ڕۆبێرت فرۆست

شاعیری ئەمریکی

ڕۆبێرت لیی فرۆست (لەدایکبووی ٢ی ئازاری ١٨٧٤–مردووی ٢٩ی کانوونی دووەم ١٩٦٣) شاعیرێکی ئەمریکییە. بەر لەوەی کارەکانی لە ئەمریکا بڵاو بکرێتەوە، سەرەتا لە ئینگلتەرا بڵاو کرایەوە. بە نیشاندنی وێنەی واقیعی ژیانی لادێیی و ڕابەرایەتی کردنی زمانی باوی ئەمریکی ناسراوە، فرۆست زۆر جار دەربارەی ژیانی لادێیی لە نیو ئەنگلاند لە سەرەتای سەدە بیستەم نوسیووە، ئەم شێوازەی بەکاردەھێنا تا سەرنج بخاتە سەر ئاڵۆزییە کۆمەڵایەتییەکان و بابەتی فەلسەفەیی. لە تەمەنیدا زۆر جار خەڵاتکراوە و تاکە شاعیرە کە چوار خەڵاتی بۆلتیزەری بۆ شیعرەکانی وەرگرتبێت. ئەو بوو بە یەکێک لە دەگمەنترین " کەسایەتی گشتی ئەدەبی، بە نزیکی وەک خوێندنگەیەکی ھونەریی. " ئەمریکی. لە ١٩٦٠ مەدالیای زێڕینی کۆنگرێسی پێ بەخشرا بۆ بەرھەمە شعرییەکانی. لە ٢٢ی تەممووزی ١٩٦١، فرۆست بە شاعیری لۆرییەت (نازناوێکی حکومیی کە تێیدا شاعیرێک دیاریدەکرێت بۆ نوسینی شیعر بۆ ڕووداو و بۆنە گشتییەکان) لە ڤێرمۆنت ناسێندرا.[٢]

ڕۆبێرت فرۆست
ڕۆبێرت فرۆست لە ساڵی ١٩٤١
ڕۆبێرت فرۆست لە ساڵی ١٩٤١
لەدایکبوونڕۆبێرت لی فرۆست
(١٨٧٤-0٣-٢٦) ٢٦ی ئازاری ١٨٧٤
سان فرانسیسکۆ، کالیفۆرنیا، ئەمریکا
مردن٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٦٣(١٩٦٣-٠١-٢٩) (٨٨ ساڵ ژیاوە)
بۆستن، ماساچووسیتس، ئەمریکا
پیشەشاعیر، شانۆنووس
دەرچووی زانکۆیکۆلێژی دارتمۆت
(بێ بڕوانامە)
زانکۆی ھارڤارد
(بێ بڕوانامە)
کارە بەرچاوەکانA Boy's Will, North of Boston[١]
خەڵاتە بەرچاوەکانPulitzer Prize for Poetry, Congressional Gold Medal
ھاوسەرئێلنیۆر میریەم وایت (ھاوسەرگیری ١٨٩٥؛ ١٩٣٨)
مناڵەکان٦
واژوو

ژیاننامە

دەستکاری

سەرەتای تەمەنی

دەستکاری

ڕۆبێرت فرۆست لە شاری سان فرانسیسکۆی کالیفۆرنیا لەدایکبووە، باوکی ڕۆژنامەنووس ویلیەم پرێسکۆت فرۆست، ی بچوک، وە دایکیشی ئیزەبێل موودی بوو. دایکی کۆچبەرێکی سکۆتلەندی بوو، وە باوکی لە بنەماڵەی نیکۆڵاس فرۆستی دێڤەن، ئینگلتەرایە، کە لە ١٦٣٤ بە ڕێگەی دەریایی و لەسەر کەشتی وۆلفرانا گەشتیانکرد بۆ نیو ھامشێر.

فرۆست کورەزای سامیول ئاپلتن بوو، کە یەکێک بوو لە نیشتەجێ سەرەتایییەکانی یپسویچ، ماسەشوستس، وە ڕێڤ. جۆرج فیلیپس، یەکێک لە نیشتەجێ سەرەتایییەکانی واتەرتاون، ماسەچووستس.

