وتووێژ:ئەحمەد ھەردی

دوایین لێدوان: ٤ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان
ئەی ئەمە چییە؟!!! -برووسک ٠٨:٠٠, ١٢ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

بەشی نوێ بۆ دانان دەستکاری

ئەحمەد ھەردی شاعیر و نووسەری پایەبەرزی کورد، ساڵی ١٩٢٢ لە سلێمانی لەدایکبووە. ساڵی ١٩٤١ بووە بە مامۆستا لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندا، لە کۆتایی چلەکاندا لەسەر ھەڵوێستی سیاسی لە وەزیفە دەرکراوەو چەند جارێک تووشی زیندان و دوورخستنەوە بووە. ساڵی ١٩٥٧ کۆمەڵێک شیعری بەناوی (رازی تەنیایی)یەوە بەچاپ گەیاندووە، ساڵی ١٩٥٩ لەگەڵ کۆمەڵێک ھاوڕێی تردا "کۆمەڵەی ئازادی ژیانەوەی یەکێتیی کورد- کاژیک"یان دامەزراندووەو ھەر خۆیشی بووە بە بەرپرسی یەکەمی، سەردەمێک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی یەکێتیی نووسەرانی کورد بووەو سەردەمێکیش سەرۆکی لقی سلێمانی بووە، ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندیی کردووە بەشۆڕشی کوردستانەوە، ساڵی ١٩٦٦ لە سەردەشت لەلایەن دەزگای موخابەراتی ئێران (ساواک)ەوە دەستگیر کراوەو لەگەڵ بەربوونیدا گەڕاوەتەوە بۆ کوردستانی عێراق، پاش رێکەوتننامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠، ساڵی ١٩٧٣-١٩٧٤ لە کۆلیجی ئادابی زانکۆی سلێمانی مامۆستای موحازیر بووە. لەگەڵ ھەڵگیرسانەوەی شەڕدا، ساڵی ١٩٧٤ دیسانەوە پەیوەندیی کردووە بەشۆڕشەوە، پاش ھەرەسھێنانی شۆڕشی ئەیلوول، لەئێران ئاوارە بووە تا ساڵی ١٩٧٩، ساڵی ١٩٧٩ شەڕی نێوخۆ نائومێدیی دەکات و بڕیاردەدات بۆ پاراستنی ھەڵوێستی سەربەخۆی خۆی، بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، لەگەڵ باڵاگرتنی دڕندەیی بەعسدا، جارێکی تر لەساڵی ١٩٨٨دا پەیوەندی کردۆتەوە بە شۆڕشی کوردستانەوەو بۆ ماوەیەک بووە بە سکرتێری گشتیی پارتی سوشیالیستی کورد (پاسۆک). ساڵی ١٩٨٩ وازی لە پاسۆک ھێناوەو وەکو کەسایەتییەکی سەربەخۆ لە ڕیزی شۆڕشدا ماوەتەوە تا راپەڕینی ١٩٩١، ساڵی ١٩٩٢ لە لەندەن نیشتەجی بووەو ھەر لەوێش لێکۆڵینەوەکەی لەسەر (کێشی عەرووز لەشیعری کوردیدا)، تەواوکردووە. پاش رووخانی رژێمی بەعس گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و ساڵی ٢٠٠٤ لێکۆڵینەوە عەرووزییەکەی بەچاپ گەیاندووە. بەھۆی ژیانی پڕ لەئاوارەیی و دەربەدەرییەوە، گەلێک لێکۆڵینەوەو دەقی ئەدەبی و ھونەریی فەوتاون و رووناکییان نەدیوە. رۆژی ٢٩\١٠\٢٠٠٦ لەماڵەکەی خۆیدا لەسلێمانی کۆچی دوایی کردووە. --MarMzok لـێدوان-- ١٦:٢٣, ١٩ ئاب ٢٠١٠ (UTC)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەرە دەرەکییەکانم کرد لەسەر ئەحمەد ھەردی. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٠:٢١، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ئەحمەد ھەردیم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٧:٤٢، ٣٠ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ئەحمەد ھەردی".