ڕەشۆڵ

ھونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد بوو

ڕەشید حاجی عەبدوڵڵا میرزا عەزیز ناسراو بە ڕەشۆڵ ھونەرمەند و کوردپەروەرێکی دیار و ناسراوی کوردستان بوو. ساڵی ١٩١٢ لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لە بنەماڵەیەکی ناوداری شارەکە لەدایکبووە. ڕەشۆڵ ھەر لە سەرەتای ژیانی لاوێتییەوە خولیای ھونەری گۆرانی و مەقام بووە. لە بیستەکانی سەدەی ڕابردوو لەگەڵ مەلا کەریمی ھونەرمەند چونەتە بەغدا و لەوێ چەند گۆرانیەکانیان تۆمار کردووە. ھەروەھا دوای کردنەوەی ڕادیۆی کوردیی بەغدا، چەند گۆرانی و مەقامێکی دیکەی تۆمار کردووە و لەرێی ڕادیۆکەوە لەسەرانسەری کوردستاندا ناسرا. بەھۆی نەخۆشییەوە ١٤ی تەمووزی ١٩٧٤ کۆچی دوایی کرد و لە دەربەندی ڕایات بە خاک سپێردرا.[١]

ڕەشۆڵ
ناوی لەدایکبوونڕەشید حاجی عەبدوڵڵا میرزا عەزیز
لەدایکبووی١٩١٢
سلێمانی، باشووری کوردستان کوردستان
مردووی١٤ی تەممووزی ١٩٧٤
چەشنەکانمۆسیقای کوردی، کلاسیک
پیشە(کان)ھونەرمەندی گۆرانیبێژ، مەقامبێژ

ئەختەری ڕەشۆڵ

دەستکاری

ئەختەری ڕەشۆڵ ساڵی ١٩٢٩ لە سلێمانی لەدایکبووە و ھاوسەریی ڕەشۆڵ بوو، ژنێکی ڕۆشنبیر و ئازادیخواز بووە؛[٢] بە ئازا‌یەتی و تێکۆشەریی کوردانەی ناسرابوو، کە لە خۆپیشاندانی ھێنانەوەی تەرمی شێخ مەحموودی حەفید لە ساڵی ١٩٥٦ لە شاری سلێمانی بە گولەی پۆلیسی ئینگلیز کوژرا.[٣][٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ عەتا، محەممەد (١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣). «ڕەشۆڵ – ھونەرمەند و وڵاتپەروەر» (بە کوردی). لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ «ئەختەری ڕەشۆڵ؛ ژنە ڕۆشنبیر و شۆڕشگێڕێکی کورد». www.metroo.org. لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ «لە سلێمانی پەردە لەسەر پەیکەری ئەختەری ڕەشۆڵ لادرا». RojNews. ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٠. لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. ^ «ئەختەری ڕەشۆڵ دێتەوە بەردەرکی سەرا». www.wishe.net (بە کوردی). لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.