سەرەتای بەدیھێنان

یەکەم پەرتووکی ئینجیلی مەسیحی و عیبرییەکان

پەرتووکی سەرەتای بەدیھێنان یان پەیدابوون (عیبری: בראשית)، یەکەم پەرتووکی تەوراتە (پێنج پەرتووکی موسا) ھەروەھا تەوراتیش یەکەم پەرتووکی تەناخە، و بەشێکە لە پەرتووکی پیرۆزی عیبری، پەرتووکی سەرەتایی بەدیھێنان یەکەم پەرتووکی پەیمانی کۆنە لە نێو مەسیحییەکاندا.[١]

کەشتی نووح، لە نووسینی نیگارکێشی فۆلکلۆری ئەمریکی ئێدوارد ھیکس(١٨٤٦) (ڕووداوی لافاو)
کەشتی نووح، لە نووسینی نیگارکێشی فۆلکلۆری ئەمریکی ئێدوارد ھیکس(١٨٤٦)

ڕووداوگەلێکی تێدایە کە لە سەرەتای دروستکردن و لە ژیاننامەی ھەندێک پێغەمبەرەوە دەست پێدەکات، ھەروەھا باس لەوە کراوە کە چۆن خودا گەردوون و مرۆڤی دروست کردووە و چۆن خودا پێغەمبەر نووحی ھەڵبژاردووە بۆ ئاگادارکردنەوەی مرۆڤایەتی لەو لافاوە گەورەیەی کە دەگەیشت، پاشان بانگەوازی خودا بۆ ئیبراھیم و ئیسحاق و یەعقووب باوکی ھۆزەکان، پاشان چۆن یووسف لەلایەن براکانییەوە فرۆشرا بە بازرگانانی کۆیلە و ھاتنی بۆ میسر و خاوەندارێتی ئەو بەسەر ھەموو خاکی میسر. لە پەرتووکی سەرەتای بەدیھێنان ڕووداوەکانی سەرەتای دروستکردن تا کۆتایی ژیانی پێغەمبەر یووسف دەخاتە ڕوو. نووسەری پەرتووکەکە بە شێوەیەکی نەریتی دەگەڕێتەوە بۆ موسا، ھەروەھا ھەموو دەرچوون و لێڤییەکان و سەرژمێری و زۆربەی بەشی دواوتار، بەڵام زانایانی مۆدێرن وەک بەرھەمی سەدەی شەشەم و پێنجەمی پێش زایینە[٢][٣] و بەرھەمی زۆر کەسە لە ماوەی چەندین سەدەدا. [٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Lawrence Boadt; Richard J. Clifford (2012). Reading the Old Testament: An Introduction. Paulist Press. {{cite book}}: Check date values in: |year= / |date= mismatch (help)
  2. ^ Van Seters (1998), p. 5
  3. ^ Davies (1998), p. 37
  4. ^ McDermott 2002.