ورچی ڕەشی ئاسیایی

جۆرێکە لە ورچی قەبارە مامناوەند

ورچی ڕەشی ئاسیایی (ناوی زانستی: Ursus thibetanus) کە بە ورچی ھیندی، ورچی مانگ و ورچی سنگی سپی ناسراوە، جۆرێکە لە ورچی قەبارە مامناوەند کە لە ھیمالایا، باشووری ڕۆژھەڵاتی ئێران، باکووری نیمچەکیشوەری ھیندی، باشووری ڕۆژھەڵاتی ڕووسیا، نیمچە دوورگەی کۆریا، چین، دوورگەکانی ھۆنشوو و شیکۆکو لە ژاپۆن و تایوان دا بڵاوبووەتەوە و لە مەترسی لەناوچووندایە.[١] کێشی ئەم جۆرە ورچە بە گشتی لە ٤٠ بۆ ٢٠٠ کیلۆگرام دەگۆڕێت، ئەم ورچەش حەوت جۆرن ورچی ڕەشی تایوانی، ورچی ڕەشی بەلوچستان، ورچی ڕەشی ژاپۆنی، ورچی ڕەشی ھیمالایا، ورچی ڕەشی ھیندۆچینی، ورچی ڕەشی تبت و ورچی ڕەشی ئوسوری. ورچە ڕەشەکانی ئاسیا حەز دەکەن لە دارستانە شاخاوییەکاندا بژین کە بەرزییەکەی ١٥٠٠ بۆ سەروی ٣٥٠٠ مەتر دەبێت، لە زستانیشدا کۆچ دەکەن بۆ بەرزایییە نزمەکان. ئەم ورچە دەمێکی قاوەیی ھەیە و پەچەیەکی سپی یان کرێمیی لەسەر سنگی ھەیە کە ھەندێک جار لە شێوەی V ی دەچێت. ورچە ڕەشەکانی ئاسیا ھەموو شتێک دەخۆن، وەکو گۆشت مێروولە، کرمۆکە و ھەنگ، قالۆنچە، بێبڕبڕەکان، کەلەخ، قارچک، گرامینیای، ڕەگ، بووندوق، تۆو، گوڵ، گەڵا، میوە، دانەوێڵە، و ھەروەھا گۆشتخۆرترن لە ورچە ڕەشەکانی ئەمریکا.[٢][٣]

باخچەی ئاژەڵانی ڤرۆتسواف لە پۆڵەندا.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Asian Black Bear». Zoo de Granby (بە ئینگلیزی).
  2. ^ Natural enemies: people-wildlife conflicts in anthropological perspective. London: Routledge. ISBN 0-415-22441-1.
  3. ^ «Asiatic Black Bear». Red list (بە ئینگلیزی).