ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/شازادە دایانا

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

وتاری پاڵێوراو: شازادە دایانا (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: دایانای شازادەی وێڵز (بە ئینگلیزی: Diana, Princess of Wales؛ ١ی تەممووزی ١٩٦١ – ٣١ی ئابی ١٩٩٧) یەکێک لە خۆشەویستترین ئەندامانی خێزانی شاھانەی بەریتانیا بوو. دایانا ھاوسەری شازادە چارڵز، کوڕی گەورە و جێنشینی شاژنە ئیلیزابێس بوو، دایکی شازادە ولیام و شازادە ھارییە و یەکێک لە ناسراوترین کەسایەتییە ناسراوەکانی جیھان بوو لە سەردەمی خۆیدا. چالاکییە مرۆڤ دۆستییەکانی دایانا وایان کرد دایانا ببێت بە ئایکۆنێکی جیھانی و ناوبانگێکی گەورەیان پێ بەخشی. بە لەدایکبوونی لەناو خێزانێکی چینی باڵا، دایانا نزیک لە خێزانی شاھانەیی گەورە بوو بەڵام ژیانێکی سادەی ھەبوو و دوای ئەوەی نیشتەجێی لەندەن بوو بۆ ماوەیەک وەک یاریدەدەری مامۆستا لە دایەنگەیەکی منداڵان کاری کرد. دایانا بچووکترین کچی جۆن سپێنسەر و فرانسیس شاند کید بوو و جیابوونەوەی دایک و باوکی کاریگەری گەورەی لەسەری ھەبوو. ئەگەرچی لە ڕووی خوێندنەوە زۆر باش نەبوو بەڵام بەھرەی ھەبوو لە موزیک و سەما و وەرزش.

--ArkanEN123 (لێدوان) ‏١٨:٣٢، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری دەستکاری

دژایەتی دەستکاری

بێلایەن دەستکاری

 لێدوانەکان دەستکاری

  • بایی پێویست ویکیسازی بۆ نەکراوە، دەبێ لەم ڕووە باشتر بکرێت. باشتریش دەبێت گەر بەکارھێنەری دیکە پێداچوونەوەی بۆ بکەن. سەرچیا‏١٨:٣٨، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • @ArkanEN123: دەستەکانت خۆش بن بۆ دروستکردن و پەرەپێدان بەم وتارە. بە ڕای من گونجاوە، بەڵام یەک تۆزی بچووک دەستکاری و خاوێنکردنی دەوێت، و بەشی پێشانگا زۆر قەرەباڵغە و نابێت ئاوا بێت. ھەوڵ بدە باشترین ٩ پەڕگە ھەڵبژێرە کە بە بزانیت خزمەت بە وتارەکە دەکات. کێشەی تریشی ھەبێت، دەکرێت دوای ھەڵبژاردنیش، دەستکاریی تێدا بکرێت. ئیتر دەستخۆشیم ھەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٠٩، ١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس کاک @Aram:، لە ھەموو نووسینی یارمەتی ئێوەم وەرگرتووە. لە ئێستادا بەھۆی تاقیکردنەوەوە کاتم زۆر کەمە بەڵام ھەوڵ ئەدەم زیاتر دەستکاری وتارەکە بکەم و کێشەی پێشانگاش چاک بکەم. ئەگەر وتاری دیکە ھەبێت (وتاری بیابان) باشتر دەبێت ھەڵیبژێرن و ئەمە بکەوێتە مانگی داھاتوو بەڵام ئەگەر نیشە ئەوا ئەمە ھەڵبژێردرێت و خۆم دوای ھەڵبژاردنی چاکی دەکەم. لەگەڵ ڕێزدا.ArkanEN123 ←وتووێژ ‏١٤:٢٢، ١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ئارام لەناو وێنەکانی پێشانگا ئەکرێت وێنەکان وەک وتاری ورمێ#پەرەپێدانی شار دابنەین بە شێوەی ئەلبووم لە ژێر بەشی پەیوەندیدار؟ بۆ نموونە ژمارەیەک لە ئەو وێنانەی لە بەشی پێشانگان پەیوەندیداری بە پڕۆسەی ناشتنی دایانا و یەکێک لە بەشەکانی وتارەکە باس لە پڕۆسەی ناشتنی دایانا ئەکات، ئەو وێنانەی پەیوەندیدارن بە پڕۆسەی ناشتنی لە ژێر ئەو بەشە بە ئەلبوم دابنەم، بە ئەلبوم مەبەستم ھەر وەک چۆن وێنە لە پێشانگا دائەنرێت یان لە بەشی پەرەپێدانی شار-ی وتاری ورمێ؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن ArkanEN123 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٤:٣٦، ١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)
@ArkanEN123: ھیچم نەکردووە، سپاس! فەرزیش نییە ڕێک ئێستا بیکەیت. بەڵام ھەرکات دەرفەتت ھەبوو، ئەوکات بیکەیت، باشە. وتاری بیابان لەم یەک دوو ڕۆژە پاڵێوراوە و زۆریش قووڵە و وەک دەڵێن کوڕی خۆیی دەوێت پێداچوونەوەی بۆ بکات. من ھەر شازادە دایانام پێ باشە. ھەڵبەتە گەر کۆمەڵگە شتێکی تر بڵێن، لەوانەیە دۆخەکە بگۆڕدرێت. بۆ پرسیارەکەشت، نەخێر، ناکرێت لە ھەر بەشێک پێشانگایەک دروست بکەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٧، ١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام

ھەڵبژێردراKushared (لێدوان) ‏١٩:٣٤، ٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.