35°0.5′N 115°28.5′W / 35.0083°N 115.4750°W / 35.0083; -115.4750

بیابانی مۆجاڤی
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دابەشکاریی کارگێڕیکالیفۆرنیا، یووتا، ئەریزۆنا، نێڤادا
پۆتانی شوێن٣٥°٠′٣٠″N ١١٥°٢٨′٣٠″W
بەرزترین خاڵCharleston Peak
ڕووبەر١٢٤٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
فایلی کەی ئێم ئێڵTemplate:Attached KML/Mojave Desert
Map

بیابانی مۆجاڤی (بە ئینگلیزی: Mojave Desert) بیابانێکی وشکی بێ باران و سەختە دەکەوێتە کیشوەری ئەمریکای باکوور. دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکا، بە شێوەیەکی سەرەکی لە باشووری ڕۆژھەڵاتی کالیفۆرنیا و باشووری نێڤادا ھەڵکەوتووە، بە گشتی ٤٧٨٧٧ میل چوارگۆشە (١٢٤٬٠٠٠ کم ٢) داگیر دەکات. ھەروەھا ناوچەی زۆر بچووکیشی ھەیە کە درێژ دەبێتەوە بۆ یوتا و ئەریزۆنا سنوورەکەی بە گشتی بە بوونی دارەکانی یەشوع دەورەدراوە، کە تەنھا لە بیابانی مۆجاڤی دەڕوێت، ھەروەھا باوەڕ دەکرێت کە ھەزار و ٧٥٠ بۆ ٢٠٠٠ جۆری ڕوەکی زیادە ی زیاتر بێت. بەشی ناوەندی بیابانەکە بە جیا جیا ئاوەدانە، لەکاتێکدا دەوروبەری بووەتە مەڵبەندە گەورەکانی کۆمەڵگا گەورەکان وەک لاس ڤێگاس، لانکستەر، پالمدەیل، ڤیکتۆرڤیل و سانت جۆرج.[١]

بیابانی مۆجاڤی لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ بیابانی حەوزی مەزن و لە باشوور و لە ڕۆژھەڵاتەوە بۆ بیابانی سنووران. سنووری تۆپۆگرافیکی چیای تیکاپیە لەبەری ڕۆژاوا، چیای سان گابرییەل و چیای سان بێرناردینۆ بەری باشوور دەگرنەوە. سنووری چیاکان جیاوازن، بەرزایییەکانی ئەم بیابانە سەروو ٢٠٠٠ پێ (٦١٠ م) ھەربۆیە مۆجاڤێ بە بیابانێکی بەرز ناودەبرێت؛ لەگەڵ ئەوەشدا دۆڵی مەرگ نزمترین بەرزییە لە باکووری ئەمریکا لە ٢٨٠ پێ (٨٥ مەتر) لە خوار ئاستی دەریاوە و یەکێکە لە بەناوبانگترین شوێنەکانی بیابانی مۆجاڤی. کەمتر لە ٥٠ ھەزار میلی چوارگۆشە (١٣٠٬٠٠٠ کم ٢) داگیر دەکات، کە کردویتە بچووکترین بیابانی ئەمریکای باکوور.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Relation: بیابانی مۆجاڤی ‬ (‪3938401‬)". OpenStreetMap (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-28. {{cite web}}: line feed character in |title= at position 25 (help)
  2. ^ "GeoNames.org". www.geonames.org. Retrieved 2021-02-28.