باوکی فرۆست مامۆستا بوو و دواتر سەرنوسەری ڕۆژنامەی ئێوارانی سان فرانسیسکۆ (کە دواتر لەگەڵ بڵاوکراوەی سان فرانسیسکۆ ئیگزامینەر یەکخرا)، ھەروەھا پاڵێوراو بوو بۆ کۆکەرەوەی باجی شار بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە بەدەست ھێنانی پۆستەکە. دوایی مردنی لە ٥ی ئایاری ١٨٨٥، خێزانەکە گەشتیان بە ھەموو ویلایەتەکە کرد و دواتر لە لۆرانس، ماسەشووستس نیشتەجێبوون، لەژێر چاودێری (باپیرەی ڕۆبێرت) ویلیەم فرۆستی گەورە. کە سەرپەرشت بوو لە ئاشی نیو ئینگلاند. لە ١٨٩٢ فرۆست خوێندنی ئامادەییی لە قوتابخانەی لۆرەنس تەواو کرد. دایکی فرۆست پەیوەندی بە کڵێسای سوێدێنبۆرگیان کرد وە ھەر لەوێ بە ئاوی پیرۆز ڕۆبێرت پاککرایەوە، بەڵام کە گەورەبوو ئەوێی جێھێشت.[٣]

ھەرچەندە بەتێکەڵبوونی دواتری لەگەڵ ژیانی لادێ ناسراوە، فرۆست لە شاردا گەورە بوو، یەکەم ھۆنراوەی لە گۆڤاری قوتابخانەی ئامادەییی بڵاو کردەوە. ئەو بۆ ماوەی دوو مانگ لە کۆلێژی دارتمۆس دەستی بە وانە خوێندن کرد، زۆری پێچوو تا لە برایەتی دێلتا کای قبوڵبکرێت. فرۆست گەڕایەوە تا وانە بڵێتەوە و کار لە چەندین بواری جیاوازدا بکات، وەک ھاوکاریکردنی دایکی لە وانەوتنەوە کە پۆلەکەی لە کورگەلێکی لاسار پێکھاتبوو، گەیاندنی ڕۆژنامە، ھەروەھا لە کارگەیەک کاری پاراستنی کەوانی گڵۆپی کاربۆنی دەکرد.

ئەو چێژی لەم کارانەنەدەبینی، ھەستی دەکرد پیشەی ڕاستەقینەی ئەو بریتیبوو لە نوسینی شیعر.[٤][٥][٦]

ژیانی تایبەتی

دەستکاری

ژیانی فرۆست پڕبوو لە خەم و پەژارە و لەدەستدان. لە ساڵی ١٨٨٥ کاتێک ئەو تەمەنی ١١ ساڵ بوو، باوکی بەھۆی نەخۆشی سیلەوە کۆچی دوایی کرد، تەنیا ھەشت دۆلار ی لە دوای خۆی جێھێشت بۆ خێزانەکەی. لە ساڵی ١٩٠٠ دایکی فرۆست بەھۆی شێرپەنجەەوە کۆچی دوایی کرد.[٧]

لە ساڵی ١٩٢٠، ئەو ناچاربوو کە خوشکە بچوکەکەی ئێلێنۆر لە نەخۆشخانەیێکی دەروونی جێگیر بکات، کە ھەر لەوێش لەدوای نۆ ساڵ کۆچی دوایی کرد.

وا دەردەکەوێت کە لە بنەماڵەی فرۆستدا نەخۆشیی دەروونی بوونی ھەبووبێت، چونکە خۆی و دایکی دووچاری خەمۆکی بوون، لە ساڵی ١٩٤٧ یش کچەکەی ئێما نێردرا بۆ نەخۆشخانەی دەروونی.

ھاوسەری فرۆست، ئێلینۆر، بەھەمان شێوە توشی شەپۆلی خەمۆکی دەبوو.

ئێلینۆر و ڕۆبێرت فرۆست شەش منداڵیان ھەبوو: کوڕێک بە ناوی ئێلیەت (١٨٩٦–١٩٠٠، بەھۆی کۆلێراوە کۆچی دوایی کرد)؛ کچێک بە ناوی لێسلی فرۆست بالەنتاین (١٨٩٩–١٩٨٣)؛ کوڕێک بە ناوی کارۆل (١٩٠٢–١٩٤٠، خۆی کوشت)؛ کچێک بە ناوی ئێرما (١٩٠٣–١٩٦٧)؛ کچێک بە ناوی مارجری (١٩٠٥–١٩٣٤، لە ئەنجامی تای پوێرپێرال لەدوای منداڵبوون کۆچی دوایی کرد)؛ کچێک بە ناوی ئێلینەر بێتیینە (لە ١٩٠٧ لە دوای یەک ڕۆژ ژیان کۆچی دوایی کردووە). تەنھا لێسلی و ئێما زیاتر لە باوکیان ژیان.

ھاوسەری فرۆست، کە بەدرێژایی ژیانی گرفتی دڵی ھەبوو، لە ساڵی ١٩٣٧ توشی شێرپەنجەی مەمک بوو، لە ساڵی ١٩٣٨ بەھۆی سەکتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.[٨]

کارەکانی

دەستکاری

شێواز و کاردانەوە ڕەخنەیییەکان

دەستکاری

نوسەر و ڕەخنەگر ڕاندەل یارێیل زۆرجار ستایشی شیعرەکانی فرۆستی کردووە وە نوسیویەتی " ڕۆبێرت فرۆست، لەگەڵ ستییڤینس و ئێلیوت، بۆ من وەک مەزنترینی شاعیرانی ئەمریکی ئەم سەدەیەن بەھرەی فرۆست نائاسایییە. ھیچ شاعیرێکی تری زیندوو تا ئێستا نەیتوانیوە بەو جوانییە دەربارەی ژیانی کەسێکی ئاسایی بنوسێت؛ مۆنەلۆگە درامییەکانی و دیمەن درمییەکانی کە لە مەعریفەی ئەوە لەبارەی خەڵکییەوە ھاتووە کە کەم شاعیر ھەیانبووە، و ئەوان لە شێوەی پەخشان نوسراون، کە ھەندێ جاربە شارەزایییەکی ڕەھاوە، ڕیتم (کێش)ی قسەی ڕاستەقینە بەکاردەھێنێت ".[٩]

ئەو ھەروەھا ستایشی" جددییەتی و ڕاستگۆیی فرۆست " ی کرد، بە وتنی ئەوەی کەوا فرۆست بە دیاریکراویی لە نوێنەرایەتی کردنی ڕێژەیەکی زۆر لە ئەزمونی مرۆڤایەتی لە شیعرەکانیدا بەھرەمەندە.[١٠]

وتارە بەناوبانگ و کاریگەرەکانی جێرڵ دەربارەی فرۆست، وتاری ' خانوی نێژراو 'ی ساڵی(١٩٦٢)ی" ڕۆبێرت فرۆست " لەخۆ دەگرێت، کە خوێندنەوەیەکی فراوانە دەربارەی ئەو شیعرە، وە "بۆ شلگیرانی ئایین" ساڵی (١٩٥٢) کە تێیدا جێرڵ بەرگری لە فرۆست دەکات دژ بەو ڕەخنەگرانەی کە فرۆست یان بە زۆر " نەریتیانە " وەک کەسێک ناوبرد کە پەیوەندی لەگەڵ شیعری ھاوچەرخ یان شیعری نوێخوازدا بچڕاوە.[١١]

