ڕۆستەم قاسمی
ڕۆستەم قاسمی (بە فارسی: رستم قاسمی؛ ٥ی ئایاری ١٩٦٤ – ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢) ئەفسەری سەربازی و سیاسەتوانێکی بناژۆخوازی ئێرانی بوو، کە وەکوو وەزیری ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکان لە دەوڵەتی سێزدەیەمدا کاری کرد.[١] ئەو ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٣ وەزیری نەوت لە دەوڵەتی دەیەمدا بوو.[٢] قاسمی لە ساڵی ١٩٨١ەوە بووبە ئەندامی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و لە شەڕی ئێران و عێراقدا بەشداری کرد. لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٠، فەرماندەی بنکەی بیناسازیی خاتەمولئەنبیا بوو و پێشتر وەکوو جێگری ئابووریی سوپای قودس کاری دەکرد.[٣][٤][٥]
ڕۆستەم قاسمی | |
---|---|
رستم قاسمی | |
لەدایکبوون | ٥ی ئایاری ١٩٦٤ شیراز |
مەرگ | ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (٥٨ ساڵ ژیاوە) تاران |
زانکۆ | |
پیشە | سیاسەتوان، کارمەندانی سەربازی |
خەڵاتەکان | |
پلە | Minister of Roads and Urban Development (٢٠٢١–٢٠٢٢)، Minister of Petroleum of Iran (٢٠١١–٢٠١٣) |
Rank | ژەنەڕاڵ |
لق | ھێزی قودس (٢٠١٣–٢٠٢٠)، Navy of the Army of the Guardians of the Islamic Revolution ( – دەیەی 1990) |
ژیاننامە
دەستکاریڕۆستەم قاسمی لە ٥ی ئایاری ١٩٦٤ لە گوندی سەرگاھی سەر بە شارستانی مێھر لە پارێزگای فارس لەدایکبوو.[٦] لە ساڵی ١٩٨١ پەیوەندی بە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە کرد و لە شەڕی ئێران و عێراقدا بەشدار بوو. لە شەڕدا بریندار بوو و بووبە جانباز.[٧] ئەو خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی ئەندازیاریی شارستانی لە زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیا بوو و ھەروەھا بڕوانامەی ماستەری ئەندازیاریی شارستانی بەشێوەی پەروەردە لە ڕێگای دوورەوە لە زانکۆی تەکنەلۆژیای ئەمیر کەبیر، لقی گەرمساری پارێزگای سمنان ھەبوو.[٨][٩]
دوای شەڕی ئێران و عێراق پەیوەندی بە بنکەی خاتەمولئەنبیاوە کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٦ لە دوای عەبدولڕەزا عابید کرایە فەرماندەی ئەو بنکەیە.[١٠] لە ئابی ٢٠١٠، دوای دەرکردنی مەسعوود میرکازمی، لەلایەن مەحموود ئەحمەدینەژادەوە پێشنیارکرا بۆ پۆستی وەزیری نەوت و لە ١٢ی ئابدا دەنگی متمانەی پەرلەمانی بەدەستھێنا وەکوو دوایین وەزیری نەوتی دەوڵەتی دەیەم. دوای ئەوەی قاسمی وەک وەزیری نەوت ھەڵبژێردرا، تیمۆسی گایتنەر ھۆشداریدا کە ئەمڕۆکە وەزارەتی نەوتی ئێران کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی سپای پاسداران.[١١]
سزا نێونەتەوەیییەکان
دەستکاریناوی ڕۆستەم قاسمی وەک فەرماندەی بنکەی خاتەمولئەنبیا لە پێڕستی سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایش،[١٢] حکوومەتی فێدراڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، یەکێتیی ئەورووپا و ئوسترالیادا جێی گرتبوو، بەڵام دوای ئەوەی بووبە وەزیر، ناوی لە پێڕستی سزا نێونەتەوەیییەکان لابردرا.[١٣] ھەروەھا لە ٤ی ئەیلولی ٢٠١٩دا، وەزارەتی خەزێنەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە پەیوەندی لەگەڵ تۆڕێکی گواستنەوەی نەوتی ژێر دەسەڵاتی سپای پاسداران، سزای بەسەر ڕۆستەم قاسمی و کوڕەکەیدا سەپاند. ئەم تۆڕە بە «تۆڕی نەوت لە خزمەت تیرۆریزمدا» ناسێندرا.[١٤][١٥]
وەزارەتی نەوت
دەستکاریقاسمی کە فەرماندەی بنکەی خاتەمولئەنبیای سپای پاسداران بوو، لەلایەن مەحموود ئەحمەدینەژادەوە بۆ پۆستی وەزیری نەوت بە پەرلەمان ناسێندرا. لە ٣ی ئابی ٢٠١١دا دەنگی متمانەی لە خولی ھەشتەمی پەرلەمانی ئەنجومەنی ئیسلامی بە ٢١٦ دەنگی لەگەڵ بووبە وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران. بەشێک لە پەرلەمانتاران دژی ئەوە بوون کە ڕۆستەم قاسمی ببێتە وەزیری نەوت. عەلی موتەھیری، یەکێک لە نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆن ڕایگەیاند: :ھەتا کەسێک ئەندامی سپای پاسداران یان ئەرتەش بێت، بە ھێزێکی سەربازی دادەنرێت و گونجاو نییە ببێتە وەزیر.»[١٦]
