ویکیپیدیا:دیوەخان (تەکنیکی)/ئەرشیڤی ٥


تایبەتمەندییەکانی گەشە زیاد کران

سڵاو لە ھەمووان، نزیکەی دوو مانگ پێش ئێستا، Small wiki toolkits وەک بەشێکی تر لە کارەکانیان بۆ کۆمەڵگە بچووکەکان، تایبەتمەندیی گەشەیان بۆ ھەردوو ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی و کرمانجی زیاد کرد و دوو-سێ ڕۆژ پێش ئێستاش کارەکانیان تەواو بوون. بۆ وۆرکشۆپەکە، بڕوانە ئێرە. وەک کورتەیەک:

  • ئەم تایبەتمەندییانە بە پلە یەک بۆ تازەکارەکانن.
  • لە ھەردوو ژینگەی مۆبایل و دیسکتۆپ بەردەستن.
  • دەستی تازەکارەکان دەگرێت و بە ھەڵبژاردنی ئەو بابەتانە کە خۆیان حەزیان لێیە، و بە پێشنیارکردنیان، ڕێنماییی دەستکاریکردنیان پێشکەش دەکات.
  • کۆمەڵێک پەڕەی ڕێنماییی گرنگ لە دەستەچەپ پیشانی تازەکاران/بەکارھێنەران دەدات کە زۆر بەکەڵکن بۆیان تا دەست پێ بکەن.
  • بەبێ ئەوەی سەردانی پرسگا یان پەڕەی لێدوانی مامۆستاکانیان بکەن، دەتوانن پرسیار بکەن. بڕوانە یەکەم پرسیار کە لەڕێی تایبەتمەندییەکەوە لە پرسگا کراوە. (دەبێت پانێلی یارمەتی دەستکاریکردن چالاک بکەیت.)
  • ڕێخۆشکەرە بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەکان، فراوانکردنی وتارە کۆلکەکان و نوێکردنەوەی وتارە کۆنەکان.
  • کاری تریشی لە ڕێن.

دەتوانن بە چوونە سەر ھەڵبژاردەکانتان و لە بەشی «پەڕەی سەرەکیی تازەکار» بژاردەکان چالاک بکەن. ھەندێک بژاردەی تر (بۆ نموونە پێشنیارکردنی زیادکردنی بەستەرەکان بە خۆگەڕی) ھەن، بەڵام ھێشتا لەژێر کاردایە و بۆ ئێمە چالاک نەکراوە. دەتوانن لە ویکیپیدیای عەرەبی کە وەک تاقیکاری بۆیان چالاک کراوە ئەنجامەکان ببین. گەر ھەر پرسیارێکتان ھەیە، دەتوانن ھەر لێرە بپرسن.

وەک خۆم ئەوپەڕی سپاسی ڕێکخەری Small wiki toolkits، ئەو بەکارھێنەرانەی کە کاریان لەسەر زیادکردنی تایبەتمەندییەکان کردووە، و چەند بەکارھێنەرێکی خۆمان کە لە وەرگێرانەکان ھاوکار بوونە دەکەم و بە ھیواین کە دەرگایەکی باش بۆ بەکارھێنەرە نوێیەکان بکاتەوە و دووبارە سپاسگوزارم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٧، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستیان خۆش بێت ماندوو نەبن، ئەوە سوودێکی گەورەی ھەیە، لە زوو فێربوون و پێویست نەبوونی ناردنی فێرکاری بۆ بەکارھێنەرە نوێیەکان و نیمچە نوێیەکان. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:٠٩، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٥:٢٨، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

کێشەی پیتی ھ و ه

سڵاوتان لێبێت. دەمێکە دەمەوێ باسی ئەمە بکەم. وەک دەزانن، لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی پیتی ھ (U+06BE) بە ستاندارد قبووڵ کراوە، لەکاتێکدا گشت کیبۆردەکان لەجێی ئەوە پیتی ه (U+0647) بەکاردەبەن، بەشی تەکنیکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئەوەی دووەمیانی قبووڵ کردووە. پێشووتر ئەمە بۆیە کراوە چوونکە کاتێک پیتی (ه) دەکەوێتە کۆتایی وشەکەوە، ڕەنگە لە بەر چاوی خەڵکی بە بزوێن بێتە بەر چاو، یەکێک لە بەشداربووەکان وشەی (فیقھ)ی کردبووە نموونە، کە ئەگەر بە (ە) بنووسرێت دەبێتە (فیقه).


ئەوەی ڕاستی بێت، ئەو ماوەیەی من لێرە بەشداریم کردووە هەرگیز وشەیەکی وام بەکار نەهێناوە و بەرچاویشم نەکەوتووە بەکاربێت، کە وای لێکردم بیربکەمەوە کە بۆچی ئێمە ئەم کارە دەکەین و شتەکانمان لەسەر خۆمان قورستر کردووە؟ لەکاتێکدا تەواوی کیبۆردەکان ئێستا یەکگرتوو هەموو ه بەکار دێنن، بەس ئێمە لێرە ھ بەکار دێنین. ئێستا هەموو کاتێک پاڵوێنەی کەڵکەواژوو دەستکاری بەشداربووان دەگرێت و ئاگاداریان دەکاتەوە کە کیبۆردەکەیان ناستانداردە، بەڵام ئایا بەڕاستی کیبۆردی ئەوان ناستانداردە یان ئەوەی ئێمە؟


من پێم باشە بڕیار بدەین کە چیتر (ھ) بەکار نەبەین و بگەڕێینەوە سەر ه و ئەو کێشەی کیبۆردە یەکجار لە کۆڵ خۆمان بکەینەوە. ڕای ئێوە چییە؟ @Aram @Serchia @Calak @Aza @Sakura emad و بەکارهێنەرانی تریش. ◂  ئێپین  ‏١٦:٢٠، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بیرکردنەوەیەکی بەجێیە و لە دوا کۆبوونەوەش گەیشتوینەتە ئەو بڕیارە کە لەسەر هێی عەرەبی بەردەوام بین. دەستخۆشیم بۆ خەمخۆری و دڵسۆزی ئێوەی ئازیز.
لێرە هەندێک ڕوونکردنەوەمان نووسی لەسەر گشتاندنەکە، کە هەندێکیتان بیستووە. ڕێزم. ئاراس نوری (لێدوان) ‏١١:٢٨، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو بەڕێز @Épine:

گەڕانێکم لە گووگڵ کرد لەسەر ئەم نموونەیەی سەرەوە:

نموونەکان لەسەر گەڕانچی گووگڵ

وشەی ھاوین لەنێوان (ھ) و (ه)

(ھ) = 23 ھەزار ئەنجام
(ه) = 887 ھەزار ئەنجام

وشەی ھەنگ

(ھ) = 14 ھەزار
(ه) = 88 ھەزار

وشەی ھەنار

(ھ) = 29 ھەزار
(ه) = 188 ھەزار

وشەی ھەنگوین

(ھ) = 24 ھەزار
(ه) = 157 ھەزار

وشەی ھەرێم

(ھ) = 305 ھەزار
(ه) = 1,350 ملیۆن

وشەی ھیران

(ھ) = 6 ھەزار
(ه) = 8,950 ملیۆن

ئەم تاقیکردنەوەیەی سەرەوە ئەوە دەخاتە ڕوو کە (ه) سەرکەوتوو ترە و زیاتر بەکاردێت —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٠٣، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Épine: سپاس بۆ ئێوە و دەزانم لە خەمخۆریتانە وەک ئەوەی کە چەند جارێک بەکارھێنەرانی تریش ئەم باسەیان کردووەتەوە، ئێوەش دیسانەوە باسەکەتان کردەوە. بۆ نموونە بڕوانە ئەم وتووێژە تێروپڕە. پێش ھەموو شتێک، تەواو دڵنیام کە ٩٠٪ی ویکیپیدیاوانەکان بەتایبەت کۆنەکان حەزیان لە «ھ»ێیە نەک «ە». لێرەدا دەبێت ژیرانە/لۆجیکانە بیر بکەینەوە. ھەڵبەت ناڵێم ئێوە واتان نەکردووە و چاک لێتان تێدەگەم کە لە خەمخۆریتانە. وەختی خۆی و وا بزانم نزیکەی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ و ئەو ناوە ئەم باسانە لە کوردئایتی گرووپ، چاوگ، زانستپەروەرانی کورد و فەرمانگەی ئایتیی حکوومەت و ئەوانە کراوە و گەشتوونەتە ئەنجام. با بێینە سەر ئەوەی کە پێش ھەموو کەسێک، وا دیارە کاک دیاکۆ بەشداریی تێیدا کردووە. نازانم لەوێ قسەی بەڕێزیان چی بووە، بەس (ئەوەندەی من تێ بگەم) ئەو خۆیشی حەزی لە کارکردنە بە «ھ». بڕوانە ئێرە. ئەو کەسانەی کە ئەم بریارەیان داوە بەداخەوە، ھیچ ھۆکارێکی مەنتیقییان بۆی نییە و دەڵێن «چونکە لە سیستەمی زمانەکانی کوردی و فارسی و عەرەبی دەچینە دەرەوە و ئەوە لە دواییدا دەبێتە کێشە و لە کاتی گەڕاندا دەکەوینە بازنەی ئەو زمانە نامۆیەوە کە هیچ باش نییە. هەروها ناشمانەوێت ئەوەندە پیتی نوێ بۆ زمانی کوردی دروست بکەین.» لە بەشی بڕیاری گشتاندن بڕوانە خاڵی حەوتەم (وێبگەی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری، حکومەتی هەرێمی کوردستان). دەی ئاخر ئەمە کەی بیانووە؟! خۆ ئێمە نایەین پیت بۆ کوردی زیاد بکەین؛ پیتێکی عەرەبی و فارسیمان لاداوە و دانەیە ترمان خستووەتە شوێنی. ئەوان دەڵێن بۆ ھائی کۆتایی ھائە عەرەبییەکە داگرە و دواتر شیفت+M داگرە تا درێژی بکاتەوە! ئەمە چەندی بە چەندە؟! ئەسڵەن ئەمە کێشەی گەڕان دروست دەکات. لە ویکیپیدیا، وا دیارە ئەم پیتە بە چاولێکردن لە ڕێنووسی کوردیی کرمانجیش کراوە. بۆ نموونە گەر بنووسیت «ئاه»، ئەوا دەبێتە «Ae»، بەس بە ھائەکەی ویکیپیدیا بنووسین، «ئاھ» دەبێتە «Ah». کامیان دروستە؟ بەدەر لەوەش، کام لەمانە، «ه» و «ە»، بزوێنی کورتە و کامیان ھائە؟ بێگومان تا فەحسی دی ئێن ئەییان بۆ نەکەین، نازانین. بەڵام زۆر ئاشکرا لە «ھ» و «ە» دیارە کامیان ھائە و کامیان بزوێنی کورت. ئەمەی ئێستا دەیڵێم نابێتە بەڵگە، بەڵام ھەر باسی دەکەم. بڕوانە ئامرازی تووڵامراز لە ویکیپیدیای فارسی. ئێمە کە دەڵێن «ھ» پیتێکی ئوردووە، کەچی ئەوان لەو ئامرازە وەک پیتێکی کوردی حیسابیان کردووە نەک ئوردوو. بڕوانە ئێرە. ماقووڵ نییە ئەوانەی ئەم پیتەیان بەم ڕۆژە گەیاند تاکە ھۆکارێکی مەنتیقیشیان بۆ کارەکەیان نییە، بەڵام من تەنیا خۆم دەتوانم نزیکەی ١٠ ھۆکاری لۆجیکانەیان بۆ بھێنمەوە کە ئەوەی ویکیپیدیا دروستە.
چارەسەرەکان
  1. چارەسەر ئەوەیە کە تیمێکی جددی دروست بکەین کە لە فەرمانگەی ئایتیی حکوومەتی ھەرێم، قسە لەسەر ئەو بابەتە بکەین و ڕازییان بکەین کە ئەوەی ویکیپیدیا دروستە و پیتەکە چاک بکەنەوە و «ھ» بکەنە سەرەکی. با نەڵێین حکوومەت وا و وایە. حکوومەت پارەکە بە بڕیارێک (کە نازانم ھۆکارەکەشیان چی بوو) «بەروار»ی کردە «ڕێکەوت» و دوای ئەوەی لەلایەن خەڵکی گاڵتەیەکی زۆریشی پێ کرا، ئێستا پەسەند کراوە و لە نووسراوە فەرمییەکانی دامودەزگاکانی حکوومەت کاری پێ دەکرێت و خەڵکیش گەر بە ناچاریش بێت ناچارە شوێنی بکەوێت. ئەمە لەکاتێدا کە ساڵانێکە لە ویکیپیدیا وشەی «ڕێکەوت» بەکار براوە. فەرمانگەی ئایتیی حکوومەت ڕۆڵی ھەیە لەم کارە و دەتوانێت بە فەرمیش قسە لەگەڵ کۆمپانیاکانی دەرەوە بکات.
  2. ئەوەی دەمێنێتەوە تەختەکلیلەکانی سیستمەکانە کە لێرەدا دوای بڕیارەکەی حکوومەت و فەرمانگەی ئایتی، دڵنیا بە ھەواڵەکە دەگاتە پەرەپێدەرانی تەختەکلیلەکان. سیستمە بچووکەکان گران نین و گەورەکانیش تەنیا کەمێک پشوودرێژیی پێویستە.
سڵاو @Sakura emad: تکایە زۆر پشت بە ئەنجامەکانی گووگڵ مەبەستە. پێشتریش ئەم باسەم لێرە کردووە. گووگڵ چیت پیشان دەدات؟ ئەوەی کە لەسەر وێب دەیدۆزێتەوە. کێ لەسەر وێب دەنووسێت؟ ھەمووان؛ دەی تا ٢ کەسی شارەزا دەنووسن، ٢٠٠ کەس دەدۆزیتەوە کە بە زۆر کوردی دەزانن و دەنووسن. خەڵک نازانن و ئەوەی دێتە بەردەستیان، ئەوە بەکار دێنن. دەی خۆ ساڵانێک پێش ئێستا تەختەکلیلی کوردی ھەر نەبوو و عەرەبی و فارسی ھەبوون و خەڵک ئەوانەیان بەکار دەھێنا. ئێستاکە تەختەکلیلی کوردی ھەیە و خەڵک عەرەبی و فارسییەکە بەکار نابەن. ئەم پیتە ناشرینە بێمانایەی ھائیش بگۆڕێت بۆ «ھ» خەڵک ھەر ئەوە بەکاردێن کە دێتە بەردەستیان و بۆ ئەوان جیاوازیی نییە.
بەکورتی من ھەر لەگەڵ ئەم «ھ»ێیەی ویکیپیدیام نەک عەرەبی و فارسییەکە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٣، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دمستان خۆش بێ کە بەشدارن لە وتووێژەکە. سەرەتا سوپاس @Sakura emad کە ئەو داتایانەت هێنا. کاک @Aram، حەتمەن منیش ئەو خاڵە زۆر بێمانا دەبینم و هیچ مەنتیقێکی لە پشتەوە نییە و ئەوەش ڕوونە، بەس ئێستا کە زۆرینەی سیستمەکان (ه) بەکار دەبەن نەک ئەوەی ئێمە چی؟ لەڕاستیدا من ئامارەکانی ساکورا دایناوە زۆر پێم گرنگە، ڕاستە خەڵک شت لەسەر ئینتەرنێت دادەنێن، بەڵام شایەنی باسە زۆرینەی گەڕانەکان ئەنجامی میدیایین و میدیاکانیش هەموو (ه) بەکاردێنن. کەسێک کە لە دەرەوەی ویکیپیدیا دەنووسێت و کیبۆردی سیستم بەکار دەبا چۆن چی بکات لەم حاڵەتەیا؟ ئێمە کە (ه) بە یونیکۆدێکی جیاواز بەکار دەبەین، ئایا ئەمە کێشەی گەڕان و دۆزینەوە بۆ ناوەڕۆکەکانی ویکیپیدیا دروست ناکات؟ من پێشووتر هەوڵم داوە لە گەرمەی بەشدارییەکانم لێرە، بە کۆمپانیاکان بگەم و هەوڵ بدەم پیتەکەیان پێ بگۆڕم, سەیری ئێرە بە نموونە، بەڵام داواکارییەکانم هیچیان وەڵام نەدرانەوە و هەر ئەو شێوازەی ئەو لایەنە ناوبراوانە بەکار دەبەن. منیش خۆم لەگەڵ ئەو هائەی خۆمانم، بەڵام پێم باشترە هەمووی یەکدەنگ و یەک شت بەکار بەرین تاکوو ئەتوانین کاریگەرییەکی وا دروست بکەین کە ئەوانیش بێنە سەر هەمان قەناعەت. ئەوە ڕای منە، ئەزانم ڕەنگە زۆر بەکارهێنەریش دژی بێت بەس حەزم کرد باسەکە بکەمەوە. لە کۆتاییشدا بەڕای من ئەو وشانەی بە (ه) کۆتایی دێن زۆر دەگمەنن و زۆر کەم بەرچاوم دەکەون، بۆیە لە هەموو حاڵەتێک ئەگەر (ه)یش بەکار بەرین، پێم وانییە کێشەیەکی وا دروست بێت. ◂  ئێپین  ‏٠١:١٥، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەک یەک تێبینی بۆ لێدوانەکەی کاک چالاک، من کە لە گەڕانچییەکەم ئەگەڕێم ڕەوانەکەرەکانی ویکیپیدیا لە ئەنجامەکان نابینم، وابزانم ڕەوانەکەر ئەسڵەن ئیندێکس ناکرێت (نازانم ئەم قسەیە ڕاستە یان نا). ◂  ئێپین  ‏٠١:١٩، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Épine: لەبەرئەوەی بەشەکە بە لێدوانی منەوە زۆر درێژ نەبێتەوە و مەجالی برادەرانی تریش بدەین، لێدوانی تر نادەم. بۆ لێدوانەکەی کاک چالاکیش لەولا، بەڵێ و ئەوەندەی منیش تێبینیم کردبێت، گەڕانچییەکان کار بە ڕەوانەکەرەکانی ویکیپیدیا ناکەن؛ تەنیا بۆ ناوخۆی ویکیپیدیا بەسوودن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٨، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ئارام وەڵامێکی بەپێزی نووسیوە و منیش لەگەڵ زۆرینەی قسەکانی ھاوڕام. ئەوەی دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە کە ئەگەر ئەوە لەبەرچاوبگرین کامیان دروستتر و گونجاوترە بۆ ئەلفوبێی کوردی، ئەوە ڕوونە شێوەی «ھ»ە، بەداخەوە کاتی خۆی بەبێ ھیچ ھۆیەکی مەنتیقی پشت لەم پیتە کراوە. خۆ ئەگەر ڕێژەی بەکارھێنانیش لەبەچاوبگرین، ئەوە پیتەکەی دیکە زۆرتر بەکارھاتووە و زۆربەی نووسینە کوردییەکان بەو نووسراون. منیش پێم باشە تا بکرێت پشتگیری لەو شێوەیەی ویکیپیدیا بکەین و قەتاعەت بەوانی تر بێنین کە ئەویان لە کیبۆردەکان جێگیربکرێت، خۆ ئەگەر ئاخرەکەی ھیچ چارەیەک نەما ڕەنگە ئێمەش بیر لە گۆڕینی بکەینەوە، بەڵام پێم وانییە ئێستا کاتی ئەوە بێت. سەرچیا‏١٨:٤٢، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٢٠:٥٢، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

Coolest Tool Award 2021: Call for nominations

 

The third edition of the m:Coolest Tool Award is looking for nominations!

Tools play an essential role for the Wikimedia projects, and so do the many volunteer developers who experiment with new ideas and develop and maintain local and global solutions to support the Wikimedia communities. The Coolest Tool Award aims to recognize and celebrate the coolest tools in a variety of categories.

The awarded projects will be announced and showcased in a virtual ceremony in December. Deadline to submit nominations is October 27. More information: m:Coolest Tool Award. Thanks for your recommendations! -- SSethi (WMF) for the 2021 Coolest Tool Academy team ‏٠٥:٥٦، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کۆماپۆل

سڵاو لەلایەن منەوە کۆماپۆل وەستاوە، ناتوانم وتارەکان لەناو پۆلێک بسڕمەوە، یان بیگوزامەوە، گەر کەسێک ھەمان کێشەی ھەیە لەکاتی بەکارھێنانیدا تکایە با ئاگادارم بکاتەوە، ئەوکاتە ئەزانین کێشەکە گشتیە یان لەلای منەوەیە   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٠:١٠، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٢٠:٠٦، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

‏٢٠:٢٦، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)

‏٢٠:٣٤، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)

‏٢٢:٠٥، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)

‏٢٠:٠٠، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)

‏٢١:١٣، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)

‏٢١:٥٧، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

‏٢٢:٢٥، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

‏٢٢:٠٤، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

Community Wishlist Survey 2022 is coming. Help us!

The Community Wishlist Survey 2022 starts in less than two weeks (Monday 10 January 2022, 18:00 UTC). We, the team organizing the Survey, need your help.

Only you can make the difference

How many people will hear and read about the Survey in their language? How many will decide to participate? Will there be enough of you to vote for a change you would like to see? It all depends on you, volunteers.

Why are we asking?

  • We have improved the documentation. It's friendlier and easier to use. This will mean little if it's only in English.
  • Thousands of volunteers haven't participated in the Survey yet. We'd like to improve that, too. Three years ago, 1387 people participated. Last year, there were 1773 of them. We hope that in the upcoming edition, there will be even more. You are better than us in contacting Wikimedians outside of wikis. We have prepared some images to share. More to come.

What is the Community Wishlist Survey?

 

It's an annual survey that allows contributors to the Wikimedia projects to propose and vote for tools and platform improvements. Long years of experience in editing or technical skills are not required.

Thanks, and be safe and successful in 2022! SGrabarczuk (WMF) (talk) ‏٠٣:١٥، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٠١:٢٢، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)

‏١٩:٥٣، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)

Last two days for submitting proposals

‏٢١:٣٦، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)

‏١٧:٤٠، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)

کوردی

🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٠١، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٢١:١٤، ٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)

‏١٩:١٧، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)

کێشەیەک لە سێرجی ویکیپیدیا

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو دەمێکە ئەم کێشەیە ھەیە بەڵام تا ئێستا نەمتوانیوە بەتەواوی سکاڵای لەسەر بدەم، ھەرچۆنێک بێت، سێرجی ویکیپیدیا بەتەواوی کارناکات و بۆ وتارەکانی ناوەخۆ ناگەڕێت، سەیری ئەم نموونانە بکەن نموونە ئەمەوێ لەچەن وتارێک بەستەر بە ئەرینەی ئەسینا بدەم
 
بەتەنھا بنووسم ئەرینا نایدات
 
تەنانەت یەک پیت کەم بێت ھەر ناتوانێت بۆی بگەڕێت
 
دەبێت تەواوی ناوەکە خۆت بینووسیت, گەر وابێت سوودی ئەم سێرجە چییە لە ویکیپیدیا گەر من خۆم ھەر ئەو کەسە بم وتارەکە بدۆزمەوە
 
بەڵام ھەر چۆنێک بێت ئەمە لە ویکیی ئینگلیزی وانییە و ھەموو وتارەکان بە جوانی ئیندێکس کراون و سێرجەکان بەتەواوی کاری خۆیان دەکەن
ئەم کێشەیە نەک تەنھا لە بەستەردانی ناو وتارەکان بەڵکو لە سێرجی ئاسایی و گەڕان بە دوایی وتارەکانیش ھەیە.   زۆر سوپاس! بۆ ھاوکاریتان (ڕێکخرایەوە)🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:١٢، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Sakura emad: ھەندێ پڕۆسە ھەن کاتیان دەوێت. ئەوەتا تۆ لە ھەمان ڕۆژی نووسینی ئەم بەشە، ئەو وتارەت بڵاو کردووەتەوە. لەوەتەی لە ویکیپیدیام، ئاوایە. ئەو پەڕە نوێیانەی کە بڵاو دەکرێنەوە، مەکینەی گەڕانەکە ڕاستەوخۆ ناتوانێت پێشنیاریان بکات؛ دوو سێ ڕۆژێکی دەوێت تا پڕۆسەی بکات. واتە گەر یەکسەر لەکاتی بڵاوکردنەوەی پەڕەکە لە مەکینەی گەڕانەکە بە چەند پیتێکی سەرەتای ناوی پەڕەکە بۆی بگەڕێی، ئەوا بۆت پێشنیار ناکات چونکە نوێیە، بەڵام گەر تەواوی ناوی پەڕەکە بخەیتە نێوییەوە، ئەوا پێشنیاری دەکات. بەکورتی تەنیا کەمێک کاتی دەوێت لەگەڵ ھەندێ چاوەڕوانیی ئێمە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٩، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  i see
🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٥٦، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس کەوایە کەیسەکە دادەخەم بەڕێز @Aram
🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٥٧، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بانگھێشتی کەسانی پەیوەندیدار بکە

@Kushared:, @Aram: @Calak:, @Épine:


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


Rollout of the new audio and video player

Please help translate to your language

Hello,

Over the next months we will gradually change the audio and video player of Wikis from Kultura to Video.js and with that, the old player won’t be accessible anymore. The new player has been active as a beta feature since May 2017.

The new player has many advantages, including better design, consistent look with the rest of our interface, better compatibility with browsers, ability to work on mobile which means our multimedia will be properly accessible on iPhone, better accessibility and many more.

The old player has been unmaintained for eight years now and is home-brewn (unlike the new player which is a widely used open source project) and uses deprecated and abandoned frameworks such as jQuery UI. Removing the old player’s code also improves performance of the Wikis for anyone visiting any page (by significantly reducing complexity of the dependency graph of our ResourceLoader modules. See this blog post.). The old player has many open bugs that we will be able to close as resolved after this migration.

The new player will solve a lot of old and outstanding issues but also it will have its own bugs. All important ones have been fixed but there will be some small ones to tackle in the future and after the rollout.

What we are asking now is to turn on the beta feature for the new player and let us know about any issues.

You can track the work in T100106

Thank you, Amir ‏١٧:٥٩، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٩:١٠، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)

‏٢٢:٥٨، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)

‏٢١:١٤، ٧ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)

‏٢٢:٠٦، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)

‏١٥:٥٩، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)

‏١٩:٥٣، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)

‏٢٠:٥٩، ٤ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-15

‏١٩:٤٢، ١١ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-16

‏٢٣:١٠، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-17

‏٢٢:٥٣، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-18

‏١٩:٣١، ٢ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-19

‏١٥:٢٠، ٩ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-20

‏١٨:٥٦، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-21

‏٠٠:١٩، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-22

‏٢٠:٢٧، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-23

‏٠٢:٤٤، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-24

‏١٦:٥٧، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-25

‏٢٠:١٦، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-26

‏٢٠:٠١، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-27

‏١٩:٣٠، ٤ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)

Tech News: 2022-28

‏١٩:٢٣، ١١ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)