ڕۆدری
ڕۆدریگۆ هێرناندێز کاسکانتێ (لەدایکبووی ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٩٦) ، ناسراوە بە ڕۆدری یان ڕۆدریگۆ، یاریزانێکی تۆپی پێ پیشەگەری ئیسپانیە کە وەک یاریزانی بەرگری یاری دەکات بۆ یانەی مانچێستەر سیتی و هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا.
ڕۆدری یاریزانی پێشووی لاوانی ئیسپانیایە، یەکەمین یاری خۆی بۆ پێکهاتەی سەرەکی ئەنجامدا لە ساڵی ٢٠١٨ ، نوێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی کرد لە یۆرۆ ٢٠٢٠.
کاروانی یانە
دەستکاریڤیاڕیاڵ
دەستکاریڕۆدری لە مەدرید لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠٠٧ لە تەمەنی ١١ ساڵیدا چووە لاوانی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە تیمی ڕایۆ ماجاداهۆندا.[١][٢] لە ساڵی ٢٠١٣ بەهۆی "نەبوونی هێزی جەستەیی"ەوە لە یانەکە دوورخرایەوە، دواتر گرێبەستی لەگەڵ ڤیاڕیاڵ واژۆ کرد.[٣][٤]
لە ٧ی شوباتی ٢٠١٥، کاتێک هێشتا لاو بوو، ڕۆدری یەکەمین یاری خۆی بۆ پێکهاتەی دووەم ئەنجامدا، وەک یەدەگ هاتە یاریگا لە بردنەوەی٣-١ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر ئیسپانیۆلی بی لە خولی پلە دووەکان. یەکەم یاری بە شێوەی سەرەکی ١٥ ڕۆژ دواتر بوو، لە بردنەوەی ٢-٠ لە بەرامبەر ڕیاڵ زاراگۆزای بی.[٥][٦]
ڕۆدری لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ یەکەمین یاری خۆی بۆ پێکهاتەی یەکەم ئەنجامدا، لە بردنەوەی ٢-٠ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر هوێسکا بۆ جامی کۆپا دێل ڕەی(جامی ئیسپانیا)لەو وەرزەدا.[٧] یەکەم یاری لە لالالیگا لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٦ بوو، کاتێک وەک یەدەگ لە جێگەی دێنیس سواریس لە نیوەی دووەمی یارییەکە هاتە یاریگاوە بەرامبەر ڕایۆ ڤالێکانۆ.[٨]
لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧، دوای ئەوەی پێگەی خۆی وەک یاریزانێکی سەرەکی قایمکرد، ڕۆدری گرێبەستەکەی نوێکردەوە تا ساڵی ٢٠٢٢.[٩] یەکەم گۆڵی تۆمارکرد لە خولی پلە یەکی ئیسپانیا لە ١٨ی شوباتی ٢٠١٨، کە یەکەم گۆڵی یاریەکە بوو لە بەرامبەر بوون لەگەڵ ئیسپانیۆل ١-١.[١٠]
ئەتلەتیکۆ مەدرید
دەستکاریلە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٨، ڕۆدری گەڕایەوە بۆ ئەتلەتیکۆ دوای ئەوەی یانەکە گەیشتە ڕێکەوتنێک لەگەڵ ڤیاڕیاڵ بۆ گواستنەوەی. گرێبەستێکی پێنج ساڵەی لەگەڵ یانەی مەدرید واژۆ کرد، بۆ تێچووی 20 ملیۆن یۆرۆ و 5 ملیۆن یۆرۆی گۆڕاو.[١١][١٢] لە ١٥ی ئابی ٢٠١٨ لە جامی سوپەری یەکێتی ئەوروپا لە تالیین یەکەمین ٧١ خولەکی بردنەوەی ٤١ خولەکی زیادەی بەسەر ڕکابەرەکانی شاری ڕیال مەدرید یاری کرد.[١٣]
مانچێستەر سیتی
دەستکاریوەرزی ٢٠١٩-٢٠
دەستکاریلە ٣ی تەممووزی ٢٠١٩، مانچێستەر سیتی مەرجی کڕینەوەی گرێبەستەکەی چالاک کرد بە بڕی ٦٢.٦ ملیۆن پاوەند ، کە وای لێکرد ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ بکڕێت و یانەکە بەجێبهێڵێت. ئەو گواستنەوەیە بڕێکی نوێ بوو لە مێژووی مانچێستەر سیتی.[١٤][١٥] گرێبەستێکی پێنج ساڵەی واژۆ کرد.[١٦]
ڕۆدری یەکەمین یاری خۆی لە جامی قەڵغانی ئینگلیزی ئەنجامدا لە ٤ی ئابی ٢٠١٩ لە یاریگای وێمبلی ، کە ٩٠ خولەکی تەواو یاریکرد و سیتی یاریەکەی بردەوە بە لێدانی یەکلاکەرەوە بەرامبەر لیڤەرپوول دوای بەرامبەربوونی کاتی ئاسایی ١-١.[١٧] دوای شەش ڕۆژ یەکەم یاری لە پرێمیەرلیگ ئەنجامدا لە بردنەوەی ٥-٠ بەرامبەر یانەی وێست هام یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆیان و لە ١٤ی ئەیلوول یەکەم گۆڵی تۆمارکرد لە دۆڕاندنی ٣-٢ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر نۆرویچ سیتی[١٨][١٩]
لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا ڕاگەیەندرا کە بۆ ماوەی مانگێک لە یاریکردن دوور دەکەوێتەوە بەهۆی پێکانێک لە قاچیدا.[٢٠]
لە ١ی ئازاری ٢٠٢٠، سیتی بۆ سێیەم جار لەسەر یەک لە یاریگای وێمبڵی جامی ئی ئێف ئێڵی بردەوە، لە یاری کۆتاییدا ٢-١ لە ئەستۆن ڤێلای بردەوە ڕۆدری گۆڵی دووەمی سیتی تۆمارکرد لە لێدانی گۆشەوە (کۆرنەر) ، کە لە کۆتاییدا بوو بە گۆڵی بردنەوە.[٢١]
وەرزی ٢٠٢٠-٢١
دەستکاریلە ١٣ی شوباتی ٢٠٢١، ڕۆدری یەکەم گۆڵی سیتی تۆمارکرد بە لێدانی سزا لە بردنەوەی ٣-٠ بەرامبەر تۆتنهام هۆتسپێر.[٢٢]
وەرزی ٢٠٢٢-٢٣
دەستکاریلە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٢[٢٣]، ڕۆدری گرێبەستێکی نوێی واژۆ کرد بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی تا ٢٠٢٧.[٢٤]
کاروانی نێودەوڵەتی
دەستکاریدوای یاریکردن بۆ ئیسپانیا لە ئاستیەکانی خوار ١٦، خوار ١٩ و خوار ٢١ ساڵان، ڕۆدری بۆ یەکەم جار لە ١٦ی ئازاری ٢٠١٨ بۆ دوو یاری دۆستانە لەگەڵ ئەڵمانیا و ئەرجەنتین هەڵبژێردرا.[٢٥] دواتر و لە دوای پێنج ڕۆژ یەکەم یاری خۆی ئەنجامدا، بە شێووەی یەدەگ لە جێگەی تیاگۆ ئەلکانتارا لە بەرامبەر بوونیان ١-١ لەگەڵ ئەڵمانیا لە دوسڵدۆرف.[٢٦]
لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١، ڕۆدری لە پێکهاتەی ٢٤ کەسی لویس ئێنریکێدا بوو بۆ بەشداری کردن لە یۆرۆی ٢٠٢٠ی .[٢٧]
ئاماری کاروانی وەرزشی
دەستکارییانە
دەستکاری- ھەتا ٢١ ئابی ٢٠٢٢
یانە | وەرز | خول | جامی نیشتیمانی | جامی خول | ئەوروپا | ئەوانی تر | کۆی گشتی | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئاست | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | ||
ڤیاڕیاڵ B | ٢٠١٤ ١٥[٢٨] | خولی پلە دووەکانی ئیسپانیا | 7 | 0 | - | - | - | - | 7 | 0 | ||||
٢٠١٥-١٦[٢٩] | خولی پلە دووەکانی ئیسپانیا | ٣٢ | 1 | - | - | - | ٢ | 1 | ٣٤ | 2 | ||||
کۆی گشتی | ٣٩ | 1 | - | - | - | 2 | 1 | ٤١ | 2 | |||||
ڤیاڕیاڵ | ٢٠١٥-١٦[٢٩] | لالیگا | 3 | 0 | 3 | 0 | - | 0 | 0 | - | ٦ | 0 | ||
٢٠١٦-١٧[٣٠] | لالیگا | ٢٣ | 0 | ٤ | 0 | - | ٤ | 1 | - | ٣١ | 1 | |||
٢٠١٧ ١٨[٣١] | لالیگا | ٣٧ | 1 | ٤ | 0 | - | ٦ | 0 | - | ٤٧ | 1 | |||
کۆی گشتی | 63 | 1 | ١١ | 0 | - | ١٠ | 1 | - | ٨٤ | 2 | ||||
ئەتلەتیکۆ مەدرید | ٢٠١٨ ١٩[٣٢] | لالیگا | ٣٤ | 3 | ٤ | 0 | - | ٨ | 0 | ١ | 0 | ٤٧ | 3 | |
مانچستەر سیتی | ٢٠١٩-٢٠ | پرێمیەرلیگ | ٣٥ | 3 | ٤ | 0 | ٤ | 1 | ٨ | 0 | ١ | 0 | 52 | ٤ |
٢٠٢٠-٢١ | پرێمیەرلیگ | ٣٤ | 2 | ٤ | 0 | 5 | 0 | ١٠ | 0 | - | 53 | 2 | ||
٢٠٢١-٢٢ | پرێمیەرلیگ | ٣٣ | 7 | 2 | 0 | 0 | 0 | ١٠ | 0 | ١ | 0 | ٤٦ | 7 | |
٢٠٢٢-٢٣ | پرێمیەرلیگ | 3 | 0 | 0 | 0 | 0 | 0 | 0 | 0 | ١ | 0 | ٤ | 0 | |
کۆی گشتی | ١٠٥ | ١٢ | ١٠ | 0 | ٩ | 1 | ٢٨ | 0 | 3 | 0 | ١٥٥ | ١٣ | ||
تەواوی کاروانی وەرزشی | ٢٤١ | ١٧ | ٢٥ | 0 | ٩ | 1 | ٤٦ | 1 | ٦ | 1 | 327 | ٢٠ |
نێودەوڵەتی
دەستکاری- ھەتا ١٢ حوزەیرانی ٢٠٢٢[٣٣]
تیمی نیشتیمانی | ساڵ | یاریەکان | گۆڵەکان |
---|---|---|---|
ئیسپانیا | ٢٠١٨ | ٤ | 0 |
٢٠١٩ | 7 | 0 | |
٢٠٢٠ | ٦ | 1 | |
٢٠٢١ | ١٣ | 0 | |
٢٠٢٢ | 3 | 0 | |
کۆی گشتی | ٣٣ | 1 |
خەڵاتەکان
دەستکاریئەتلەتیکۆ مەدرید
- جامی سوپەری ئەوروپا: ٢٠١٨[١٣]
مانچێستەر سیتی
- پرێمیەرلیگ: ٢٠٢٠-٢١، ٢٠٢١-٢٢[٣٤]
- جامی ئی ئێف ئێڵ: ٢٠١٩-٢٠، ٢٠٢٠-٢١ [٣٥][٣٦]
- جامی قەڵغانی ئینگلتەرا:٢٠١٩[١٧]
- دووەم لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا: ٢٠٢٠-٢١[٣٧]
ئیسپانیا خوار ١٩ ساڵان
- پاڵەوانێتی ئەوروپا بۆ خوار ١٩ ساڵان: ٢٠١٥[٣٨]
ئیسپانیا خوار ٢١ ساڵان
ئیسپانیا
- دووەم لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا: ٢٠٢٠[٤١]
تاکەکەسی
- گۆڵى مانگى پریمەرلیگ: تشرینی دووەمی ٢٠٢١[٤٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Rodri Hernández: Summary». Soccerway. Perform Group. لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Fútbol: el nuevo fichaje "Rodri" (At. Madrid) y Lucas jugaron juntos en Majadahonda» [Football: the new signing "Rodri" (At. Madrid) and Lucas played together at Majadahonda] (بە ئیسپانی). Majadahonda Magazin. ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «El Busquets que se le escapó al Atlético VS. el nuevo 'kaiser' rojiblanco» [The Busquets who slipped away from Atlético vs. the new red-and-white 'kaiser']. Mundo Deportivo (بە ئیسپانی). Barcelona. 16 July 2015. لە 18 December 2015 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Rodri, el apagafuegos del Juvenil» [Rodri, the youth firefighter] (بە ئیسپانی). Villarreal CF. ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئازاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «1–3: Frenados» [1–3: Slowed down] (بە ئیسپانی). RCD Espanyol. ٧ی شوباتی ٢٠١٥. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «El Zaragoza B pierde con el Villarreal (0–2) y Láinez ve la roja» [Zaragoza B lose with Villarreal (0–2) and Láinez sees red]. El Periódico de Aragón (بە ئیسپانی). Zaragoza. 22 February 2015. لە 3 June 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Trigueros remonta al Huesca y certifica el pase sin presumir» [Trigueros completes comeback over Huesca and certifies unassuming qualification]. Diario AS (بە ئیسپانی). Madrid. 17 December 2015. لە 18 December 2015 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Dos misiles de Guerra y Miku hunden al Submarino» [Two rockets from Guerra and Miku sink the Submarino]. Diario AS (بە ئیسپانی). Madrid. 17 April 2016. لە 3 June 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «El Villarreal CF renueva a Barbosa y Rodrigo» [Villarreal renew Barbosa and Rodrigo] (بە ئیسپانی). Villarreal CF. ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Granero cambia la realidad» [Granero changes the reality]. Marca (بە ئیسپانی). Madrid. 18 February 2018. لە 28 March 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Acuerdo con el Villarreal para el traspaso de Rodri» [Agreement with Villarreal for the transfer of Rodri] (بە ئیسپانی). Atlético Madrid. ٢٤ی ئایاری ٢٠١٨. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Cláusula de 70 millones para Rodri» [70 million clause for Rodri]. Marca (بە ئیسپانی). Madrid. 25 May 2018. لە 19 June 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا Sanders، Emma (15 August 2018). «Real Madrid 2–4 Atlético Madrid». BBC Sport. لە 4 August 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Rodri: Manchester City pay £62.6m release clause for Atletico Madrid's Spain midfielder». BBC Sport. ٣ی تەممووزی ٢٠١٩. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Brennan، Stuart (3 July 2019). «Man City pay Rodri transfer release clause and midfielder will join in next few days». Manchester Evening News. لە 3 July 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Edwards، John. «City complete Rodri deal». Manchester City F.C. لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Begley، Emlyn (4 August 2019). «Liverpool 1–1 Manchester City». BBC Sport. لە 4 August 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Murphy، Daniel. «Raheem Sterling gives his verdict on Rodri's Premier League debut and VAR in Man City win». Manchester Evening News. لە 12 August 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ «Norwich City 3–2 Manchester City». BBC Sport. 14 September 2019. لە 14 September 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Rodri: Manchester City midfielder could be out for a month with hamstring injury». BBC Sport. ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩.
- ^ «Aston Villa 1-2 Manchester City: Sergio Aguero & Rodri goals secure third Carabao Cup in a row». BBC Sport. 2020-03-01. لە 2020-08-09 ھێنراوە.
- ^ «Manchester City 3-0 Tottenham Hotspur:11 league wins in a row for leaders». BBC Sport. 13 February 2021. لە 21 February 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Rodri Stays at Manchester City till 2027». Dubai Casino.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «Rodrigo agrees new City contract». Manchester City F.C. 12 July 2022. لە 12 July 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Parejo, Marcos Alonso y Rodri, novedades en la lista de la selección española» [Parejo, Marcos Alonso and Rodri, novelties in the list of the Spanish national team]. El País (بە ئیسپانی). Madrid. 18 March 2018. لە 28 March 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Rodri, el décimo debutante con Lopetegui en la Selección» [Rodri, tenth newcomer with Lopetegui in the national team]. Diario AS (بە ئیسپانی). Madrid. 23 March 2018. لە 28 March 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Braidwood، Jamie (24 May 2021). «Euro 2020 news LIVE: Sergio Ramos left out of Spain squad plus latest before England announcement». The Independent. لە 24 May 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Rodri: Matches: 2014–15». BDFutbol. لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Rodri: Matches: 2015–16». BDFutbol. لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Rodri: Matches: 2016–17». BDFutbol. لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Rodri: Matches: 2017–18». BDFutbol. لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Rodri: Matches: 2018–19». BDFutbol. لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Rodri لە National-Football-Teams.com
- ^ «Rodri: Overview». Premier League. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ McNulty، Phil (1 March 2020). «Aston Villa 1–2 Manchester City». BBC Sport. لە 1 March 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ McNulty، Phil (25 April 2021). «Manchester City 1–0 Tottenham Hotspur». BBC Sport. لە 25 April 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Man. City 0–1 Chelsea: Updates». UEFA. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Spain see off Russia for seventh Under-19 crown». UEFA. ١٩ی تەممووزی ٢٠١٥. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Under-21 2017 – History – Spain». UEFA.
- ^ «Under-21 2017 – History – Matches». UEFA.
- ^ «France beat Spain to win Nations League». UEFA. ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Stunning Rodri strike wins Budweiser Goal of the Month». Premier League. ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆدری تێدایە. |