ڕۆژاوای ویلایەتە یەکگرتووەکان

ڕۆژاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یان ڕۆژاوای ئەمریکی یان ویلایەتەکانی ڕۆژاوا (بە ئینگلیزی: Western United States) ناوچەیەکی جوگرافی و کولتووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. زۆرجار ئەمریکییەکان ئاماژە بە ویلایەتی ڕۆژاوا دەکەن وەک دوا ویلایەت کە کۆچبەران تێیدا نیشتەجێبوونە، بەڵام کالیفۆرنیا لە زۆربەی ویلایەتەکانی ڕۆژاوای ناوەڕاست کۆنترە. چەند ساڵێک پێش جەنگی سەربەخۆیی ئەمریکا قەشە ئیسپانییەکان چوونە کالیفۆرنیا بۆ بانگەشەی ئایینی مەسیحی. لە سەدەی نۆزدەھەمدا کالیفۆرنیا و ئۆریگۆن پێش زۆرێک لە ویلایەتەکانی ڕۆژھەڵات پەیوەندییان بە ئەمریکاوە کرد.

ڕۆژاوای ویلایەتە یەکگرتووەکان
ڕۆژاوای ئەمریکی، ڕۆژاوای دوور
چەپ-ڕاست لە سەرەوە: ئاسمانی لۆس ئانجلەس، گرەند کەنیۆن، پارکی نەتەوەییی یەلۆستۆن، ئاسمانی بۆیس، ئەنجێڵز لاندینگ، ماونت ڕینیەر، ئاسمانی سیاتڵ
ئەم نەخشەیە ڕەنگدانەوەی ڕۆژئاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە وەک لەلایەن نووسینگەی سەرژمێرییەوە پێناسە کراوە. ئەم ناوچەیە دابەش بووە بەسەر ناوچەی شاخاوی و زەریای هێمن
ئەم نەخشەیە ڕەنگدانەوەی ڕۆژئاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە وەک لەلایەن نووسینگەی سەرژمێرییەوە پێناسە کراوە. ئەم ناوچەیە دابەش بووە بەسەر ناوچەی شاخاوی و زەریای هێمن

ژمارەی دانیشتووانی ویلایەتە ڕۆژاوایییەکان کەمن، چونکە ملیۆنان دۆنم زەوی پاکیزە و دەست لێنەدراو لەم ویلایەتانەدا لە شێوەی پارکی نیشتمانیدایە و لە دەستی حکوومەتی فیدراڵیدایە. پارکە نیشتمانییەکانی یۆسمایت و یێڵۆوستۆن و سیکۆیا و دێت ڤالی ھەموویان لەم ناوچانەدا ھەڵکەوتوون. ئەم پارکە نەتەوەییانە شوێنێکن بۆ ئەوەی ئەمریکییەکان چێژ وەربگرن و کاتە بەتاڵەکانیان بەسەر بەرن، ھەروەھا چالاکییەکانی وەک ماسیگرتن، کەمپکردن، گەشتکردن بە پێ، بەلەم سواری، بڕینی دار چالاکی تر ئەنجام بدەن.

بەشەکانی باشووری ویلایەتە ڕۆژاوایییەکان پێشتر سەر بە مەکسیک بوون و ئەمریکا ئەم ویلایەتانەی بە خاکەکەیەوە لکاند دوای شەڕەکانی لەگەڵ مەکسیک لە نێوان ساڵانی ١٨٤٦–١٨٤٨. بۆیە کاریگەری کولتوور و داب و نەریتی مەکسیکی لەم بەشانەدا بە ڕوونی دەبینرێت و ڕێژەیەکی بەرزی دانیشتووانی ئەو ناوچانە بە ڕەچەڵەک ئەمریکی-مەکسیکین.

  • وەک دووەم گەورەترین شاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ڕۆژاوا، لۆس ئەنجلۆس بەناوبانگە بە پیشەسازی فیلمی ھۆلیوود. بەھۆی گەشەسەندنی خێرای لۆس ئەنجلۆس و بوونی دۆڵی سلیکۆن لە نزیک سان خۆسێ، کالیفۆرنیا بووەتە پڕ دانیشتووترین ویلایەتی ئەمریکا. بەگشتی ژمارەی دانیشتووانی ویلایەتە ڕۆژاوایییەکان ڕێژەیەکی بەرزی گەشەسەندنیان ھەیە؛ ھەروەھا، لاس ڤێگاس و ویلایەتی نیڤادا، کە بە ناوەندی قومار لە جیھاندا ناسراون.
  • ئەلاسکا کە باکووریترین ویلایەتی ئەمریکایە، شوێنی چەند کەسێکی بەھێزە. زۆربەی ناوچەی ئەلاسکا بەشێکە لە ناوچەکانی پاراستنی گیانلەبەرە کێوییەکان یان پارکە نەتەوەیییەکان. ھاوایی تاکە ویلایەتی ئەمریکایە کە ژمارەی ئەمریکییەکان بە ڕەچەڵەک ئاسیایی زیاترە لە ژمارەی ئەمریکییەکانی بە ڕەچەڵەک ئەورووپی. بێگومان لە سەرەتای ھەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئاسیا کۆچیان کردووە بۆ کالیفۆرنیا، بە تایبەت لۆس ئەنجلۆس.

