پەروین مستەفا ئەحمەد

پەروین مستەفا ئەحمەد : (١١ی ئازاری ١٩٢٨ لە سلێمانی، عێراق - ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ لە کالیفۆڕنیا، ئەمریکا) خانمە نووسەر و مامۆستایەکی کورد بوو، لە باشووری کوردستان.

ژیاننامە

دەستکاری

سەرەتای ژیان و خوێندن

دەستکاری
 
وێنەی پەروین مستەفا ئەحمەد

پەروین کچی مستەفا کوڕی ئەحمەد، کچەزای پیرەمێردی شاعیر، لە ڕێکەوتی ١١ی ئازاری ١٩٢٨ لە شاری سلێمانی لە دایک بووە. قۆناغی خوێندنی سەرەتاییی و ناوەندیی لە سلێمانیی تەواو کردووە. پاشان لە ساڵی ١٩٥١دا خانەی بەرزی مامۆستایانی لە بەغدا تەواو کردووە.[١][٢]

خێزانداری

دەستکاری

ساڵی ١٩٥٣ لەگەڵ شێخ عەبدولسەمەد کوڕی شێخ عەبدولقادری سەیید ئەحمەدی خانەقا خێزانی ھاوسەرگیریی کردووە و خاوەنی پێنج منداڵن بە ناوەکانی: ژوان، پەیمان، ژین، ئایین و شیلان.[١][٢]

مامۆستایەتی

دەستکاری

ساڵانی (١٩٥٥–١٩٨٢)، پێ بەپێی وەزیفەی مێردەکەی کە دادوەری دادگا بووە، شارەوشاری کردووە و وەزیفەی مامۆستایەتیی لە: کەرکووک، بەغدا، ھەولێر و دواجار سلێمانی بەجێ ھێناوە. تا لە ساڵی ١٩٨٢دا خانەنشین بووە.[١][٢]

نووسین

دەستکاری

جێی باسە، پەروین نووسینەکانی، جگە لە گۆڤاری گەلاوێژ، لە گۆڤاری "نزار"یشدا بڵاو بوونەتەوە[١][٢]

لە ساڵی ١٩٩٦ لەگەڵ ژوانی کچیدا ڕووی دەکاتە وڵاتی ئەمریکا و لەوێ نیشتەجێ دەبن، تاکو لە ڕێکەوتی ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨دا بە جەڵتەی مێشک کۆچی دواییی دەکات. لەوێ لە گۆڕستانی (ڕۆزلاون)ی شاری لیڤەرمۆری ویلایەتی کالیفۆڕنیا بە خاک دەسپێردرێت.[١][٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا ب پ ت گۆڤاری نزار، ئامادەکردنی ڕەفیق ساڵح و سدیق ساڵح، ل١٣؛ ھێندێ زانیاریی بەڕێز خاتوو "ژوان"ی کچی لە ڕێی بەڕێز توانای فایەق ھوشیارەوە.
  2. ^ ئ ا ب پ ت گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەھەم/ بەشی یەکەم) ژیاننامە و پێڕست، لاپەڕە: ٨.٢٥ - ٨.٢٦، ئامادەکردنی (سدیق ساڵح، ڕەفیق ساڵح، عەبدوڵڵا زەنگەنە)، لە بڵاوکراوەکانی بنکەی ژین بۆ بووژاندنەوەی کەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی کوردی.