکۆگز