وەرش
عوسمان بن سەعید بن عەبدوڵڵا، (بە عەرەبی: عثمان بن سعید بن عبدالله)، ئەبو سەعیدی میسڕی، شێخی قورئانخوێنان بوو لە میسڕ لە سەردەمی خۆی، لە ساڵی ١١٠ـی کۆچی لە دایک بووە. لەلای ئیمامی نافیع قورئانی چەند جارێک خەتم کردووە و لێشی گیڕاوەتەوە. ئیمامی نافیع ناوی لێناوە (وەڕش) بەھۆی سپێتییەکەی (وەڕش شیرێکە دروست دەکرێ، گووتراویشە کە جۆرە باڵندەیەکە بەناوس "وەڕشان" و ناوەکە کەمێک سوک و ئاسان کراوە بۆ "وەڕش")، وە پێشی ناخۆش نەبوو و دەیوت نافیع مامۆستاکەم بەناوی کردووم، زاناش بوو بە عەرەبی، زۆر کەس لای ئەو قورئانیان خوێندووە لەوانە (ئەحمەد بن ساڵح حافیز و داود بن ئەبی تەیبە و یوسوف ئەزڕەق) بێجگە لەوانیش. لە ساڵی ١٩٧ ھەر لە میسڕ کۆچی دوایی کردووە.
گیڕانەوەی وەڕش لە نافیعەوە لە مەغریبی عەرەبی بڵاوە لە مەغریب و جەزائیر و مۆریتانیا، ھەروەھا لە ھەندێ شوێنەکانی و ڕۆژئاوای ئەفیریقیا وەک سینیگال و نیجەر و نێجیریا.
سەرچاوەکان
دەستکاری- سیر اعلام النبلاء-بەرگی نۆیەم-لاپەڕە:٢٩٥
- ترجمە الامام ورش
- الإستبرق في روایة ورش عن نافع من طریق الأزرق-لاپەڕە:٤
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |