نیکۆلای گۆگۆل
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئەم وتارە بەستەری نییە بۆ وتارەکانی تری ویکیپیدیا. (حوزەیران ٢٠١٧) |
نیکۆلای گۆگۆڵ لە ٢١ ئازاری ١٨٠٩ چاوی بەژیان ھەڵێناوە دانەری چیرۆکی کورت و ڕۆمانی پتەو و شانۆگەرییە و بەشێکی ڕەخنەگران بە باوکی ڕیالیزم لەئەدەبی ڕوسیدا دای دەنێن.[١] ھەرچەندە لەیەکەم بەرھەمی شانۆیی لە ساڵی ١٨٢٩دا ھەستی بە شکستی و سەرنەکەوتن کرد، بەڵام دوای دوو ساڵ لە ١٨٣١ دا کە کۆمەڵە چیرۆکێکی ئۆکرانی بەناونیشانی (چەند ئێوارە وەختێک لە چاندنگەیەکی نزیک دیکانگادا)ی بڵاوکردەوە، ناوبانگێکی باشی بۆ خۆی پەیدا کرد و شاعیر و نووسەری ناوداری وەکو (پووشکین و جۆکۆڤسکی و ئەکساکۆڤ و بلنیسکی) پەسەندیان کرد و بەنوسەرێکی ڕیالیستی سەرکەوتوویان لەقەڵەمدا و دوای تەواوکردنی بەرگی یەکەمی بەرھەمێکی نایابی بەناوی (گیانە مردووەکان) لە ساڵی ١٨٤٢ کە ڕۆمانێکی ڕیالیستی سەرکەوتووبوو، ھێرشێکی توند و تیژی بردبووە سەر داب و نەریتی کۆمەڵایەتی و ھەڵس و کەوتی خەڵکەکە و ژیانی جووتیاران بەکارتێکردنی قەشەیەکی کەلەڕەق، ھزرێکی ڕەش بینانە دەستی بەسەر ھەست و ھۆشی داگرت و خستییە سەر بارێکی نیگەرانی و ھاتە سەر ئەو قەناعەتە کە خۆی بەرامبەر خوا بە تاوانبار بزانێ و ئەمە وایلێکرد بەرگی دووەمی (گیانە مردووەکان)ی بەر لەچاپکردنی سووتاند و لەناوی برد و ئەم ھەڵوێستەی بە خاڵێکی تاریک لەژیانی دادەنرێت.
گۆگۆڵ و نووسینی شانۆگەری
دەستکاریگۆگۆڵ جگە لەچیرۆکی کورت و ڕۆمان، کۆمەڵە شانۆگەرییەکی ڕیالیستی بەھێزی نوسی دیارترینیان ئەمانەی خوارەوەن: شانۆگەری (جەنابی موفەتیشی گشتی) لە ساڵی ١٨٣٦ نوسی و دەریچواند و سەرکەوتنێکی باشی بەدەست ھێنا و ھێرشێکی توند و تیژی پێکەنیناوی بردەسەر چینی فەرمانبەرەکانی حکوومەتی ڕووسیای قەیسەری، ھەروەھا لە ساڵی ١٨٤٢ شانۆگەرییەکی سەرکەوتووتری نوسی بەناوی (ژنھێنان) و، کارێکی تەواوی لەنوسەرانی دوای خۆی کرد و، لەھەمان ساڵ شانۆگەری (قومارچییەکان)یشی نوسی و لەزۆر لاوە پەسەندکرا.
بەرھەمەکانی گۆگۆڵ و وەرگێڕانیان بۆ سەر زمانی تر
دەستکاریزۆربەی بەرھەمە ئەدەبییەکانی گۆگۆڵ وەرگێڕاونەتە سەر زمانی ئینگلیزی و فەڕەنسی لەوانەی کۆمەڵە چیرۆکێکییەتی بەناوی (میرگورد) سێ شانۆگەری نایابی دیکەی کە ئەمانەن: ١- پاڵتۆ: یەکەمین ڕۆمانە لەئەدەبی ڕوسی بەزەیی بە مرۆڤی چەوساوەدا بێتەوە ٢- تاراس بۆلبا: داستانێکە لەبارەی ژیانی قۆزاقەکان لەسەدەی پازدەھەمدا. ٣- جەنابی موفەتیش: کە شانۆگەرییەکی کۆمیدی خۆش و سەرکەوتووە. لەکۆتاییشدا دەبێ ئەوە بڵێین کە گۆگۆڵ لەتەمەنی ٤٣ ساڵیدا لە ٢١ شوباتی ١٨٥٢ کۆچی دوایی کرد و تۆماری گەورەترین نووسەری ڕیالیست لە ئەدەبی ڕوسیدا پێچرایەوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ سەرەتایەک بۆ ڕەخنەی ئەدەبی لەگەڵ کورتەیەک لە مێژووی ئەدەبی کوردی، محەممەد باوەردی موقەددەم، ١٣٩٥
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |