وتووێژ:ماتماتیکزان

کۆتا لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن هیوا

(بیرکار) ھەڵەیە، چونکە بەرامبەر وشەی (مفکر)ی عەرەبیە، بیرکاریزان باشە. --Shaxstan (لێدوان) ‏٢٢:١٤، ٢٠ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

کاکە پێشتر باس لەمە کرابوو کە خودی وشەی بیرکاری بەرامبەرێکی دروست نییە. بۆ نموونە ھەموومان دەزانن شیکاری یانی چی. شیکاری ناوە بەرامبەر بە چاوگی شیکردنەوە (بۆ analysis دانراو). دەی بە ھەمان شێوە بیرکاری دەبێتە ناو بەرامبەر بە بیرکردنەوە (بە عەرەبی تفکیر و ئینگلیزی thinking). کە شیکار دەبێتە analyzer ئاشکرایە بیرکار دەبێتە مفكر/thinker. بۆیە ئێمە ھەر ماتماتیکمان دانا لە بڕی بیرکاری و بۆ بیرکاریش ماتماتیکزان.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٠٨، ٢١ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەرچەندە پێشتر وتووێژ لەسەر ئەمە کراوە، بەڵام پێموایە وشەی بیرکاری شوێنی خۆی گرتووە، لەلای خەڵکی باشوور و ڕۆژھەڵاتیش. ڕاستە لە ڕووی ناوەڕۆکەوە بەرانبەری ئەو وشانەیە کە باستان کرد، بەڵام لە کاتی بەکارھێنان ھەر مەبەست لێی زانستەکەیە و پێموانییە تێکەڵی دروستکردبێت.
شتێکی تریش کە بابەتێکی جیاوازە، دەکرێ لە شوێنێکی تر زۆرتری لەبارەوە قسەبەکەین، پاشگری (زان) و (ناس)، من پێشتر لە وتووێژێک پرسیارم لەسەرەوە ھەبوو، بەڵام ھیچ وەڵامێک نەبوو. لە دروستکردنی ناوی زانستەکان زیادتر پاشگری ناس بەکارھاتووە، زان ڕەنگە ئەو مانایە نەدات؛ تەنیا بە کەسانێک دەوترێت ماتماتیکناس کە پسپۆڕ یان زانای ئەوە بوارە بن، بەڵام ماتماتیکزان بۆ ھەر کەسێکە کە بڕێک لەو زانستە دەزانێت، واتە بە مامۆستایەک یان خوێندکارێکیش دەوترێت ماتماتیکزان. شتەکە بەم شێوەیەیە؛ ھەموو ماتماتیکناسێک ماتماتیکزانە، بەڵام بە پێچەوانەوە نا. ئەوە بۆچی منە، پێم باشە ئەم بابەتە یەکلایی ببێتەوە. | سەرچیا‏١٧:٢٧، ٢١ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
کە تۆ لە گووگڵدا بۆ مامتماتیک بگەڕێی ئاکامەکەی زیاتر لە بیست و پنج ھەزارە. کەوابوو وا نییە بڵێی ماتماتیک ھەر بەکارنەھاتووە. یان زانستگای سەلاحەدین کە تا ئەو جێگایەی دەزانم زۆر بەناوبانگە ھەر نووسیویەتی بەشی ماتماتیک. من ھەر لەگەڵ ماتماتیکم ھەموو کەس دەزانێ یانی چی و بەکاریش ھاتووە. ھۆکارەکەی تریشی ئەمەیە بیرکاری ھەڵەیە. وەکوو بەدران دەحمەد حەبیب دەڵێ «كێشە ئەوەیە ئەم زمانەی ئێمە هێندە بە هەڕەمەیی و بەرەڵڵایی و بێ كەسی هاتووە، ئێستە چارەسەری زۆر دژوار بووە مەگەر بڕیار لە دوندی دەسەڵاتەوە هەبێ».
بۆ دروستکردنی ناوی زانستەکان لە ئینگلیزیدا دوو پاشگر ھەیە. یەکیان -logy وەکوو geology, cosmology و ئەوەی تریش -ics وەکوو physics, statistics, phonetics, linguistics.
بۆ -logy لە کوردیدا -ناسی/-زانی دانراوە. کێشەی یەکەم ئەمەیە یەکلا نەکراوەتەوە کامەیان بەکاربێنین. کێشەکەی تریش ئەمەیە بۆ نموونە ئەگەر geology زەویناسی بێ geologic دەبێتە چی؟! بۆ ھەموو وشەکانی تریش ھەر ئاوایە.
بۆ -ics بەداخەوە ھیچ بەرامبەرێک دانەنراوە. بۆ ئەمەش ھەر -ناسی/-زانی دانراوە. دەی ئێستا بۆ biology و biotics ئێمە دەبێ چی بکەین؟! بۆ ھەر دووکیان -ناسی/-زانی بەکاربێنین خۆ دەبێتە یەک وشە!
