پێشەکی: ھۆکاری تووشبوونی سیلدەستکاری

ھۆکاری تووشبوونی سیلدەستکاری

نەخۆشی سیل ناسراو به‌ (تیوبه‌رکیلۆسیس) ئەو نەخۆشیە درمییەیە کە بە ھۆی بەکتریای (مايكۆ باكتريۆم تیوبەرکیلۆسیس) درووست دەبێت. ئەم باکتریایە بە چەند ڕێگایەک دەگوازرێتەوە لە کەسی تووشبوو بۆ کەسێکی دیکە وەک کۆکە، پژمین یاخود تەنۆلکەی تف کە بە كۆكە لەسنگ دێتە دەرێ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەبەر ئەوەی لە ڕێی ھەواوە بڵاو دەبێتەوە. لێکۆڵه‌ره‌وانی شاره‌زا پێیان وایه‌ مێژووی سیل ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ٥۰۰۰ ساڵ پێش ئێستا له‌ ئه‌فریقیا. مرۆڤایەتی بە درێژایی مێژوو لەگەڵ نەخۆشي سيلدا ناڵاندوویەتی کە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەكانی ناوەڕاست. لە سەرەتای سەرھەڵدانی نەخۆشیەکە سیل بە ناوی (ثایسس) ناسراوە کە بە واتای پێستی سپی هەڵگەڕاو دێت. ھۆکاری ئەم ناوە ڕوونە لەبەر ئەوەی سیل وا لە نەخۆشەکە دەکات کە شێوەی سپی هەڵگەڕاو یاخود کاڵ دیار بێت. بەڵگەی ھەبوونی نەخۆشی سیل دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی حامووڕابی وە بە چەندین ناوی جیاواز ناونراوە. بە ھۆی نەبوونی زانیاری تەواو و دەرمانی کاریگەر چەندەھا کەس بوونەتە قوربانی دەستی ئەم نەخۆشییە دڕندەیە. ناوێکی دیکە کە دراوە بەم نەخۆشییە بریتییە لە لەڕی یان لاوازی بە ھۆکاری ئەوەی کە لە پێش دۆزینەوەی دژە باکتریا ئەو کەسانەی تووشی سیل بوون وردە وردە کێشیان دابەزیوە و لاواز بوون بە شێوەیەکی بەرچاو پاشان گیانیان لە دەست داوە.

بەشی سەرەکی: نیشانەکانی سیلدەستکاری

نیشانە پزیشکیەکانی سیلدەستکاری

ھەر وەک پێشتر ئاماژەی پێکرا نەخۆشی سیل بە ھۆی مایکۆ باکتریای سیلەوە درووست دەبێت کە ناسراوە بە (باکتریای ئەسید-فاست) بە واتای ئەوەی کە کاتێک پرۆسەی ڕەنگ لابردنی باکتریاکە دەکرێت لە تاقیگە، ئەم باکتریایە توانای بەرگری کردنی ھەیە دژی ئەو ماددە تفتەی کە بەکاردەھێنرێت بۆی. سیل بە دوو شێوە درووست دەبێت کە بریتین لە شێوازی چالاک (کارا) و شێوازی شاراوە (نادیار یاخود مت). سیلی چالاک نیشانەکانی دیارن بە نه‌خۆشەکەوە و ده‌گوازرێته‌وه‌ بەڵام سیلی شاراوە نیشانەکانی نادیارن و ناتوانرێت ھەستی پێ بکرێت بە سەیر کردنی نەخۆشەکە وه‌ هه‌روه‌ها ناگوازرێته‌وه‌ له‌ تاکێکه‌وه‌ بۆ تاکێکی دیکه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سیلی نادیار له‌ جه‌سته‌دا ناچالاکه‌ پێویسته چاره‌سه‌ر بکرێت چونکه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ کاتی لاوازی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌دا هێرش بکاته‌ سه‌ر ئه‌ندامه‌کانی نه‌خۆشه‌که‌. سیل به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر سییه‌کان وه‌ هه‌ندێک جار به‌شه‌کانی تری له‌شی مرۆڤ. نیشانه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی بریتین له‌:

  1. كۆکه‌ی خوێناوی (خوێنپژان): که‌سی تووشبوو له‌گه‌ڵ کۆکه‌که‌یدا خوێن ده‌رده‌کاته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ سییه‌کانی.
  1. پاڵۆر: ڕه‌نگ بزڕکان یاخود سپی هه‌ڵگه‌ڕانی پێست.
  2. دابه‌زینی كێش : واته دابه‌زینی کێشێکی زۆر که‌ نه‌خۆشه‌که‌ تووشی لاوازی ده‌کات به‌هۆی نه‌مانی ئاره‌زووی نان خواردن.
  3. تێڕژانی په‌یوه‌ندی پلورا: واته‌ تێڕژانی ئه‌و شله‌یه‌ی که‌ له‌ نێوان دیواری سنگ و سییه‌کان هه‌یه‌.
  4.   هه‌بوونی له‌رزو ئاره‌ق کردنه‌وه‌ی شه‌وان.
  5. هه‌بوونی تا بۆ ماوه‌ی دوو بۆ سێ هه‌فته‌.
  6. هه‌بوونی خوێن له‌گه‌ل كۆكین .