بەناوبانگترین نووسەرانی ڕۆژاوا بریتین لە: جۆن شتاینبێک کە ڕۆمانی ترێی توڕەیی نووسیوە، و زەین گرای، لەدایکبووی ئۆھایۆ و لە کالیفۆرنیا دەژی، کە ڕۆمانێکی ناوداری نووسیووە کە وێنەیەکی ئایدیالیستی سەرەتایییەکان دەخاتە ڕوو ڕۆژاوا.

شوێنە بەناوبانگەکانی ڕۆژاوا بریتین لە بورجی شەیتان لە ویلایەتی وایۆمینگ (دەتوانرێت ئەم تاوەرە لە فیلمی «بەریەککەوتنی نزیک لە جۆری سێیەم» ببینرێت) و پردی کەوانە لە ویلایەتی یوتا کە گەورەترین پردی سروشتییە لە جیھاندا.

پێناسەی جوگرافی

دەستکاری

ڕۆژئاوای ئەمریکا گەورەترین ناوچەی وڵاتەکەیە و نزیکەی نیوەی ڕووبەری زەوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای تەنیشت یەکتر دەگرێتەوە. هەروەها لە ڕووی جوگرافییەوە هەمەچەشنترینە، ناوچە جوگرافییەکانی وەک دارستانە باراناوییە مامناوەندەکانی باکووری ڕۆژئاوا، بەرزترین زنجیرە شاخەکانی تێدایە، لەوانە زنجیرەچیاکانی ڕۆکی، سیێرا نیڤادا و زنجیرە چیای کاسکەید، چەندین سەهۆڵبەندان و لێواری ڕۆژئاوای دەشتە گەورەکانی تێدایە . هەروەها زۆربەی ناوچە بیابانییەکانی تێدایە کە دەکەونە ئەمریکاوە. بیابانی مۆجاڤی و بیابانی حەوزی مەزن بە تەواوی لە ناوچەی ڕۆژئاوادان، لەگەڵ بەشێک لە بیابانی سۆنۆران و چیواهوان (ئەمەی دووەمیان بە شێوەیەکی بەرچاو درێژدەبێتەوە بۆ تێکساس، لە کاتێکدا هەردووکیان درێژدەبنەوە بۆ مەکسیک). بە لەبەرچاوگرتنی ئەم جوگرافیا فراوان و هەمەچەشنە سەیر نییە کە ناوچەکە ئەستەمە بە وردی پێناسە بکرێت. مێژوونووس واڵتەر نوجێنت بە هەستکردن بە گۆڕانکارییەکی ئەگەری لە تێگەیشتنی باو لە ڕۆژئاوا وەک ناوچەیەک لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکاندا، ڕاپرسییەکی لە سێ گروپی پیشەیی ئەنجامدا کە پەیوەندییان بە ناوچەکەوە هەبوو: کۆمەڵەیەکی گەورەی مێژوونووسانی ڕۆژئاوا (١٨٧ وەڵامدەرەوە)، و دوو گرووپی بچووکتر، کە ٢٥ ڕۆژنامەنووس و بڵاوکەرەوە و ٣٩ نووسەری ڕۆژئاوایی لەخۆگرتبوو.[١]

