بیابانی جەمسەری ئەو ناوچانەی ساڵانە بارانبارینیان بە کەمتر لە ٢٥٠ ملم و پلەی گەرمییەکەیان لە وەرزی ھاوین کەمتر بێت لە ١٠ سلیلیزی بە بیابانە جەمسەرییەکان دادەنرێن.[١] بیابانە جەمسەرییەکان ڕووبەرێکی زۆری ڕووی زەوی دادەپۆشن کە نزیکەی ٥ ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و بەو ڕادەیە بووە بە گەورەترین بیابانی سەر زەوی لە دەشتایی چەو و بەردی بادەمی (ڕووبارە بەردینە وشکەکان) دروست کراون.

لە جەمسەری باکووردا دوو ناوچەی ژینگەیی ھەیە: یەکەم تەندرا و دووەم بیابانە جەمسەرییەکان ئەم دوو ناوچە یە دەکەوێتە باکووری گۆی زەویەوە بەرەو جەمسەرەکان و باکووری کیشوەرەکانی ئەمریکاو ئەوروپاو ئاسیاو جەمسەری باشووریش دەگرێتەوە.[٢] بە پێچەوانەی تەندرا کە لە ھاویندا بۆ گوڵا و فاونا بارودۆخی گونجاوی ھەیە، بیابانی ئانتارکتیکا وشک دەبێت و بە چینێکی ھەمیشەیی سەھۆڵدا دادەپۆشرێت. حاڵەتی سروشتی لە بیابانی جەمسەری یوتەلدا ڕێگە بە بەردەوامی ژیان نادات، جگە لە ھەندێک میکرۆئۆرگانیزم کە دەتوانن لە نێو سەھۆڵەکەدا لە چینەکانی ماددەی ئۆرگانی و نائەندامیدا بژین. ئەم مایکرۆبایۆلۆجییانە لە بەکتریاشینەکان نزیکن و چەندین کاری ئەنجام دەدەن، لەوانە کۆنترۆڵکردنی دووانەئۆکسیدی کاربۆن لە سەھۆڵی ھەڵوەشاوە.[٣]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Priscu, John C.; Fritsen, Christian H.; Adams, Edward E.; Giovannoni, Stephen J.; Paerl, Hans W.; McKay, Christopher P.; Doran, Peter T.; Gordon, Douglas A.; Lanoil, Brian D.; Pinckney, James L. (1998-06-26). "Perennial Antarctic Lake Ice: An Oasis for Life in a Polar Desert". Science (بە ئینگلیزی). 280 (5372): 2095–2098. doi:10.1126/science.280.5372.2095. ISSN 0036-8075. PMID 9641910. ٨ی ئازاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Woodford, Chris (2011). Arctic tundra and polar deserts. Internet Archive. Chicago, Ill. : Heinemann Library. ISBN 978-1-4329-4172-7.
  3. ^ https://pubs.usgs.gov/gip/deserts/types/