ڕۆبێرت ھوک
ڕۆبێرت ھۆک (بە ئینگلیزی: Robert Hooke)، (لەدایکبووی ١٨ی تەممووزی ١٦٣٥ – کۆچکردووی ٣ی ئازاری ١٧٠٣) فەیلەسوفی سروشتی، تەلارساز و زانایەکی ئینگلیز بوو. لە تەمەنی گەنجێتیدا کەسێکی ھەژار بەڵام خاوەنی حەزو ئارەزووی زانستی بووە، بەڵام دواتر باری دارایی و ناوبانگی باشتری دەرکرد لە دوای کاردانەوەی کارەکانی وەک ڕێ پێوک پاش ئاگرە گەورەکەی شاری لەندەن لە ساڵی ١٦٦٦ کە ئەو بە تەنھا نیوەی ھەڵسانگاندنی بۆ ڕوپێوییەکە کرد. لە ھەمان کاتدا سەرپەرشتی پاساوانێتی تاقیکردنەوە زانستییەکانی کۆمەڵەی شاھانە و ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵەکە بوو. ھەروەھا ڕۆبێرت ھۆک یەکێک بوو لە گرنگترین ئەندازیارانی بواری تەلارسازەکانی ئەم سەردەمە، ھەرچەندە تەنھا ژمارەیەکی کەم لە باڵاخانەکانی تا ئێستا ماونەتەوە و ھەندێکیشیان بە ھەڵە نەخشەکێشانیان بەناوی کەسانی دیکەوە کراون. کەسێکی زۆر گرنگ بوو لە داڕشتنی چەندین کۆنتڕۆڵی بنیاتنان بۆ لەندەن، کە تا ئێستاش کاریگەریان ماوە. ئالان شامپان ئەوی بە لیۆناردۆی ئینگڵتەڕا ناوزەد کردبوو.[١]
Robert Hooke | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٦٣٥ |
مەرگ | ١٧٠٣ |
نەتەوە | ئینگلیز |
پیشە | زانای بواری فیزیا و کیمیا. |
ھۆک لە کۆلێژی وادھەم ئۆکسفۆرد خوێندویەتی لە سەردەمی پرۆکتارییەتی بەریتانیا و دواتر بۆتە یەکێک لە ئەندامانی نزیک لە خێزانی شاھانە بە سەرپەرشتی جۆن ویڵکینز. ھەر لە ھەمان شوین وەکو یاریدەدەرێک کاریکردووە بۆ تۆماس وێلس و ڕۆبێرت بۆیل، کە ئامێری پەمپی گسکی کارەبایی بۆیان دروستکرد کە لە تاقیکردنەوەکانی (بۆیل) بەکار ھێنرا لە بواری یاساکانی گاز. ھۆک ھەروەھا لە سەرەتاییترین دووربینی گریکۆری درووستکرد کە بەھۆیەوە توانی خولانەوەی ھەردوو ھەسارەی مەریخ و موشتەری دیاری بکات. لە ساڵی ١٦٦٥ لە کتێبێکی خۆیدا بە ناوی مایکرۆگرافیا ئاماژەی بە بەکارھێنانی دووربین (مایکرۆسکۆپ) کردووە بۆ لێکۆلینەوە زانستییەکانی.[٢]
بە پێی توێژینەوەو تێبینییەکانی ھۆک بەبەکارھێنانی دووربین دەربارەی پاشماوە بەبەردبووەکان، ھۆک لە داکۆکیکەرە سەرەتایییەکانی پەرەسەندنی بایۆلۆژی بوو. ھۆک لێکۆڵینەوەی دەربارەی دیاردەی گۆڕانی ئاراستەی شەپۆلی گەرمی کرد و لە ئەنجامدا بیردۆزی شەپۆڵی ڕۆناکی داھێنا. ھۆک یەکەم کەس بوو کە ئاماژەی بەوەدا کە ماددە لە کاتی گەرمکردندا قەبارەی گەورەتر دەبێ، ھەروەھا ھەوا لە توخمی بچوک بچوک پێکدێ کە بە مەودایەکی تا ڕاددەیەک زۆر جیاکراونەتەوە. ھەروھا سەلماندی کە بەرزی پلەی گەری دەبێتە ھۆی زیادکردنی جوڵەی توخمەکان.[٣]
ھەرچەندە ھەوڵ و پلانەکانی ھۆک بۆ دووبارە داڕشتنەوەو چاکردنەوەی باڵاخانەکانی لەندەن لەسەر سیستەمێکی نوێ ڕەتکرایەوە و بڕیار درا لەسەر ھەمان ڕێگاکانی پێشوو بنیات بنرێن، بەڵام توانی کار بکات لە ڕووپێوی و دانانی نەخشە بۆ شارەکە، ھەروەھا بەشدار بوو لە دروستکردنی یەکەم نەخشەی نوێ کە بە شێوەی ھێڵ کێشان دروستکرابوو.[٤]
ھەروەھا ھۆک نزیک بوو لەوەی بەڵگەی زانستیی پێشکەش بکات لەسەر ئەوەی کە دەیسەلمەنێت کە ھێزی کێشکردنی زەوی پەیوەستە بە یاسای چوارلای پێچەوانە (ئەو یاسایە دەیسەلمێنیت کە ھێز یان ڕێژە یەکسانە بە پێچەوانەی ئەو مەودایەی کە ھێزەکەی لێوە دەردێ)، ھەروەھا ھۆکپێی وابەە کە ئەم پەیوەندییە دەبێتە ھۆی دروستکردنی جوڵەی ھەسارەکان کە ئەمەش بەشێک بوو لە بیردۆزی نیوتن. ئەنجامی ئەو لێکۆلینەوانە بووە ھۆی دروستبوونی ناکۆکی لە نێوان ھەردوو زانا نیوتن و ھۆک. ھەر بۆیەش نیوتن ھەوڵی لەناوبردنی دەستکەوتە زانستییەکانی ھۆکیدا.
ھۆک بیردۆزی گۆی زەوی پێشکەش کرد و بە پێچەوانەی ئەوەی لە ئینجیل ھاتووە، باسی تەمەنی زەوی کرد. ھەروەھا گریمانەکانی دەربارەی لەناوچوونی زیندەوەر ڕاگەیاندو چەند لێکۆلینەوەیەکی بڵاوکردەوە دەربارەی ئەوەی کە پاشماوە بەبەردبووەکانی چەندین سەر چیا و گردەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ دیاردەی بومەلەرزە. زۆربەی کارەکانی ھۆک لەو کاتە ئەنجام دراوە کە وەک چاودێرێک بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆمەڵەی شاھانە کاریکردووە لە ساڵی ١٦٦٢ەوەوە وەک بەشێک لە خێزانی ڕۆبێرت بۆیڵ.[٥]
سەرەتای ژیانی
دەستکاریڕۆبێرت ھۆک ا لە ساڵی ١٦٥٣ لە شاری فرێش ۆتەر لە دایک بووە لە دوورگەی ئایڵ. دایکی ناوی سیسیلی گایلیس و باوکی ناوی جۆن ھۆک بووە. ڕۆبێرت دووا منداڵ بووە لە نێو خوشک و براکانی کە دوو خوشک و دوو برا بوون. ھۆک حەفت ساڵ جیاوازی تەمەنی ھەبوو لەگەل منداڵی پێش خۆی. باوکی ھۆک قەشە بوو لە کەنیسەی ئینگڵتەرا کە لە ھەمان کاتدا سەرپەریشتی ھەموو کەنیسەکانی فرێشوەتەری دەکرد. ھەروەھا ھەردوو مامەکانی ڕۆبێرت ھۆک پیاوی ئایینی کەنیسە بوون. وا چاوەروان دەکرا کە ڕۆبێرت ھۆک دوای تەواو کردنی خوێندن لە کەنیسە کار بکات. بە بۆنەی ئەوەی کە باوکی ڕۆبێرت بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک بوو، دەیتوانی لە ماڵەوە یارمەتی کوڕەکەی بدا لە خوێندن، ئەمەش ڕەنگە بەھۆی ڕەوشی خراپی تەندروستی ڕۆبێرت بووبێت. باوکی ڕۆبێرت لایەنگری دەسەڵاتی پاشایی بوو و بۆیە یەکێک بوو لەو کۆمەڵە خەڵکەی کە وەک ڕێزێک چوون بۆ لای چارلیس (پاشای ئینگڵەند) کاتێک ھەڵات بۆ دورگەی وایت، ھەروەھا ڕۆبێرتیش کە گەورە بوو لایەنگری سیستەمی پاشایەتی بوو.
ڕۆبێرت ھۆک ھەر لەتەمەنی گەنجێتی، زۆر ئارەزووی تێبینی کردن و کاری میکانیکی و وێنە کێشان کردوو، کە ئەم ئارەزووانەش بە درێژایی ژیانی ھەوڵی بەرجەستەکردنیانی داوە. ڕۆبێرت ھۆک ھەڵسا بە جیا کردنەوەی کاتژمێرێکی زیوی و دروستکردنی تەختە کە بە گشتی بە باشی کاری دەکرد. ھەروەھا فێری وێنە کێشان بوو و ئامرازی تایبەت بە خۆی لە خەڵوز و گەچ و بەردی کانزایی دروستکردبوو.
ڕۆبێرت ٤٠ پاوەندی بۆ بەجێ مابووەوە لە دوای مردنی باوکی کە لە سالی ١٦٤٨ کۆچی دوایی کرد. بەو بڕە پارەیە توانی کارێکی بەردەستی بەمەستی فێربون بۆ خۆی بکڕێ. سەرەڕای باری تەندروستی خراپی ڕۆبێرت و ھەبوونی شارەزایی لە بواری میکانیکدا، باوکی ڕۆبێرت ھەر لە خەیاڵی دابوو کە کورەکەی ببێ با کاتژمێر دروستکەر یان نەخشەکێشی دیکۆراتی ھێڵی ڕوناکی، ھەرچەندە ڕۆبێرت حەزیشی لە وێنەکێشان بوو.
ڕۆبێرت قوتابییەکی زیرەک بوو. کە وەک بەردەستی کردن چوو بۆ لەندەن، لەوێ دەستی بە خوێندن کردو بە سەرکەوتوانە لەژێر دەستی ساموێل کاوپێر و پیتەر لێلی دەیخوێند. دوای ماوەیەک توانی بچێتە قوتابخانەی وێست مینیستەر لە لەندەن بە سەرپەرشتیاری دکتۆر ڕیچارد بۆسبای. ھۆک توانی فێری لاتینی و یۆنانی ببێ و ھەروەھا کەمێک زمانی عیبری خوێند و، خۆی فێری توخمەکانی ئیقلیس (زانایەکی یۆنانی بیرکاری) کرد. دواتریش، ھەر لەوێ دەستی بە فێربونی میکانیکی کرد کە بەدرێژایی ژیانی بەردەوام بوو تێیدا.[٦]
وا دیارە کە ھۆک یەکێک بووە لەو کۆمەڵە قوتابییەی کە بوسبای وانەی پێیان دەدا سەرەڕای ڕاپەڕاندنی کاری سەرەکی قوتابخانەکە. بەگوێرەی گێڕانەوە تازەکان، بوسبای زۆر لە قوتابخانە نەبینراوە، بەڵام ئەمە بۆ خەڵکانی دیکەش کە لە شێوەی ئەو پۆستەدا بوونە ڕاستە. بوسبای لایەنگرێکی سیستەمی پاشایانەی ڕاستگۆ و چاڵاک بوو (لە ساڵیادی سەربڕینی پاشا وایکرد کە لە قوتابخانەی خۆی ئەو یادە زیندوو بکرێتەوە) و بە ھەموو شێوییەک ھەوڵی ھێشتنەوەی ڕۆحی لێکۆڵینەوەی زانستی دەدا کە لە سەردەمی کارۆلاین ئینگلاند دەستی بە گەشەکردن کردبوو، بەڵام ئەم ھەوڵە ناکۆک بوو لەگەڵ ئەو ڕێنمایییە کە لە بایبڵەوە ھاتبوون و دەسەڵاتی (پرۆتێکتۆرەیت) ی ئەوکاتی ئینگڵتەڕا داکۆکی لێدەکرد. بۆچوونی بوسبای و ئەو قوتابیانەی کە ھەڵیبژاردبوون بۆ وانە پێ وتنەوە وابوو کە کلێسەی (ئەنگلیکان) سەرچاوەیەک بوو بۆ پشتگیری لێکۆڵینەوەو خوێندنی زانستی لە دروستکراوەکانی خودا و ئەوانەش خەریکی ئەو کارەن لەلایەن خواوە چارەنووسیان دانراوە کە لە بوونەوەرو دروستکراوی خوا بکۆڵنەوەو، کاری قەشەییش بریتییە لە ڕوونکرنەوەی ئەوە بۆ ئەو کەسانەی کە ئەو توانایییەیان نییە. لە نموونەی ئەو کەسانەش جۆرج ھۆپەر بوو کە قەشەی شاری باث و وێڵز بوو، کە بوسبای بە باشترین لێکۆڵەر و پیاو ماقوڵ ناوی دەبرد. ھەروەھا دایوت کە ھۆپەر لە باشترین و تەواوترین قەشەیە کە تا ئەوکات لە قوتابخانەی ویست مینیستەر خوێندنی تەواو کردبێت.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Encyclopædia Britannica, 15th Edition, vol.6 p. 44
- ^ 1946-، Gribbin, John & Mary (2017). Out of the shadow of a giant: Hooke, Halley and the birth of British science. London. ISBN 978-0-00-822059-4. OCLC 966239842.
{{cite book}}
:|last=
ناوی ژمارەییی ھەیە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: location missing publisher (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ^ Jardine، Lisa (2003). The Curious Life of Robert Hooke: The Man who Measured London (1st ed.). New York: Harper Collins Publishers. p. 23. ISBN 978-0-00-714944-5.
- ^ His father had speculated that he might become a watchmaker or limner (a decorator of illuminated manuscripts.
- ^ «Hooke biography». School of Mathematics and Statistics University of St Andrews, Scotland. ئاب 2002. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئازاری ٢٠١٠ ھێنراوە.
He was left £40 by his father, together with all his father's books (the often quoted figure of £100 is a much repeated error)
{{cite web}}
: پارامەتری نەناسراوی|lastauthoramp=
چاوپۆشیی لێ کرا (|name-list-style=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) - ^ Waller، Richard (1705). The Posthumous Works of Robert Hooke, M.D. S.R.S. London: Sam. Smith and Benj. Walford.
- دەروازەی فەلسەفە
- دەروازەی فیزیک
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی گەردوون
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
- دەروازەی ئەرژەنتین
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆبێرت ھوک تێدایە. |