ناوچە لاوەکییەکان

دەستکاری
ویلایەتەکان سەرژمێریی ٢٠٢٠ سەرژمێریی ٢٠١٠[٢] گۆڕانکاری ڕووبەر چڕی
  ئەریزۆنا ٧٬١٥١٬٥٠٢ ٦٬٣٩٢٬٠١٧ +١١٫٨٨٪ ١١٣٬٥٩٤٫٠٨ sq mi (٢٩٤٬٢٠٧٫٣ km2) ٦٢٫٩٥٦٦٤٤/sq mi (٢٤٫٣٠٧٦٩٦0/km2)
  کۆلۆرادۆ ٥٬٧٧٣٬٧١٤ ٥٬٠٢٩٬١٩٦ +١٤٫٨0٪ ١٠٣٬٦٤١٫٨٩ sq mi (٢٦٨٬٤٣١٫٣ km2) ٥٥٫٧٠٨٣٠٥/sq mi (٢١٫٥٠٩٠٩٦٧/km2)
  یووتا ٣٬٢٧١٬٦١٦ ٢٬٧٦٣٬٨٨٥ +١٨٫٣٧٪ ٨٢٬١٦٩٫٦٢ sq mi (٢١٢٬٨١٨٫٣ km2) ٣٩٫٨١٥٣٩٦/sq mi (١٥٫٣٧٢٨١١/km2)
  نێڤادا ٣٬١٠٤٬٦١٤ ٢٬٧٠٠٬٥٥١ +١٤٫٩٦٪ ١٠٩٬٧٨١٫١٨ sq mi (٢٨٤٬٣٣٢٫٠ km2) ٢٨٫٢٨٠٠٢0/sq mi (١٠٫٩١٨٩٧٦٩/km2)
  نیومەکسیکۆ ٢٬١١٧٬٥٢٢ ٢٬٠٥٩٬١٧٩ +٢٫٨٣٪ ١٢١٬٢٩٨٫١٥ sq mi (٣١٤٬١٦٠٫٨ km2) ١٧٫٤٥٧١٦٦/sq mi (٦٫٧٤٠٢٤٩٧/km2)
  ئایداھۆ ١٬٨٣٩٬١٠٦ ١٬٥٦٧٬٥٨٢ +١٧٫٣٢٪ ٨٢٬٦٤٣٫١٢ sq mi (٢١٤٬٠٤٤٫٧ km2) ٢٢٫٢٥٣٥٨٩/sq mi (٨٫٥٩٢١٥٨٦/km2)
  مۆنتانا ١٬٠٨٤٬٢٢٥ ٩٨٩٬٤١٥ +٩٫٥٨٪ ١٤٥٬٥٤٥٫٨٠ sq mi (٣٧٦٬٩٦١٫٩ km2) ٧٫٤٤٩٣٧٣/sq mi (٢٫٨٧٦٢١٩١/km2)
  وایۆمینگ ٥٧٦٬٨٥١ ٥٦٣٬٦٢٦ +٢٫٣٥٪ ٩٧٬٠٩٣٫١٤ sq mi (٢٥١٬٤٧٠٫١ km2) ٥٫٩٤١٢١٣/sq mi (٢٫٢٩٣٩١٥١/km2)
ماونتن ٢٤٬٩١٩٬١٥٠ ٢٢٬٠٦٥٬٤٥١ +١٢٫٩٣٪ ٨٥٥٬٧٦٦٫٩٨ sq mi (٢٬٢١٦٬٤٢٦٫٣ km2) ٢٩٫١١٩٠٨٣/sq mi (١١٫٢٤٢٩٤٠٩/km2)
  کالیفۆڕنیا ٣٩٬٥٣٨٬٢٢٣ ٣٧٬٢٥٤٬٥٢٣ +٦٫١٣٪ ١٥٥٬٧٧٩٫٢٢ sq mi (٤٠٣٬٤٦٦٫٣ km2) ٢٥٣٫٨٠٩٣٥٣/sq mi (٩٧٫٩٩٦٣٣٩/km2)
  واشینگتن (ویلایەت) ٧٬٧٠٥٬٢٨١ ٦٬٧٢٤٬٥٤٠ +١٤٫٥٨٪ ٦٦٬٤٥٥٫٥٢ sq mi (١٧٢٬١١٩٫٠ km2) ١١٥٫٩٤٦٤٤١/sq mi (٤٤٫٧٦٧١٧١/km2)
  ئۆریگۆن ٤٬٢٣٧٬٢٥٦ ٣٬٨٣١٬٠٧٤ +١٠٫٦0٪ ٩٥٬٩٨٨٫٠١ sq mi (٢٤٨٬٦٠٧٫٨ km2) ٤٤٫١٤٣٥٩٧/sq mi (١٧٫٠٤٣٩٣٨0/km2)
  ھاوایی ١٬٤٥٥٬٢٧١ ١٬٣٦٠٬٣٠١ +٦٫٩٨٪ ٦٬٤٢٢٫٦٣ sq mi (١٦٬٦٣٤٫٥ km2) ٢٢٦٫٥٨٤٩0/sq mi (٨٧٫٤٨٤٩٢/km2)
  ئالاسکا ٧٣٣٬٣٩١ ٧١٠٬٢٣١ +٣٫٢٦٪ ٥٧٠٬٦٤٠٫٩٥ sq mi (١٬٤٧٧٬٩٥٣٫٣ km2) ١٫٢٨٥٢٠٥٧/sq mi (٠٫٤٩٦٢٢٠٧/km2)
زەریای ھێمن ٥٣٬٦٦٩٬٤٢٢ ٤٩٬٨٨٠٬٦٦٩ +٧٫٦0٪ ٨٩٥٬٢٨٦٫٣٣ sq mi (٢٬٣١٨٬٧٨١٫٠ km2) ٥٩٫٩٤٦٦٥٦٤/sq mi (٢٣٫١٤٥٥٣٣٤/km2)
ڕۆژاوا ٧٨٬٥٨٨٬٥٧٢ ٧١٬٩٤٦٬١٢٠ +٩٫٢٣٪ ١٬٧٥١٬٠٥٣٫٣١ sq mi (٤٬٥٣٥٬٢٠٧٫٣ km2) ٤٤٫٨٨٠٧٤٢١/sq mi (١٧٫٣٢٨٥٥١٤0/km2)

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Where Is the American West? Report on a Survey». Montana The Magazine of Western History. 42 (3): 2–23. Summer 1992. JSTOR 4519496.
  2. ^ «Resident Population Data: Population Change». United States Census Bureau. ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.