ئاژانسی ھەواڵی مێھر
ئاژانسی ھەواڵی مێھر (بە فارسی: خبرگزاری مھر) ھەواڵنێرییەکی ئێرانییە کە لەلایەن ڕێکخراوی پڕوپاگەندەی ئیسلامی سەربە حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوەدەبرێت. ئاژانسی ھەواڵی مێھر لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٠٢ بە دوو بابەت بە زمانەکانی فارسی و ئینگلیزی بە شێوەی ئەزموونی دەستیکرد بە چالاکی[١] و نزیکەی شەش مانگ دواتر، لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ بە شێوەی فەرمی دەستپێکبوونی چالاکیی فەرمی خۆی ڕایگەیاند.[٢] ڕێکخراوی پڕوپاگەندەی ئیسلامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران جگە لەم ئاژانسە، ڕۆژنامەی تێھران تایمزیش بڵاو دەکاتەوە کە بەڕێوەبەری گشتیی ھەنووکەییی ھەردوویان محەممەد مەھدی ڕەحمەتییە.
چەشنی وێبگە | ڕۆژنامە بۆ پەخشی ئۆنلاین و مۆبایل |
---|---|
بەردەستە بە | عەرەبی، ئینگلیزی، فارسی، کوردی (سۆرانی)، تورکی، ئوردوو |
دامەزراندن | ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٣ |
بارەگا | تاران، ئێران |
ناوچەی ڕاژەکراو | سەرانسەری جیھان |
خاوەن | ڕێکخراوی پڕوپاگەندەی ئیسلامی |
CEO | محەممەد مەھدی ڕەحمەتی (لە نیسانی ٢٠٢٣) محەممەد شوجاعیان (لە ئەیلوولی ٢٠١٩ ھەتا نیسانی ٢٠٢٣) عەلی عەسگەری (لە نیسانی ٢٠١٤ ھەتا ئەیلوولی ٢٠١٩) ڕەزا موقەددەسی (لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ ھەتا نیسانی ٢٠١٤) پەرڤیز ئسماعیلی (لە تومووزی ٢٠٠٣ ھەتا تشرینی یەکەمی ٢٠١٠) |
پیشەسازی | ئاژانسی ھەواڵ |
وێبگە | www.mehrnews.com |
بەشی کوردی
دەستکاریبەشی کوردیی سۆرانیی ئاژانسی ھەواڵی مێھر لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ بەشێوەی فەرمی دەستپێکرا. بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسەکە لەو کاتە ھۆکاری زێدەبوونی زمانی کوردی بە زمانەکانی ئاژانسی ھەواڵی مێھر «پێشھاتەکانی چەند ساڵی ڕابردوو لە ناوچەکەدا» زانی و ھەوڵدان بۆ «پڕوپاگەندە و ھەناردەکردنی شۆڕشی ئیسلامی»ی وەکوو ئامانجی بەشی کوردیی ئەو ھەواڵنێرییە ڕاگەیاند.[٣]
ئەمەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ بانکی زانیاریی چاپەمەنییەکانی ئێران (بە فارسی), -
- ^ ھەمشەھری ئۆنلاین: ئاشنابوون لەگەڵ ھەواڵنێریی مێھر (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥؛ سەردان لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣.
- ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: بەشی زمانی کوردیی ئاژانسی ھەواڵی مێھر دەستی بە کار کرد (بە فارسی)، نووسراو لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥؛ سەردان لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاژانسی ھەواڵی مێھر تێدایە. |