ڕێکخراوەی دیموکراتی ئاشووری

ڕێکخراوی دیموکراتی ئاشووری (بە سوریانی: ܣܘܪܝܝܐ) ڕێکخراوێکی سیاسی سوورییە کە ھەوڵدەدات نوێنەرایەتی ئاشوورییەکان بکات لەو ناوچانەی کە تێیدا دەژین، بەتایبەتی لە سووریا و ئەورووپا.

ڕێکخراوی دیموکراتی ئاشووری
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٧
وڵاتسووریا
لایەنگیریی سیاسیcentre-left
ئایدۆلۆژیای سیاسیمافی کەمینەکان
شوێنی بارەگاکانقامیشلۆ
وێبگەhttp://ado-world.org

مێژوو دەستکاری

ڕێکخراوەکە لە ١٥ی تەممووزی ١٩٥٧ دامەزراوە و بەم پێیە بە کۆنترین پارتی سیاسی ئاشووری لە سووریا دادەنرێت. لەو کاتەوە بوونی مێژوویی خۆی لە مێزۆپۆتامیای سەرەوە چڕبووەتەوە، بەتایبەتی لە شاری قامیشلۆ، کە شاھیدی کۆچێکی بەرفراوان بوو لەلایەن ئاشوورییەکانی تورکیا دوای کۆمەڵکوژییەکانی سەیفۆ، دواتریش کۆمەڵکوژیی سێمێل. چالاکییەکانی ئەم ڕێکخراوە لە سووریا بە قەدەغەکراو دادەنرێت و بەشێک لە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە دەستگیرکران و زیندانی کران، بەتایبەت لە کاتی ھەڵمەتێکی دەستبەسەرکردنی بەرفراوان لە ساڵی ١٩٨٦ کە بەشێکی زۆری ئەندامانی لەخۆگرتبوو، ئەمەش بووە ھۆی چوونی بەشێکی زۆر لە ئەندامەکانی بۆ دەرەوەی وڵات بەتایبەت بۆ ئەڵمانیا و سوێد.[١][٢]

ڕۆڵی لە ناڕەزایەتییەکانی سووریا (٢٠١١) دەستکاری

سەرھەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بووە ھۆی دابەشبوونی ناوخۆیی لە ڕێکخراوەکەدا، ھاوکات سەرکردەکانی داوایان لە بەشار ئەسەد کرد دەست لەکاربکێشێتەوە و دیموکراسییەت لە سووریا دابمەزرێنێت، ئەوانیش جاڕنامەی دیمەشقیان واژوو کرد. ھەندێکی تریش داوایان کرد بەشداری خۆپیشاندانەکان نەکەن، بە بیانووی ئەوەی ڕێکخەرەکانی مەیلیان ھەیە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامیی و پێدانی ئۆتۆنۆمی بە کورد لە مێزۆپۆتامیای سەرەوە.[٣][٤]

سەرچاوەکان دەستکاری