ئامێری نەوتیی فۆڕچوونا
دەستکاریلە سەردەمی وەزارەتی قاسمی لە دەوڵەتی مەحموود ئەحمەدینەژاد، ئامێری نەوتیی فۆڕچوونا لە ڕێگەی کۆمپانیایەکی تورکییەوە بە کۆمپانیای ئەندازیاری و بیناسازیی دەریاییی ئێران فرۆشرا کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتی نەوتی ئێران، بەڵام سەرەڕای پێدانی ٨٧ ملیۆن دۆلار، ڕادەستی ئێران نەکرا.[١٧] چیرۆکی ونبوونی ئەم ئامێرە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا لە میدیاکان بڵاوکرایەوە، کاتێک ١٤ ئەندامی پەرلەمانی ئێران لە نامەیەکدا داوایان لە سەرۆکی پەرلەمان کرد بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکات.[١٨] لە کۆتاییدا لقی ١٦٣ی کۆمەڵەی کاروباری ئابووری سزای بەندکرانی بۆ پێنج تۆمەتباری دۆسیەی ئامێری نەوتی دەرکرد.[١٧] ڕۆستەم قاسمی پێشتر لە دەستدانی ئەو ئامێرە نەوتییەی ڕەتکردەوە و گوتبووی کە ئامێری نەوتی وەک پێنووس نییە کە ونبێت.[١٩]
ھەڵبژاردنی ٢٠٢١
دەستکاریقاسمی لە ئایاری ٢٠٢١دا کاندیدبوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران ڕاگەیاند.[٢٠] دوای کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی ڕاگەیاندنی کاندیدبوونەکەی، ئاژانسی ھەواڵی مێھر، ئاژانسی ھەواڵی میزان سەر بە دەزگای دادگەری، ئاژانسی ھەواڵی مەشریق، ڕاھ دانا و یانەی ڕۆژنامەنووسانی گەنج پشتڕاستیان کردەوە کە لەم کۆبوونەوەیەدا مایکرۆفۆنی دروستکراوی میدیاکانیان بەکارھێنراوە و بەخۆیان ئامادە نەبوون.[٢١] ئەو ناوی خۆی بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکاندا بە ئامادەبوون لە بارەگای ھەڵبژاردنەکانی وەزارەتی ناوخۆ تۆمار کرد،[٢٢] بەڵام پێش ئەوەی ناوی کاندیدە شایستەکان لەلایەن ئەنجومەنی پارێزەرانەوە ڕابگەیەنرێت لە کاندیدبوون کشایەوە.[٢٣]
مردن
دەستکاریدوای ھەڵبژاردنی قاسمی وەکوو وەزیری ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکان لە ھاوینی ٢٠٢١دا، ھەندێک نیشانەی نەخۆشبوونی تێدا دیارکەوت.[٢٤] ئەو بەھۆی تووشبوون بە شێرپەنجە بۆ دەرمان ڕۆیشتە چین.[٢٥][٢٦] قاسمی دوو ھەفتە دوای کشانەوەی لە وەزارەتی ڕێگاوبان لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ و تەنیا یەک ڕۆژ دوای ناساندنی مێھرداد بەزرپاش وەکوو جێگرەوەی لە وەزارەتی ڕێگاوبان لەلایەن پەرلەمانەوە، کۆچی دواییی کرد.[٢٧] پرسەکەی ١١ی کانوونی یەکەم لە تاران بەڕێوەچوو.[٢٨]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ««قاسمی» وزیر راه و شهرسازی شد» (بە فارسی). ایسنا. ٢٥ی ئابی ٢٠٢١. لە ۲۶ اوت ۲۰۲۱ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «نگاهی به سوابق اجرایی مهندس رستم قاسمی». لە ۲۲ دسامبر ۲۰۲۱ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «معاون اقتصادی سپاه قدس: تحریمهای حوزه نفتی محقق نشدهاست». ۳۰ بهمن ۱۳۹۹. لە ۲۲ دسامبر ۲۰۲۱ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «حضور سردار رستم قاسمی در خبرگزاری تسنیم- عکس خبری تسنیم | Tasnim» (بە فارسی). خبرگزاری تسنیم | Tasnim. لە ۲۷ ژانویه ۲۰۲۲ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «رستم قاسمی وزیر راه و شهرسازی شد» (بە فارسی). ایرنا. ٢٥ی ئابی ٢٠٢١. لە ۹ دسامبر ۲۰۲۲ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «زندگینامه: رستم قاسمی (۱۳۴۳)». لە ۹ ژوئن ۲۰۱۲ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «رستم قاسمی که بود؟ / از میدان دفاع مقدس تا جنگ اقتصادی». ۱۷ آذر ۱۴۰۱. لە ۸ دسامبر ۲۰۲۲ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «مدرک دانشگاهی رستم قاسمی» (بە فارسی). آخرین خبر. ١٢ی ئایاری ٢٠٢١. لە ۲۳ مه ۲۰۲۱ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «دومین روز ثبت نام انتخابات ریاست جمهوری». ١٢ی ئایاری ٢٠٢١.
