ئەبو ڕوەیم نافع بن عەبدولڕەحمان بن دەبی نوعەیم (بە عەرەبی: أبوو ڕوویم نافع بن عبدالرحمن بن أبي نعیم)، یەکێک لە حەوت گێڕوەکانی قورئان (قیڕائاتەکان)، لە چینی سێیەم بوو لەدوای ھاوەڵان. ئەسمەعی ڕەچەڵەکی نافیع دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەسفەھان، بەڵام لە مەدینە لەدایکبووە و بەناوبانگ بووە، کەسێکی ڕەشپێست بوو، لەلای چەندین مامۆستای قورئانی خوێندویەتی، بێجگە لە قورئان ھەندێک فەرموودەشی لێ گێڕدراوەتەوە، زۆر کەس لە لای ئەو خوێندوویانە، بەڵام بەناوبانگترینیان ھەردوو ئیمام وەرش و قالوون بوون. ڕیوایەتی ئیمامی نافیع لە مەغریبی عەرەبی بڵاو بووەتەوە، وەک مەغریب، تونس و جەزائیر.

سەرچاوەکان

دەستکاری