ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/بیابان

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

وتاری پاڵێوراو: بیابان (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: بیابان ناوچەیەکی وشکی سەختی سرووشتیی ھەسارەیییە، کە بەزۆری زەویی تەخت و لێژن. ژینگەیەکی سەختە و دژایەتیی ژیانی ڕوەک و ئاژەڵان دەکات. خاکەکەی بەزۆری مردووە و خۆراکی کانزایی تێدا نییە یان زۆر کەمە. نزیکەی یەک لەسەر سێی گۆی زەوی بیابانە. ھەردوو جەمسەرەکانی باکوور و باشووری گۆی زەوی بە «بیابانە ساردەکان» دادەنرێن. بیابانەکان دیاری دەکرێن بەگوێرەی تێکڕای ڕێژەی باران بارینی ساڵانەیان لەگەڵ بەرزیی پلەی گەرمی و ھەڵکەوتەی جوگرافییان.

--فەرهاد (لێدوان) ‏٢٣:٢٥، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری دەستکاری

دژایەتی دەستکاری

  • دژ – گەر چی خۆشم وتم بیپاڵێوە، بەڵام ئێستا پەشیمانم چونکە بە قسەی دروستکەرەکە خۆیشی وتارێکی وشکە و باش نییە بۆ ھەوڵبژێردراو. مەرجیش نییە ھەر وتارێکی درێژمان دروست کرد، یەکسەر باجێکی ھەڵبژێردراوی پێوە بکەین. ھەر دیسانەوە بە قسەی دروستکەریش، با وتاری درێژمان زۆر بێت (واتە مەرج نییە ئەوەی درێژ بوو بکەینە ھەڵبژێردراو). وا دیارە کاری بەسەرداچوونەوەیشی بۆ نەکراوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥١، ١ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بێلایەن دەستکاری

 لێدوانەکان دەستکاری

کاک @Aram: ئەو وتارانەی لەبارەی زانستەکانی بیرکاری و فیزیا و کیمیا و پزیشکی و جوگرافیا و هتد دەنووسرێن وتاری وشک و قورسن وە وەرگێرانیان ئاسان نیە بەڵام پێویستن،ئەم وتارە بابەتەکەی وشکە نەک شێوازی دارشتن و وەرگێرانی بەڵام زۆر پێویستە وە ویکیپیدیا پێویستی بەم جۆرە وتارانە هەیە تا ببێتە هاندەرێک بۆ بەشداریکردنی زیاتری خوێندەواران،بەهیوام پێداچونەوەی بەسەر دا بکەیت و ئاماژە بە کەم و کوریەکانی بکەیت ،بژیتفەرهاد (لێدوان) ‏٢١:٣٥، ١ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەنجام

ھەڵبژێردرائارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٠، ٢ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.