پەیمان عومەر (لەدایکبووی ١٩٦٤) گۆرانیبێژێکی کوردی لەدایکبووی سلێمانییە.

پەیمان عومەر

لەدایکبوون١٩٦٤ (تەمەن ٥٩–٦٠)
سلێمانی، کوردستان
پەروەردەبەشی مۆسیقای پەیمانگای ھونەرە جوانەکان
پیشەگۆرانیبێژ
چالاکبوون١٩٧٣–٢٠٠٨

ژیان دەستکاری

پەیمان عومەر لە ساڵی ١٩٦٤ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە لە گەڕەکی شـێخان، بەڵام دایک و باوکی لەدایکبووی شاری کۆیەن. دەرچووی بەشی مۆسیقا پەیمانگای ھونەرە جوانەکانە لەسەر ئامێری ئۆکۆردیۆن لە خێزانێکی کوردپەروەر و ڕۆشنبیر پەروەردەکراوە کە ھەمیشە ئازادی لەناو خێزانی پەیمان عومەردا بەرفراوان بووە، چونکە کە ئەوان ھاتنە جیھانی گۆرانی و مۆسیقا، سەردەمێک بوو کە ئافرەت لەژێر چەوسانەوەدا بوو، کەس بە چاوی ڕێز سەیری ئافرەتیان نەدەکرد، پەیمان عومەر بەھۆی داڕشتنی ﮋیاننامەکەی دەڵێت:

«ئێمە ڕێچکەیەکمان شکاند لە سەرەتای ساڵانی ١٩٧٣، ئەوە بوو ئێمە سێ خوشک بووین، ھاتینە نێو دونیای گۆرانی و موزیکی کوردی، ھەرچەندە ئێمە زۆر بەداوی سووک و ناشرین لە قەڵەم ئەدراین، قسە و باسمان لەسەر ئەکرا، مامەڵەیان لەگەڵ ئەکردین: چ لەناو کـۆمەڵگا، چ لەلای ڕژێمی بەعسیش، بەڵام ئێمە گوێمان نەئەدایە ئەو شتانە، بگرە زیاتر خێزانەکەشمان پاڵپشتیان ئەکردین، ھانیان ئەداین بـۆ خزمەتکردنی گەل و نەتەوەکەمان، بۆ ھونەری ڕەسەنی کوردی، تا بتوانین وەک ئافرەت بوونی خۆمان بچەسپێنین لەناو کۆمەڵگادا.»

سەرەتای دەستپێکردنی کاری ھونەریی پەیمان عومەر لە ‌ساڵی ١٩٧٣دا بوو.

سەرچاوەکان دەستکاری