گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠٠٥)

ڕێفراندۆمێک بۆ سەربەخۆی هەرێمی کوردستانی عێراق

ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان ٢٠٠٥ ڕێفراندۆمێک بوو بۆ پرسی بۆچوونی خەڵکی باشووری کوردستان لەسەر مانەوە لەگەڵ عێراق یان بوون بە وڵاتێکی سەربەخۆ، لەم ڕێفراندۆمەدا نزیکەی ٢ ملیۆن کەس بەشدارییانکرد کە لەڕۆژی ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ ئەنجامدرا، لە ڕێفراندۆمەکەدا ٩٨.٨٨% دەنگی خەڵک بۆ سەربەخۆیی بوو.

نەخشەیەک ئەو پارێزگانە پیشان دەدات کە دەنگیان داوە
نەخشەیەک ئەو پارێزگانە پیشان دەدات کە دەنگیان داوە

کاریگەرییەکان دەستکاری

هەرچەندە ڕیفراندۆم سەربەخۆیی کوردستانی لێنەکەوتەوە، بەڵام دەسەڵاتی ئۆتۆنۆمی بە ناوچەکە بەخشی، وەک لە دەستووری عێراقدا هاتووە کە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٠٥ پەسەند کرا.

ئەنجامەکان دەستکاری

ناوچە: سەربەخۆیی مانەوە لە عێراق گشتی سەربەخۆیی% مانەوە لە عێراق %
کەرکووک: ١٣١٬٢٧٤ ١٨١ ١٣١٬٥٨٢ ٩٩٫٨٨ ٠٫١٢
نەینەوا: ١٦٥٬٧٨٠ ١١١ ١٦٥٬٨٩١ ٩٩٫٩٣ ٠٫٠٧
دیالە: ٣٥٬٧٨٦ ٦٢٧ ٣٦٬٤١٣ ٩٨٫٢٨ ١٫٧٢
سلێمانی: ٦٥٠٬٠٠٠ ٥٬٧٩٦ ٦٥٦٬٤٩٦ ٩٩٫١٢ ٠٫٨٨
هەولێر: ٦٢٢٬٤٠٩ ١١٬٢٨٩ ٦٣٦٬٨٩٨ ٩٨٫٢٣ ١٫٧٧
دهۆک: ٣٦٨٬١٦٣ ٢٬٢٤٧ ٣٧٠٬٧٨١ ٩٩٫٣٩ ٠٫٦١
گشتی: ١٬٩٧٣٬٤١٢ ٢٠٬٢٥١ ١٬٩٩٨٬٠٦١ ٩٨٫٨٨% ١٫١٢%

سەرچاوەکان دەستکاری