شۆڕشی ڕۆژاوای کوردستان
(لە ڕاپەڕینی ڕۆژاوای کوردستانەوە ڕەوانە کراوە)
شۆڕشی ڕۆژاوای کوردستان (بە کوردیی باکووری: Şoreşa Rojava، شۆڕشی ڕۆژاڤا) سەرھەڵدانێکە کە لە ساڵی ٢٠١٢دا لە ڕۆژاوای کوردستان دەستیپێکرد. دەستپێکی شۆڕشەکە بە گرتنەوەدەستی شاری کوردنشینی کۆبانی لە ڕێکەوتی ١٩ی تەممووزی ٢٠١٢ بوو. دەستەی بڵندی کورد کە ھاوپەیمانی چەندین پارتی کوردی بوو، دوای پەیمانی ھەولێر دامەزرا. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) وەکو ھێزێک بۆ پاراستنی گەلی ڕۆژاوا دامەزرا.[١][٢]
شۆڕشی ڕۆژاوای کوردستان | |
---|---|
بەشێکە لە | شەڕی ناوخۆییی سووریا |
وڵات | سووریا |
جێ | پارێزگای حەسیچە، پارێزگای حەلەب |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٩ی تەممووزی ٢٠١٢ |
لە شوباتی ٢٠١٣ دەستە کوردییەکان زۆرتر لە پێکدادانەکانی سووریا بەشدار بوون و پشتگیریان لە گرووپەکانی تر کرد کە شەڕیان لەگەڵ دەسەڵاتی بەشار ئەسەد ھەبوو، و چەندین پەیماننامەشیان لەگەڵ واژوو کردن. یەپەگە بەرەی نوسرە و داعشی لە ناوچە ستراتیژییەکانی سەرێکانی لە پارێزگای حەسەکە گرت و لە تەممووزی ٢٠١٣ بەرەو باکووری پارێزگای ڕەققە ھەنگاوی نا.[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Miley، Thomas Jeffrey (٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤). «The Kurdish Freedom Movement, Rojava and the Left». Centre tricontinental (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Six years of YPJ: growing and changing society». ANF News (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Raqqa: IS 'capital' falls to US-backed Syrian forces». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی کۆمەڵگا
- دەروازەی شەڕ
- دەروازەی ئاسیا
- دەروازەی سۆشیالیزم
- دەروازەی فێمینیزم
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی ژن
- دەروازەی سووریا
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- دەروازەی دەیەی ٢٠٢٠
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شۆڕشی ڕۆژاوای کوردستان تێدایە. |