پاڵتۆ (چیرۆک)
چیرۆکی پاڵتۆ (بە ڕووسی: Шинель ، بە ئینگلیزی: The Overcoat) دوا شاکاری نیکۆلای گۆگۆلە و لە ساڵی ١٨٤٢ بڵاو بووەتەوە. کورتە چیرۆکی پاڵتۆ بە قۆناخێکی گرینگی گەشەکردنی ئەدەبی ڕیالیزمی دەناسرێت لەسەدەی نوزدھەمدا، ھەموو بنەما و مەرجەکانی کورتەچیرۆکی لە خۆوە گرتووە ھەر بۆیەش کراوەتە بنەمای مێژویی بۆ دەست نیشان کردنی سەرھەڵدانی کورتەچیرۆک. ناوەرۆکی پاڵتۆ ئەوەیە سروشتی مرۆڤ ھەمیشە پێویستی بە میھرەبانی، بەزەیی و برایی ھەیە.
نووسەری مەزنی ڕووس دوستۆفسکی دەربارەی گرینگی چیڕۆکی پاڵتۆ وتوویەتی:
- ئێمە ھەمومان لەژێر پاڵتۆکەی گۆگۆل ھاتوینەتە دەرێ. (We all came out from under Gogol's 'Overcoat)
- ساڵی ١٩٧٦ چیرۆکی پاڵتۆ لەلایەن (تیپی پێشڕەوی شانۆی کوردی)یەوە وەک دراما لە تەلەفزیۆنی بەغداد کە سەر بە ڕژێمی بەعسی عێراق بوو بە زمانی کوردی تۆمارکرا.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بنەماکانی چیڕۆک نوسین و کورتەیەکی چیڕۆکی پالتۆ - مستەفا ڕابەر[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]، ماڵپەڕی کڵاوڕۆژنە، سەردانی ١٢/٧/٢٠٠٩
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پاڵتۆ (چیرۆک) تێدایە. |