چارلیز تێرۆن
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
چارلیز تێرۆن یان شارلیز تێرۆن (بە ئینگلیزی: Charlize Theron؛ لەدایکبووی ٧ی ئابی ١٩٧٥). خانمەئەکتەر، دەرھێنەر و نمایشکەرێکی ئەفریقای باشووری و ئەمەریکییە.[١] ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا یەک جار خەڵاتی ئۆسکار، یەک جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، ھەروەھا جارێکیش خەڵاتی سکرین ئەکتەرز گیڵد. لە ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن گۆڤاری تایم وەک یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیھان ناوی ھات.[٢]
چارلیز تێرۆن | |
---|---|
لەدایکبوون | |
نیشتەجێی | نیویۆرک |
پیشە | ئەکتەر، دەرھێنەر، نمایشکەری جلوبەرگ |
چالاکبوون | ١٩٩٥ - ئێستا |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
خەڵاتەکان | ئۆسکار، گۆڵدن گڵۆب |
وێبگە | http://charlizetheron.com |
لە چەند فیلمێکی ھۆلیووددا ڕۆڵی سەرەکی بینیووە؛ وەکوو (The Devil's Advocate (١٩٩٧))، (Mighty Joe Young (١٩٩٨))، (The Cider House Rules (١٩٩٩)) و ماکسی شێت: ڕێگای تووڕەیی (٢٠١٥). لە ساڵی ٢٠٠٣، بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی مۆنستەر (Monster)، ستایشی ڕەخەنگرانی وەرگرت، کەدواتر بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەری لە خەڵاتەکانی ئۆسکار پێدرا،[٣] بەمەش بووە یەکەم ئەکتەر لە باشووری ئەفریقا خەڵاتی ئۆسکار بەدەستبھێنێت لە پۆلینی خەڵاتەکانی نواندن.[٤]
چارلیز لە فیلمەکانی North Country (٢٠٠٥) ھەروەھا Bombshell (٢٠١٩) پاڵێوراوکراوەتەوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار لە پۆلینی باشترین خانمەئەکتەر. لە سەرەتای ٢٠٠٠، کۆمپانیای بەرھەمھێنانی فیلمی تایبەت بەخۆی دامەزراند لەژێر ناوی دێنیڤەر و دێلیاھ پرۆدەکشنز. لەم ڕێیەوە ھەندنێ فیلمی بەرھەمھێنا کە خودی خۆی بەشداربوو وەک ئەکتەر، وەک فیلمەکانی The Burning Plain (٢٠٠٨)، Dark Places (٢٠١٥)، و Long Shot (٢٠١٩).
ئەو لە ساڵی ٢٠٠٧، ڕەگەزنامەی ئەمریکی پێدرا،[٥] لەگەڵ ئەوەشدا ڕەگەزنامەکەی خۆی وەک کەسێکی ئەفریقای باشووری ھەڵگرت واتە بەردەوامیی پێدا.[٦] ئەو لە ئێستادا لە لۆس ئەنجەلۆس دەژی.[٧] ناوی چارلیز وەک ئەکتەرێک لە مەرمەرە بەناوبانگەکەی ھۆڵیوود نەخشیندراوە.[٨]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Charlize Theron | Biography, Films, & Facts». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Charlize Theron by Blake Mycoskie: TIME 100». Time. لە 10 April 2020 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 29 July 2016 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Beachum، Zach Laws,Chris (١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠). «Charlize Theron movies: 15 greatest films ranked worst to best». GoldDerby (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ^ «Hollywood honours actress Theron». BBC NEWS. 30 September 2005. لە 5 January 2009 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 8 February 2008 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Rosen، Judy (12 March 2008). «Charlize Theron: Glad To Be A U.S. Citizen». CBS News. لە 24 May 2011 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 17 August 2008 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Tourtellotte، Bob (9 February 2008). «Charlize Theron's awakening». The Courier-Mail. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە 20 December 2011 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Caris Davis (11 December 2011). «Charlize Theron's Home Burglarized». People. لە 18 August 2011 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 16 March 2012 ھێنراوە.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Hollywood honours actress Theron». BBC NEWS. 30 September 2005. لە 5 January 2009 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 8 February 2008 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی)
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ئەکتەران
- دەروازەی ھونەرەکان
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی کالیفۆڕنیا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چارلیز تێرۆن تێدایە. |