کەسکێک بەڕاستی ھەست بە کێشەکانی زمان دەکا کە خۆی زمانەوان بێ. نەک ئەو کەسانەی چاو دەقوچێنن عەرەبی دەکەنە کوردی. بریا عەرەبیشیان زانیبا خۆ ئەویش نازانن.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٣٨، ٢١ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
کاکە خۆمن لە کۆڵان و سجن فێری عەرەبی نەبووم، شەرتی ئەوەیە کوردە تێبگات، دوایی من لە چەند فەرھەنگێک لێمداوە نووسراوە بیرکاریزان یان ناس، دوایی تەرجومەی عەرەبی بۆ کوردی مەسەلەی چاو نوقان نیە خۆ تۆ نابێت زمانێکی دەوڵەمەندی وەک عەرەبی بەراورد بە کوردی بکەیت ... مفکر فاعلی (فكر)ە و لە کوردیش ھەمان شتە بیرکار بکەری بیرە ھەرکەسێکیش بیر بکاتەوە ماتماتیکزان نیە، دوایی من سەیر دەکەم نووسراوە (بیرکار) لە خواریش لە جێگەی پۆلەکان نووسراوە (ماتماتیکزانان) ... بەڵان لەگەڵ ئەوەش بۆ وشەی مفکر (ڕۆشەنبیر)یش دەبێت، بەھەرحاڵ ڕەنگە ئیوە باشتر بزانن. لەگەڵ ڕێز. |Shaxstan (لێدوان) ‏١١:٤٨، ٢٩ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
من لەگەڵ جنابت ھاوڕام بیکار یانی مفکر. بەڵام بۆ mathematician ھەر ماتماتیکزانم پێ باشە. چون بەڕای من بیرکاری یانی بیرکردنەوە نەک mathematics.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٤٩، ٢٩ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak:... ئێ منیش وا دەڵێم بیرکاری یانی بیرکردنەوە ئەوە بە ئەسڵی زمانەوانی و لوغەوی، بەڵام کێشەکە لەوەدایە ئەگەر ئێمە بە ئەسڵی زمانەوانی بیکەین ئەوا ماتماتیکیش ئەسڵەکەی ئینگلیزیە، کوردیش لەم کێشەیەشی کەم نیە، چونکە ھەموو کوردێک نازانێت ماتماتیک وانەی بیرکاریە لەبەرەوەی لە ھەموو کتێبەکانی وەزارەت نووسراوە (بیرکاری بۆ ھەمووان) و ھەموو قوتابیان بە مامۆستاشەوە دەڵێن بیرکاری بەداخەوە، ئەمەش بە حساب دەیانەوێ بە زمانی کوردی بێت بۆیە نووسیویانە بیرکاری، واتە دەستەواژەکە لای خەڵک بیرکاریە و تەبعەن ھەڵەیە، ھەرچەندە لە زانکۆش نووسراوە بەشی ماتماتیک... جا ئەوە بۆئێوەی بەجێ دەھێڵم، من تازە ئەم وتووێژەم دی، ئەگەر لەسەر ماتماتیک ڕێککەوتوون ئەوا ئەمەشیان بکەن بە ماتماتیک، پۆلەکە ھەر ماتماتیکە و دەروازەکەش ھەر ماتماتیکە و وتارەکەش ھەر ماتماتیکە مادام ئەوەشیان بکە بە ماتماتیک، ئەوەی ماوە زان و ناس، بەڵام بیر لە قسەکەی کاک سەرچیاش بکەنەوە، ئەگەر قسەکەی سەرچیا ڕاست بێت سەبارەت بە ناس و زان ئەوا بە پێی وتارەکە دەبێت ناس بێت و بەمەش ناوی پۆلەکەش بگۆڕن. ماندو نەبی. --Shaxstan (لێدوان) ‏١٤:٠١، ٢٩ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

┐─────────────────────────────────└
کاکە @Calak:، بیرکاری زەحمەتە بگۆڕدرێتەوە سەر مفکر، ٣١٤ هەزار ئەنجامی دامێ، هیچی تفکیر نیە. لەسەر شەرەفی کۆچەر بیرکار'یش ئەمە بگۆڕین، باشترە لە وشەی "ماتماتیکزان"، مفکرین "بیرمەند" و شتی تریشیان بۆ ئەبێت. تەنها لەبەر ڕێزی پرۆفیسۆر کۆچەر پێم خۆش بوو قسەی لەسەر بکەم. هیوا (لێدوان) ‏٠٥:٣٤، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ماتماتیکزان".