{{cite web}}
:|archive-url=
requires|url=
(یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی); پارامەتری|ناونیشان=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ «با فرماندهان قرارگاه سازندگی خاتمالانبیاء (ص)، از ابتدا تاکنون». ۲۳ آذر ۱۳۹۲. لە ۹ مه ۲۰۱۵ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «نیکزاد: قاسمی لباس سپاه خود را درآورده است». ۵ مهر ۱۳۹۱. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «رستم قاسمی، وزیر نفت پیشنهادی احمدینژاد». ۵ مرداد ۱۳۹۰. لە ۹ دسامبر ۲۰۲۲ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «پاسدار رستم قاسمی نامزد وزارت نفت ایران شد». رادیو فردا. لە ۱۲ سپتامبر ۲۰۲۱ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «تحریم شبکه نفتی و پاداش ۱۵میلیونی برای افشای چرخه مالی سپاه | DW | 04.09.2019». دویچه وله. لە ۲۶ مه ۲۰۲۱ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «تحریمهای جدید آمریکا علیه سپاه قدس؛ تعیین پاداش برای اطلاعات از «چرخه مالی سپاه»». رادیو فردا. لە ۱۵ مه ۲۰۲۱ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «مجلس به چهار وزیر پیشنهادی رأی اعتماد داد». ۱۲ مرداد ۱۳۹۰. لە ۲۲ نوامبر ۲۰۲۲ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «متهمان پرونده دکل نفتی گمشده به زندان محکوم شدند». ۱۸ فروردین ۱۳۹۸. لە ۲۲ نوامبر ۲۰۲۲ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «زنگنه: فردی با سفارش احمدینژاد یکشبه ۳۰ دکل نفتی خرید». ۱ آذر ۱۴۰۱. لە ۱۵ مه ۲۰۱۸ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «وزیر نفت میگوید متخلف پرونده خریدهای نفتی با دستور مکتوب احمدینژاد اقدام کردهاست». ۲۱ مرداد ۱۳۹۶. لە ۲۲ نوامبر ۲۰۲۲ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «"رستم قاسمی" کاندیداتوری خود در انتخابات ۱۴۰۰ را رسماً اعلام کرد» (بە فارسی). خبرگزاری تسنیم. ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١. لە ۹ دسامبر ۲۰۲۲ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «جعل لوگوی رسانهها در نشست خبری رستم قاسمی+ عکس» (بە فارسی). دنیای اقتصاد. ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١. لە ۹ دسامبر ۲۰۲۲ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «رستم قاسمی ثبت نام کرد» (بە فارسی). خبرگزاری ایسنا. ١٢ی ئایاری ٢٠٢١. لە ۱۳ مه ۲۰۲۱ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «رستم قاسمی هم انصراف داد» (بە فارسی). انتخاب. ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «رستم قاسمی، وزیر سابق راه و شهرسازی ایران درگذشت (فارسی)». بیبیسی فارسی. ۱۷ آذر ۱۴۰۱. لە ۱۲ دسامبر ۲۰۲۲ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «مرور زندگی رستم قاسمی/ پایان کار «رستم» با خان سیاست / از وزارت نفت دولت احمدینژاد تا مشاور دولت روحانی و وزارت راه رئیسی (فارسی)». خبرآنلاین. ۱۷ آذر ۱۴۰۱. لە ۹ دسامبر ۲۰۲۲ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ۱۸ آذر ۱۴۰۱ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
،|ڕێکەوت=
، و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «پیکر مرحوم رستم قاسمی به تهران منتقل شد (فارسی)». ایسنا. ۱۹ آذر ۱۴۰۱.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «رستم قاسمی درگذشت (فارسی)». فرارو. ۱۷ آذر ۱۴۰۱. لە ۸ دسامبر ۲۰۲۲ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ۱۸ آذر ۱۴۰۱ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
،|ڕێکەوت=
، و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «مراسم تشییع پیکر رستم قاسمی برگزار شد (فارسی)». ایرنا. ۲۰ آذر ۱۴۰۱. لە ۱۲ دسامبر ۲۰۲۲ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆستەم قاسمی تێدایە. |