پاشا شێرەکە

فیلمێکی ئەنیمەیشنی ئەمریکیی ١٩٩٤
(لە پاشای شێرەکەەوە ڕەوانە کراوە)

پاشای شێرەکان (بە ئینگلیزی: The Lion King) فیلمێکی ئەنیمەیشنی مۆسیقیی درامای ١٩٩٤ە،[١] کە لەلایەن ستۆدیۆ ئەنیمەیشنییەکانی واڵت دیزنی بەرھەم ھێنراوە و لەلایەن واڵت دیزنی پیکچەرزەوە بڵاو کراوەتەوە، سەرکەوتووترین فیلمی ئەنیمەیشنی ساڵانی نەوەدەکانە. فیلمەکە باس لە شازادەیەکی شێری لاو بە ناوی سیمبا دەکات. فرانک وێڵز سەرۆکی پێشووی کۆمپانیای واڵت دیزنی پێش ئەوەی فیلمەکە بۆ سینەماکان نمایش بکرێت، کۆچی دوایی کرد. فیلمەکە یەکەم فیلمی تەواوی درێژی دیزنی بوو کە لە دوای بامبییەوە ھیچ کەسایەتییەکی مرۆیی تێدا نەبوو. زۆربەی نواندنی دەنگی لەلایەن ئەکتەرە ناسراوەکانەوە بۆ ئەنجام دراوە. لەوانە: ماتیو برۆدریک، نەیتن لەین، جەیمز ئێرل جۆنز، جێرمی ئایرۆنز، ووپی گۆڵدبێرگ، چیچ مارین، ڕۆون ئاتکنسن و جۆناتان تەیلۆر تۆماس.

پاشا سێرەکە
بەشێکە لەNational Film Registry
سەرناوThe Lion King
لەسەر بنچینەیھاملێت
کاری وەرگیراوThe Lion King، Festival of the Lion King
بەشێک لە زنجیرەیWalt Disney Animation Studios film
لەدوای ئەوThe Lion King II: Simba's Pride
چەشنmusical film، دراما، فیلمی سەرکێشی، family film
چاپەکانDer König der Löwen
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانی سەرەکیئینگلیزی
زمانئینگلیزی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە١٥ی حوزەیرانی ١٩٩٤
ڕووداوە بەرچاوەکانیەکەم نمایش
دەرھێنەرRob Minkoff، Roger Allers
سیناریۆنووسLinda Woolverton، Irene Mecchi، Jonathan Roberts
بەرھەمھێنەری جێبەجێکارThomas Schumacher، Sarah McArthur، Alice Dewey
ئێدیتەرTom Finan، John Carnochan
دیزاینەری بەرھەمھێنانChris Sanders
Art directorAndy Gaskill
ئاوازدانەرھانس زیمەر، Elton John، Tim Rice، Nick Glennie-Smith
بەرھەمھێنەرDon Hahn
کۆمپانیای بەرھەمھێنانستۆدیۆی ئەنیمەیشنی واڵت دیزنی، واڵت دیزنی پیکچەرز
دابەشکەرستوودیۆکانی وێنەی جووڵاوی واڵت دیزنی
ئیلھامHell's Gate National Park، ھاملێت، سەرەتای بەدیھێنان، دەرچوون
Theme musicCircle of Life
Soundtrack releaseThe Lion King – Original Motion Picture Soundtrack، Circle of Life، Rhythm of the Pride Lands – Music Inspired By Disney's The Lion King
شوێنی گێڕانەوەئەفریقا
ڕەنگفیلمی بە ڕەنگ
تۆماری پێداچوونەوە8.4/10، 93%، 88/100
خەڵاتەکانAcademy Award for Best Original Score
پاڵێوراوە بۆAcademy Award for Best Original Score
ڕوودەدات لە گەردوونی خەیاڵییThe Lion King universe
Fabrication methodtraditional animation، 2D computer animation
Australian ClassificationG
ھەڵسەنگاندنی فیلم (CNC)بۆ ھیچ تەمەنێک سنووردار نییە
CNC film rating (Romania)A.G.
ھەڵسەنگاندنی فیلم (EIRIN)G
ھەڵسەنگاندنی فیلم (MPA)G، G
RTC film ratingAA، AA
وێبگەhttps://movies.disney.com/the-lion-king
زنجیرەفیلمThe Lion King
شوێنی ڕێکخستنەکانjungle
کۆدی بەرھەمھێنان0885

گۆرانییە ڕەسەنەکانی لەلایەن ئاوازدانەر ئێلتۆن جۆن و تێکستنووس تیم ڕایسەوە نووسراوە، و مۆسیقاکەیشی لەلایەن ھانس زیمەرەوە بۆ دانراوە. بۆ دروستکردنی فیلمەکە ئەنیمەیشنی کۆمپیوتەر زۆر بەکار ھێنراوە. کاتێک فیلمەکە بڵاو کرایەوە سەرکەوتووترین فیلم بوو لە سەرانسەری جیھاندا. لە دوای فۆڕێست گەمپەوە بوو کە لەو ساڵەدا لە ئەمریکا زۆر سەرکەوتوو بوو. ئەم فیلمە سەرکەوتووترین فیلمی ئەنیمەیشنی درێژ بوو لە ھەموو کاتێکدا تا فیلمی دۆزینەوەی نیمۆ بڵاو کرایەوە. ھەتا مانگی شوباتی ٢٠٢٢، فیلمەکە زیاتر لە ١ میلیارد دۆلاری ئەمریکی لە سەرانسەری جیھاندا بەدەست ھێناوە.

فیلمی پاشای شێرەکان لە ماوەی نمایشکردنیدا لە ساڵی ١٩٩٤دا ٨٧٧٫٦ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەست ھێناوە، بەم شێوەیەش بە پڕداھاتترین فیلمی ساڵی ١٩٩٤ ڕیزبەندی کراوە.[٢][٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Ebert, Roger (June 24, 1994). "The Lion King review". Chicago Sun-Times. Archived from the original on July 8, 2014. Retrieved April 14, 2014 – via rogerebert.com. Basically what we have here is a drama, with comedy occasionally lifting the mood.
  2. ^ "Domestic Box Office For 1994". Box Office Mojo. Retrieved 2022-09-01.
  3. ^ "The Movie Year: Hollywood Loses Its Middle Class : Box office: Blockbusters helped make it a record-setting year, but there was a rash of complete flops, and moderate successes seemed to disappear altogether". Los Angeles Times. December 30, 1994.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری