میر محەممەد
میر محەممەد کوڕی مستەفا بەگی کوڕی میر ئوغوز بەگی بچوک کوڕی میر ئەحمەدە (١٧٨٤ز – کانونی دوەمی ١٨٣٧ز ) میری دەوڵەتی سۆران بووە لە ساڵی ١٨١٣ تاکوو کوژرانی لە ساڵی ١٨٣٧دا. بە "میری کۆرە" و بە "پاشای گەورە"ش ناسراوە و میری ھەرە ناوداری دەوڵەتی سۆران بووە. ساڵی ۱٨۲٦ میر محمەمەد کرایە میری سۆران.[١]
پاشای گەورە میر محەممەد | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٧٨٤ |
مەرگ | ١٨٣٧ |
نەتەوە | کورد |
پێش | مستەفا بەگ |
پاش | میرنشینەکە کۆتایی هات |
ئایین | ئیسلام |
ژیاننامە
دەستکارییەکێکە لە میرە ھەرە بەناوبانگەکانی دەوڵەتی سۆران کە بە پاشای گەورە ناسراوە چونکە لە سەردەمی حوکمرانییەتەکەی بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی ئیداری و سەربازی و هیتر... لە ھەر شوێن و ناوچەیەک میرێکی دانابوو جا لەبەر ئەوەی ھەمووی لەژێر فەرمانی ئەو کاریان دەکرد بۆیە لەلایەن خەڵک ناونرابوو پاشای گەورە، ئەو پاشایە زۆرترین لاپەڕەی لە مێژووی کورد و میرنشینەکان تۆمار کردووە و سەرکردەیەکی بە توانای سەردەمی خۆی بووە. لە ساڵی ۱٨٣٦ لە هێرشێکی بەرفراوانی دەوڵەتی عوسمانی پاشای گەورە بەدیل گیرا و لە ساڵی ۱٨۳۷ لە بۆسەیەکدا عوسمانییەکان ژیانیان لێ ستاند.
پەراوێزەکان
دەستکاری- ^ حەسەن، مەحمود حەمەکەریم (٢٠٠٦). فەتواکەی مەلای خەتێ ئەفسانەی مێژوونووسێک. سلێمانی: چاپخانەی چوارچرا. ل. ٧.