کوردستان (ڕۆژنامە)
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/b/bc/Disambig_RTL.svg/25px-Disambig_RTL.svg.png)
ڕۆژنامەی کوردستان یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بوو کە یەکەم ژمارەی لە ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ بە تێکۆشانی میقداد میدحەد بەدرخان لە قاھیرەی میسر چاپ کرا. دەستپێکی بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەی کوردستان وەکوو خەباتێکی نەتەوەیی و ڕۆشنبیری دێتە نرخاندن. ئەمڕۆکە ڕۆژی دەستپێکی دەرخسنتی ڕۆژنامەی کوردستان لەلایەن ھەموو دەزگا کوردییەکان و ھەروەھا لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیشەوە وەکوو سەرەتای ڕۆژنامەگەریی کوردی قەبووڵ کراوە و پیرۆز دەکرێ.[١]
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/03/Kurdistan_newspaper_1898.jpg/220px-Kurdistan_newspaper_1898.jpg)
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/b/b4/Bedirkhan_family%2C_ca_1880.jpg/220px-Bedirkhan_family%2C_ca_1880.jpg)
مێژوو
دەستکارییەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان، لە ڕۆژی ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨، لەلایەن میقداد بەدرخانەوە لە قاھیرە چاپ کرا. ڕۆژنامەکە ٣١ ژمارەی لێ دەرچوو و بۆ ماوەی ٤ ساڵ بەردەوام بوو. یەکەم ژمارەی بە کوردیی کورمانجی دەرچوو، بەڵام لە چوارەم ژمارەوە ھەندێک لە بابەتەکانی بە زمانی تورکی بڵاو دەکرایەوە. ڕۆژنامەکە بە خۆڕایی بڵاو دەکرایەوە.[٢] ڕۆژنامەکە بەرھەڵستیی دەسەڵاتی عوسمانیی دەکرد و لەلایەن کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی پشتگیری دەکرا.[٣]
بەھۆی دژایەتیی لایەنی عوسمانی، ئەوا ڕۆژنامەکە ژمارەکانی لە چەند شارێکی جیا چاپ کران، لە دوای قاھیرە ئەوا لە شارەکانی ژنێف، لەندەن و فۆلکستۆن چاپ کران، ڕۆژنامەکە لەناوخۆی دەوڵەتی عوسمانی قەدەغە کرابوو، بەڵام بەشێوەی قاچاغ دابەش دەکرا. بەگوێرەی نامەیەکی سەرنووسەرەکەیەوە، ئەوا ڕۆژنامەکە لە شارەکانی ئامەد، مێردین، ئەدەنا و دیمەشق خوێنەری ھەبووە.[٤] لە ژمارەی شەشی ڕۆژنامەکەوە، ئەوا کاری چاپکردن و سەرنووسەری کەوتە دەست عەبدولڕەحمان بەدرخان، کە برای بچووکی میقداد بوو.
لە ساڵی ١٩٩١، لێکۆڵەر ئەمین بۆزارسەلان ئەو چاپانەی ڕۆژنامەی کوردستان کە لە بەردەستیدا بوون وەریگێڕایە سەر زمانی تورکیی ئەمڕۆ.[٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ نێچیرڤان بارزانی: پاڵپشتیی بۆ رۆژنامەڤانان و ئازادیی کاری رۆژنامەگەری دووپاتدەکەینەوە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕووداو، ڕۆژی 21-04-2020 لەلایەن فەلاح نەجم بڵاوکراوەتەوە.
- ^ Strohmeier, Martin (2003). Crucial Images in the Presentation of a Kurdish National Identity: Heroes and Patriots, Traitors and Foes (بە ئینگلیزی). Brill. pp. 21-23. ISBN 978-90-04-12584-1.
{{cite book}}
: Unknown parameter|ناونیشان=
ignored (help) - ^ Klein, Janet (2017). Stansfield, Gareth (ed.). The Kurdish Question Revisited. Oxford University Press. pp. 173–174. ISBN 978-0-19-068718-2.
- ^ Klein, Janet (2017). Stansfield, Gareth (ed.). The Kurdish Question Revisited. Oxford University Press. pp. 176–177. ISBN 978-0-19-068718-2.
- ^ Özoğlu, Hakan (2004). Kurdish notables and the Ottoman state: evolving identities, competing loyalties, and shifting boundaries. SUNY Press. p. 122. ISBN 978-0-7914-5993-5. Retrieved 19 May 2011.