ویکیپیدیا:ناوی وتارەکان

(لە ویکیپیدیا:نوەوە ڕەوانە کراوە)

ناوی وتارەکان یان سەردێڕی وتارەکان ئەو سەرناوانەن کە بە شێوەیەکی گەورە لە بەشی سەرەوەی ھەر پەڕەیەک دەردەکەون، ھەروەھا لە URL و بەستەری پەڕەکانیشدا ھەر ئەوانە دەردەکەون. ئەم ناوانە یارمەتی جیاکردنەوەی وتارەکان دەدەن.

ناوی وتارەکان دەتوانرێت ھەر بە سادەیی ناوی بابەتی وتارەکە یان ئامانجەکە بێت. ھەندێکجار بۆ ئەو بابەتانەی ھەمان ناویان ھەیە پێویستە چەماوە یان کەوانە بەکاربێت بۆ جیاکردنەوەیان. بۆ نموونە: دەستپێکدەستپێک (فیلم).

ئەگەر ناوی وتارەکان بە چەند شێوەیەک باو بوون، پێویستە وتووێژ بکرێت تا بزانرێت کامیان بە شێوەیەکی باوتر و بە فەرمی بەکاردێت تا ئەو ناوە دابنرێت. ھەندێکجار بۆ یەکلاییکردنەوەی وتووێژ لەسەر ناوی وتارەکان، لەوانەیە ئەو ناوە دابندرێت کە بە شێوەیەکی فراوانتر لە نێوان خەڵکی بەکاردێت.

پێویستە ھەمووان خۆ لە ناوی بیانی لادەن بۆ شتێک کە بەرامبەری کوردی ھەبێت بۆ ناوی وتارەکان و ناوەڕۆکی وتارەکان. بۆ نموونە: تەیر دروست نییە، باڵندە دروستە. ھەرچۆنێک بێت، ئەم سیاسەتە تەنھا بۆ ناوە گشتییەکانە نەوەکوو تایبەتییەکان. ھەروەھا پێویستە ناوەکان بە نووسەی ستاندارد نووسرابێتن وەک لە وپ:نک ڕێنمایی دراوە. ناوی وتارەکان پێویستە لە ھەموو حاڵەتێکدا بە بێلایەنی و دروستی نووسرابێتنەوە. بە ھەموو شێوەیەک خۆتان لە ناوی ناباو لادەن ئەگەر لە توانادا بوو.