ناسینه‌وه‌ی نه‌خۆشی سیلدەستکاری

له‌ دوای سه‌ردانی پزیشک پشکنینی پێست یان خوێن ئه‌نجام ده‌درێت. پشکنینی پێست به‌ تێستی (پی پی تی) که‌ زۆر به‌کار ده‌هێنرێت له‌ ناسینه‌وه‌ی نه‌خۆشی سیل له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشکنینێکی ورده‌ که‌ ده‌توانێت جۆری باکتریاکه‌ بدۆزێته‌وه‌ ئایا چالاکه‌ یاخود نادیاره‌. پرۆسه‌ی پشکنینه‌که د‌ه‌ست پێده‌کات به‌ لێدانی ده‌رزی له‌ مه‌چه‌کی ‌نه‌خۆشه‌که‌ که‌ پرۆتینی پاککراوه‌ له‌ خۆ ده‌کرێت. پاشان ئه‌گه‌ر له‌ دوای حه‌فتا و دوو کاتژمێر ئاوساوی هه‌بوو له‌سه‌ر قۆڵی که‌سی گومان لێکراو به‌ گه‌وره‌یی (٥مم) مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ نه‌خۆشی سیلی هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بوو ئه‌وا مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌سی گومان لێکراو نه‌خۆشی سیلی نیه‌. پشکنینی خوێن پێوانه‌ی سیسته‌می به‌رگری که‌سه‌که‌ ده‌کات به‌رامبه‌ر ئه‌و باکتریایه‌ی که‌ سیل دروست ده‌کات. ئه‌م زانیارییه‌ ده‌ری ده‌خات ئایا نه‌خۆشیه‌که‌ چالاکه‌ یان ناچالاکه‌.

چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی سیلدەستکاری

له‌ سه‌رده‌می هاوچه‌رخدا چاره‌سه‌رکردنی زۆربه‌ی نه‌خۆشیه‌کان ده‌توانرێت ئه‌نجام بدرێت له‌به‌ر ئه‌و هۆکاره‌ خواستنی ده‌رمان و چاره‌سه‌ر له‌لایه‌ن که‌سی تووشبوو زۆر ئاسانه‌ به‌ به‌راورد کردن به‌ ساڵانی ڕابردوو. چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ که‌سێک بۆ که‌سێکی دیکه‌ جیاوازه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ تووندی و به‌هێزی نیشانه‌کان له‌ نه‌خۆشه‌که‌دا. باشترین و بنچینه‌یی ترین چاره‌سه‌ری ستانده‌ر که‌ په‌سه‌ند کراوه‌ بریتییه‌ له‌ چاره‌کردنی فره‌ ده‌رمانی. چاره‌کردنی فره‌ ده‌رمانی ڕێگایه‌کی کاریگه‌ره‌ بۆ وه‌ستاندن و چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی سیل به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو. ئه‌م جۆره‌ چاره‌سه‌ره‌ هیوایه‌کی زۆری به‌خشیوه‌ به‌ تووشبووانی سیل چونکه‌ له‌ قۆناغه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانیدا ده‌ستبه‌جێ ده‌توانرێت ده‌ست بکرێت به‌ ده‌رمان پێدان به‌ نه‌خۆشه‌که‌. سه‌ره‌تایی ترین چاره‌سه‌ر پێک دێت له‌ ئایسۆنایۆزید له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ دژه‌ باکتریایه‌کی دیکه‌ وه‌ک (ریفامپین - پایرازیناماید – ئیثامبوتال). چاره‌کردنی فره‌ ده‌رمانی سه‌رکه‌وتووه‌ به‌ڵام متمانه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌ی (۱۰۰%) نادات به‌ هه‌موو نه‌خۆشێک به‌ڵکو پشت به‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی که‌سه‌که‌ ده‌بینێت بۆ ده‌رمانه‌که‌.

