پنار سەلەک (لەدایکبووی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١، لە ئەستەمبوڵ) نووسەر، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵناسی تورکە.[١] پنار بەکارەکانی لەناو بواری مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا دەناسرێتەوە بەتایبەت لەسەر دۆزی ژنان، مافەکانی کورد، ھەژاران، منداڵانی سەرشەقام. ناوبراو چەندین کتێبی نووسیوە کە بەزمانەکانی تورکی، ئەڵمانی و فەڕەنسی چاپکراون، ھەروەھا دامەزرێنەری دەزگای ئەمارگییە، کە گۆڤارێکی فێمێنیستی تورکییە.[٢]

پنار سەلەک
پنار سەلەک لە کانوونی دووەمی ٢٠١٣
پنار سەلەک لە کانوونی دووەمی ٢٠١٣
لەدایکبوونئەستەمبوڵ, تورکیا
پیشەکۆمەڵناس، نووسەر
نەتەوەتورک
دەرچووی زانکۆیزانکۆی معمار سینا بۆ ھونەرەجوانەکان، زانکۆی ستراسبورگ
بابەتمافەی کەمەنەتەوەییەکان، کێشەی کورد، مافەکانی ژنان

سەلەک لە ئێستادا لە فەڕەنسا دەژی، لە تورکیا بۆ زیاتر لە ١٥ ساڵ زیندانی حوکمکراوە، بەتۆمەتی تێوەگلان لە تەقینەوەی ساڵی ١٩٩٨ی بازاڕی میسڕی لە ئەستەمبوڵ. لە سێ دانیشتن ھەوڵی بێتاوانی خۆیداوە (لە ساڵانی ٢٠٠٦، ٢٠٠٨ و ٢٠١١)، دوایین دانیشتنی دادگاشی لە تشرینی دووەمی ٢٠١٢ بوو کە لە ڕۆژی ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣، بڕیاری زیندانیکردنی ھەتاھەتایەی بۆ دەرکرا.[٣][٤] لە دانیشتنەکان تەنیا پارێزەرانی سەلەک ئامادەبوون و ھەواڵی ئەوەیان ڕاگەیاند کە پرسەکە دەبەنە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Kerem Öktem (15 September 2008), "Another Struggle: Sexual Identity Politics in Unsettled Turkey" ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Middle East Research and Information Project. Retrieved January 26, 2013.
  2. ^ Amargi Istanbul - Pınar Selek. Retrieved 25 January 2013.
  3. ^ (25 January 2013), "PıNAR SELEK SENTENCED TO LIFE" ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Sabah. Retrieved 2 February 2013.
  4. ^ The Observatory (27 November 2012), "TURKEY: Judicial harassment of Pinar Selek continues as Istanbul Heavy Penal Court decides to amend her acquittal and request her conviction" ٨ی ئایاری ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. International Federation for Human Rights 2013-06-05 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. Paris-Geneva. Retrieved 2 February 2013.
  5. ^ Kaya Genc (1 February 2013), "Why was this Turkish sociologist given a life sentence?" ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. UNCUT ٢٦ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Retrieved 2 February 2013.