پێشمەرگە (فیلمی ٢٠١٦)
پێشمەرگە فیلمێکی دۆکیومێنتەری - شەڕییە لە دەرھێنانی بێرنارد ھێنری لێڤی. بەڵگەفیلمەکە بەرھەمی ساڵی ٢٠١٥یە و سازکردنەکەی نزیک ساڵێکی خایاندووە و زۆربەی شەڕەکانی تێدایە و لە جەلەولا ھەتاکوو شنگال کاری وێنەگری بۆ کراوە و ٢٠ی ئایاری ساڵی ٢٠١٦ لە شێست و نۆھەمین خۆلی فێستیڤاڵی فیلمی کان، دوو جار نمایش کراوە؛ ئاڵا ھۆشیار کە جگە لە کاری وێنەھەڵگرتنەوە، لە فیلمەکەشدا ڕۆڵی بینیوە، میوانداری کرابوو و وەکوو نوێنەری کورد بە جل و بەرگی کوردییەوە بەشدار ببوو[١]؛ و دوای ئەوە لە فێستیڤاڵ و شار و وڵاتە جۆراوجۆرەکانی دونیا دونیا وەکوو: فەرانسە (٨ی حوزەیرانی ٢٠١٦)، لەندەن، نیویۆرک (١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧) و سێربیا پیشان دراوە[٢][٣]؛ ھەروەھا سەرەڕای دژایەتییەکی زۆری نوێنەرانی عێراق و تورکیا،[٤] لە ڕێکەوتی ٢٨–٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان[٥][٦]و لە ڕێکەوتی ٦ی ئازاری ٢٠١٨یش لە کۆنگرێسی ئەمریکا نمایش کراوە[٧][٨]؛ ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩یش بە بەشداریی دیپلۆماتی زۆربەی وڵاتەکان، لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە هەولێر پیشان دراوە. فیلمەکە باس لە ھێز و خۆڕاگریی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە ھەمبەر داعش دەکات و قارەمانە سەرەکییەکەی شەھید مەغدید ھەرکییە.[٩][١٠]
پێشمەرگە | |
دەرھێنەر | بێرنارد ھێنری لێڤی |
---|---|
سەرچاوەی چیڕۆک | شەڕی دژ بە داعشی پێشمەرگە |
چەشنی فیلم | بەڵگەفیلم، شەڕی |
وێنەگری سینەمایی | ئاڵا ھۆشیار |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٠١٦ |
ماوەی فیلم | ٩٢ خولەک |
وڵات | کوردستان فەڕەنسا |
زمان | کوردی فەڕەنسی |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئاشتی لە بەرلین |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «ئاڵا ھۆشیار: بە فیلمی پێشمەرگە نوێنەرایەتی کورد لە فێستیڤاڵی کان دەکەم». westganews.net. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «فیلمی پێشمەرگە لە فەرەنسا نمایش دەکرێت». www.kurdistan24.net. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «فیلمی پێشمەرگە لە فستیڤاڵی فیلمی ئەمریکا نمایش دەکرێت». Zagros News Agancy. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «ناوی پێشمەرگە شوێنی وڵاتانی جیھان دەگرێتەوە». Katnews (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «فیلمی پێشمەرگە لە دەرھێنانی بێرنارد ھێنری لێڤی، بەرەبەیانی چوارشەممە لە نەتەوەیەکگرتووەکان نمایشدەکرێت و تۆڕی میدیایی ڕووداو ڕووماڵی دەکات». www.rudaw.net. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «فیلمی پێشمەرگە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نمایش کرا». kurdistanmedia.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «فیلمی پێشمەرگە لە کۆنگرێسی ئەمریکا نمایش دەکرێت». witebej.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ میدیا، گوڵان. «فیلمی پێشمەرگە لە کۆنگرێسی ئەمریکا نمایش دەکرێت». گوڵان مێدیا (بە سۆمالی). لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Cannes Adds Bernard-Henri Levy's 'Peshmerga' to Official Selection». Variety. 16 May 2016.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «بێرناد لیڤی فیلمی پێشمەرگە دەباتە کۆنگرێسی ئەمریکا». www.sharpress.net. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.