تێماکان

دەستکاری

لە ڕەخنەی ئەدەبیی ھاوچەرخدا، سەرنوسەران وایان نوسیووە کەوا " باشترین بەرھەمەکانی فرۆست بە دوای وەڵامی پرسیارە سەرەکییەکانەوەیە دەربارەی بوون، وەسف کردنێکی ساردی ڕەق و ڕوتی و تەنیایی تاکێک لە گەردونێکی کەم تەرخەمدا. ". تی. کەی ویپەل ی ڕەخنەگر تیشکی خستووەتە سەر تەنیایی لە بەرھەمەکانی فرۆستدا، نوسیویەتی کە " لە زۆرێک لە کارەکانیدا، بەتایبەتی لە بەرھەمی باکوری بۆستن، سەختترین بەرھەمی، دوپات لە تاریکی ژیانی لادێی نیوئینگلاند دەکاتەوە، لەگەڵ زۆرجار نقوم بوون بەرەو شێتبوونی تەواوەتیتەواوی. "[١٢]

لە دژایەتییەکی تونددا، دامەزرێنەری دەزگای چاپەمەنی و سەرنوسەری بڵاوکراوەی "شیعر"، ھێریەت مۆنرۆ، جەخت لە کارەکتەری خەڵکی نیو ئینگڵاند و کارەکتەرەکانی نێو بەرھەمە ئەدەبییەکانی فرۆست دەکاتەوە، نوسیویەتی کە " ڕەنگە ھیچ شاعیرێکی تر لە مێژووماندا نەیتوانیبێت باشترینی ڕوحی خەڵکی نیوئینگلاند بخاتە نێو کتێبێک بەتەواوی. "

ئەو ھەروەھا تێبینی بەکارھێنانی بەردەوامی بۆ دیمەنی لادێیی و ژیانی کێڵگە کردووە، ھێریەت ئەمەی دەربارەی ھۆنراوەکانی فرۆست بەدڵە، فرۆست زۆرترین بایەخ بە" نیشاندانی کاردانەوەی مرۆڤ بۆ دۆخە سروشتییەکان. " دەدات.

ئەو ئەوەشی نوسییوە کە شیعرە گێڕانەوەیی و کارەکتەرئامێزەکانی فرۆست، زۆرجار گاڵتەئامێزن، فرۆست ھەمیشە " گاڵتەوگەپێکی بەسۆز "ی ھەیە دەربارەی بابەتەکانی.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Robert Frost». The Poetry Foundation. لە ١٨ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  2. ^ Contemporary Literary Criticism. Ed. Jean C. Stine, Bridget Broderick, and Daniel G. Marowski. Vol. 26. Detroit: Gale Research, 1983. p110
  3. ^ Ehrlich، Eugene (1982). The Oxford Illustrated Literary Guide to the United States. Vol. vol. 50. New York: Oxford University Press. ISBN 0-19-503186-5. {{cite book}}: |volume= دەقی زیادەی ھەیە (یارمەتی)
  4. ^ The Robert Frost encyclopedia. Greenwood Publishing Group. 2001. p. 145. ISBN 978-0-313-29464-8. Halfway through the spring semester of his second year, Dean Briggs released him from Harvard without prejudice, lamenting the loss of so good a student.
  5. ^ Jay Parini (2000). Robert Frost: A Life. Macmillan. pp. 64–65. ISBN 978-0-8050-6341-7.
  6. ^ Jeffrey Meyers (1996). Robert Frost: a biography. Houghton Mifflin. Frost remained at Harvard until March of his sophomore year, when he decamped in the middle of a term ...
  7. ^ «Resource: Voices & Visions». www.learner.org. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  8. ^ «The 1943 Pulitzer Prize Winner in Poetry». Pulitzer.org. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  9. ^ «A Brief History of the Bread Loaf School of English». Middlebury Bread Loaf School of English. لە ١١ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  10. ^ «Robert Frost Stone House Museum | Bennington College». www.bennington.edu.
  11. ^ Muir، Helen (1995). Frost in Florida: a memoir. Valiant Press. pp. 11, 17. ISBN 0-9633461-6-4.
  12. ^ «Office of the Clerk – U.S. House of Representatives, Congressional Gold Medal Recipients». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری