وشیار ئیسماعیل مستەفا

وشیار ئیسماعیل مستەفا مامۆستای ئایینیی، وتاربێژ و بانگخوازێکی کوردیی باشووری کوردستان بوو.

وشیار ئیسماعیل

لەدایکبوون١٩٧٦
مەرگ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦
نەتەوەکورد
پیشەمەلا، وتاربێژ، بانگخواز
ئایینئیسلام
مناڵ(ەکان)ئیسرا، نزا، سەنا، ئەحمەد، مریەم[١]

لە ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی کەوباک لە نزیک بەردەڕەش لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٩٩ ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە. لە ساڵی ٢٠٠٣ کۆلێژی شەریعەی تەواو کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٧ ماستەری لە تەفسیر وەرگرتووە، و لە ساڵی ٢٠١٣ەش پلەی دکتۆرای لە تەفسیر وەرگرتووە. بۆ ماوەی ١٣ ساڵ وتاربێژ بووە لە گوندی بێستانە، دواتریش لە مزگەوتی خدر سوارە بۆ ماوەی دە ساڵ.[٢] گوتاربێژی مزگەوتی عومەر بندیان بوو لە شاری ھەولێر و بانگخوازێکی ناسراو بوو. یەکێکیش بوو لە دامەزرێنەرانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ھەولێر.[٣] ھاوکات بەرپرسی لقی ھەولێری مەکتەبی زانایانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.[٤]

شەوی سێشەممە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە بەردەم ماڵەکەی خۆی بە گوللە کوژرا. ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حیزبیی و جەماوەرێکی زۆر، تەرمی مامۆستا وشیار ئیسماعیل بە خاک سپێردرا.[٥][٦]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «ئەگەر بکوژانی دکتۆر ھۆشیار ئاشکرانەکران دەسەڵات خۆی تۆمەتبارە». westganews.net. ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦.
  2. ^ «ژیاننامەی شەھید دکتۆر ھوشیار ئیسماعیلی تیرۆر کراو». shanpress.com. ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «شایەتحاڵانی ڕووداوەکە باسی کوشتنی مەلا وشیار ئیسماعیل دەکەن». rudaw.net. ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦.
  4. ^ «بەوێنە بیبینە … چەند چرکەیەک پێش تیرۆرکردنی، دکتۆر ھوشیار خەریکی چی بووە !». shanpress.com. ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ «بەوێنە.. وشیار ئیسماعیل 10 خولەک پێش شەھیدبوونی چیدەکر». xelk.org. ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ «ئاسایشی ھەولێر بەڵگەیەکی سەیر لە تیرۆرکردنی مەلا وشیارئاشکرا دەکات». hivaykurd.com. ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.