کۆنترۆڵ کردن و نه‌هێشتنی نه‌خۆشی سیلدەستکاری

ئه‌گه‌ر که‌سێک تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بووبێت ئه‌وا پێویسته‌ که‌ به‌ وریاییه‌وه‌ هه‌وڵ بدات که‌سانی ده‌وروپشتی تووش نه‌کات. ئه‌و ڕێگایانه‌ی که‌ ده‌بێت له‌ کاتی کۆنترۆل کردنی نه‌خۆشی سیل‌ ڕه‌چاو بکرێن بریتین له:

  1. جیاکردنه‌وه‌: یه‌که‌م هه‌نگاوی کۆنترۆل کردنی نه‌خۆشی سیل بریتییه‌ له‌ جیا کردنه‌وه‌ی که‌سی تووشبوو له‌ کۆمه‌ڵگه‌ و که‌سانی نزیک لێی به‌ مه‌به‌ستی وه‌ستاندن و بڵاو بوونه‌وه‌. پێویسته‌ که‌سی تووشبوو به‌م شێوازه‌ بمێنته‌وه  و به‌رده‌وام‌ تا به‌ گره‌نتییه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت و نه‌خۆشیه‌که‌ نامێنێت له‌ جه‌سته‌یدا. پێویسته‌ له‌سه‌ر که‌سی نه‌خۆش که‌وتوو که‌ به‌ هیچ جۆرێک نه‌رواته‌ ژووری نه‌خۆشه‌کانی دیکه‌ له‌ هه‌مان نه‌خۆشخانه‌دا .
  2. وریایی: یه‌کێک له‌ خاڵه‌ گرنگه‌کان که‌ پێویسته‌ ڕه‌چاو بکرێت بریتییه‌ له‌وه‌ی هه‌ر که‌سێک تووشبووی نه‌خۆشی سیل بێت له‌ ڕێگای سییه‌کانه‌وه‌ ئه‌وا پێویسته‌ ماسک بکات. باشترین جۆری ماسک بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ماسکی (ن95).
  3. دیاری کردنی سنووری سه‌ردانکردنی نه‌خۆش: له‌گه‌ڵ که‌می ژماره‌ی سه‌ردانکردن پێویسته‌ که‌ دیواری جیاکه‌ره‌وه‌ له‌ نێوان نه‌خۆش و سه‌ردانکه‌ره‌که‌دا هه‌بێت له‌ ناو نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌ سیل.
  4. ده‌رمان وه‌رگرتن: له‌ دوای ناسینه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌ ده‌بێت به‌ زووترین کات ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که‌ پێشتر باس کرا بدرێت به‌ که‌سی نه‌خۆش بۆ که‌م کردنه‌وه‌ و نه‌هێشتنی باکتریاکه‌. له‌و ناوچانه‌ی نه‌خۆشی سیل بڵاوه‌ ده‌بێت که‌سه‌کان بتوانن جیاوازی بکه‌ن له‌ نێوان نیشانه‌کان چونکه‌ به‌شێکی زۆری نیشانه‌کان دیار و ناسروان.
  5. پاکوخاوێنی: پاکژ کردنه‌وه‌ی هه‌موو که‌ره‌سته‌کان له‌ جلو به‌رگه‌وه‌ بۆ شتومه‌که‌کانی ناو نه‌خۆشخانه‌ که‌ که‌سی نه‌خۆش به‌رکه‌وته‌ی له‌گه‌ڵ هه‌بووه‌ ئه‌رکێکی سه‌ره‌کی و گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دیکه‌ دووباره‌ بڵاو نه‌بێته‌وه و ببێته‌ هۆی تووشبوونی که‌سانی تر.

کۆتاییدەستکاری

له‌ ئێستادا تاقیکردنه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی سیل له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری فره‌ ده‌رمانی دژه‌ باکتریا له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه‌ به‌کار ده‌هێنرێت و ئه‌گه‌ر به‌ شێوازه‌کی به‌رده‌وام و پله‌ به‌ پله‌ بدرێت به‌ نه‌خۆشه‌که‌ بێگومان ده‌توانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌که‌دا له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا. تا ئێستا شێوه‌ی کارکردنی ئه‌م باکتریایه‌ نه‌زانراوه‌ به‌ڵام به‌ په‌ره‌سه‌ندنی زانست پێشبینی ده‌کرێت که‌ بتوانرێت له‌ داهاتوودا له‌ناو ببرێت. تا کاتی له‌ناوبردنی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ پێویسته‌ خۆپاراستن و دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ که‌سانی تووشبوو ئه‌نجام بدرێت به‌ زووترین کات وه‌ک پێشتر باسکرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م باکتریایه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ هه‌وادا بڵاو ده‌بێته‌وه‌ توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ له‌ ماوه‌یه‌کی کورتدا که‌سانێکی زۆر تووشبکات.

سەرچاوەکاندەستکاری

  • https://medlineplus.gov/tuberculosis.html.  
  • https://www.who.int/news-room/fact-sheets/detail/tuberculosis 2.
  •  https://www.webmd.com/lung/understanding-tuberculosis-basics3.  
  • https://www.labce.com/spg631661_pathogenesis_of_tuberculosis_tb_infection.aspx4.
  • https://www.khanacademy.org/science/health-and-medicine/infectious-5.
  • diseases/tuberculosis/v/tbpathogenesis?utm_account=Grant&utm_campaignname=Grant_Science_Dynamic&gclid=EAIaIQobChMIuLDSmfG43wIVFIGyCh2ryguhEAAYASAAEgKXPfD_BwE (بەستەری شکاو)