وتاری حەجی ماڵاوایی
وتاری ماڵئاوایی ( بە عەرەبی: خطبة الوداع) ناسراو بە وتاری کۆتایی محەممەد ،ئەو وتارەیە لەلایەن پێغەمبەر محەممەدەوە دراوە، لە ڕۆژی هەینی ٩ی زولحەججە ، ١٠ ی کۆچی (٦ی ئازاری ٦٣٢ [١] ) لە کێوی عەرەفە, لە کاتی حەجی ماڵاوایی. بوخاری ئاماژەی کردووە بۆ وتارەکە و بەشێکی لە سەحیحی بوخاریدا هێناوەتەوە. [٢] [٣] [٤] بەشێکی لە سەحیح موسلیم [٥] و سونەنی ئەبو داودیشدا هەیە . [٦] ﴿حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ وَالدَّمُ وَلَحْمُ الْخِنْزِيرِ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ وَالْمُنْخَنِقَةُ وَالْمَوْقُوذَةُ وَالْمُتَرَدِّيَةُ وَالنَّطِيحَةُ وَمَا أَكَلَ السَّبُعُ إِلَّا مَا ذَكَّيْتُمْ وَمَا ذُبِحَ عَلَى النُّصُبِ وَأَنْ تَسْتَقْسِمُوا بِالْأَزْلَامِ ذَلِكُمْ فِسْقٌ الْيَوْمَ يَئِسَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ دِينِكُمْ فَلَا تَخْشَوْهُمْ وَاخْشَوْنِ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا فَمَنِ اضْطُرَّ فِي مَخْمَصَةٍ غَيْرَ مُتَجَانِفٍ لِإِثْمٍ فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ ٣﴾ [مائیدە:٣] (کوردی: لەسەرتان حەرام کراوه خواردنی گۆشتی مردارەوه بوو، خوێن، گۆشتی بەراز، هەروەها ئەو ماڵاتەش که سەر دەبڕدرێن و ناوی غەیری خوای لەسەر دەبرێت و ماڵاتی خنکاویش، ئەوەش که به ئازارو لێدان مردار بۆتەوە، ئەوەش که دەکەوێته خوارەوە، ئەوەش که بەلێدانی ماڵاتێکی تر مردار بووبێتەوە، ئەوانەش که دڕنده پالاماری دابن و لێی خواردبن مەگەر فریای چەقۆ کەوتبن، (هەر حاڵەتێک لەوانەی باسکرا ئەگەر به چەقۆدا بگات حەڵاڵە)، هەروەها حەرام کراوه خواردنی گۆشتی ئەو ماڵاتانەی لەو شوێنانەدا سەر دەبڕدرێن که هاناو هاواری بۆ غەیری خوا تێدا دەبرێت، هەروەها حەرامه لەسەرتان داوا کردنی چارەنووستان بەهۆی (الأزلام) وە، وەکو ئەو شتانەی که له ڕێگەی هەڵدانی زارەوه دەست بکەوێت و فاڵگرتنەوە، بورجەکان، قاوه گرتنەوە،... هتد) ئەو جۆره کردارو ڕەفتارانەتان سەرپێچی و دەرچوونه له (فەرمانی خوا)، جا ئەمڕۆ (که ڕۆژی عەرەفەیە) کافران نائومێد بوون له دین و ئاینی ئێوه (ئیتر ناتوانن زاڵ بن بەسەرتانداو هەرگیز نووری خوایان بۆ ناکوژێتەوە) کەواته لەوانه مەترسن، بەڵکو هەر له من بترسن، ئەمڕۆ ئاین و بەرنامەکەتانم بەکۆتایی گەیاندو نازو نیعمەتی خۆمم بۆ تەواو کردن و ڕازیم بەوەی که ئیسلام ببێته بەرنامەو دین و ئاینتان (جا لەگەڵ بڕیاردانی ئەو شتانەدا که حەراممان کردووە) هەر کەس ناچار کرا له گرانیی و برسێتیدا (مەترسی ئەوەی هەبوو بمرێت) دەتوانێت لەو شتانه بخوات که حەراممان کردووه (بەمەرجێک دەست درێژکار نەبێت و بەئارەزوو ژەمی زۆری لێ نەخوات) و خۆی تووشی گوناهو تاوان نەکات، ئەوه بەڕاستی خوا لێخۆشبووەو میهرەبانه (بۆ ئەو جۆره حاڵەتانە).)، لە کاتی وتارەکەدا وەک کۆتا ئایەتی قورئان خوێندراوەتەوە. [٧] کۆمەڵیک گێڕانەوەی جۆراوجۆری وتارەکە بڵاوکراوەتەوە. وتارەکە پێکدێت لە زنجیرەیەک ئامۆژگاری گشتی بۆ موسڵمانان کە پەیڕەوی لەو فێرکاریانە بکەن کە محەممەد لە قورئان و ئەهلی بەیتدا دایناوە.[٨]
دەقی وتارەکە:[٩]
ئەى خەڵکینە قسەکانم ببیستن ، چونکە نازانم ڕەنگە پاش ئەم ساڵەم هەرگیز لەم شوێنە (عەڕەفات) پێتان نەگەمەوە
هۆ خەڵکینە !
بێگومان خوێنتان و سامانتان لێتان قەدەغەیە ، هەتا دەگەنە پەروەردگارتان ، وەک قەدەغە بوونى ئەمڕۆژەتان و قەدەغە بوونى ئەم مانگەتان ، بێگومان ئێوە دەگەنە پەروەردگارتان ، لەبارەى کردەوەکانتانەوە لێتان دەپرسێ ، جا ئەوە پێم ڕاگەیاندن : هەرکەسێک سپاردەیەکى لەلایە با بیداتەوە دەست ئەو کەسەى کەپێی سپاردووە .
وە سەموو سوودێک (ڕیبا)یەک لابراوە ، بەڵام سەرمایەکانتان هی خۆتانن ، نە ستەم بکەن و نە ستەمتان لێ بکرێ ، خوا بڕیارى داوە کە سوود خۆرى نەمێنێ ، وە سوودى عەبباسى کوڕى عەبولموتتەلیب هەمووى لابراوە ، وە هەر خوێنێکى ڕۆژگارى نەفامێتى لابراوە ، وە یەکەمین کە لە خوێنەکانتان لایدەبەم : خوێنى کوڕى ڕەبیعەى کوڕی عەبدولموتتەلیبە کە لە هۆزى (بنی لیث) بە دایەن درابوو هۆزى (هذیل) کوشتى ، ئەوە یەکەمین خوێنى سەردەمى نەفامێتییە کە لێیەوە دەست پێ دەکەم ! ئینجا دوایی ئەى خەڵکینە ! بە ڕاستى شەیطان بێ هیوا بووە کە هەرگیز لەم سەر زەمینەتاندا بپەرسترێ ، بەڵام بەوە ڕازى دەبێ کە لەشتى دیکەدا بەقسەى بکرێ ، لەو کردەوە خراپانەتان کە بەکەمى دەگرن ، جا لەبارەى ئاینتانەوە لێی ووریابن !
هۆ خەڵکینە !
بێگومان دواخستنى مانگە جەنگ تێدا حەڕامکراوەکان و دەستکاریی کردنیان کوفرێکى زیادەیە کە کافرەکانى تێدا گومڕا دەبن کە ساڵێک حەڵاڵى دەکەن و ساڵێک قەدەغەى دەکەن ، تاکو بکەوێتە بەر ئەو مانگەى خوا حەڕامى کردووەو سەرەنجام ئەوەى خوا قەدەغەى کردووە حەڵاڵى بکەن و ئەوەى خوا حەڵاڵى کردووە قەدەغەى بکەن ، وە ڕۆژگار (ساڵ و مانگەکان ) گەڕاوەتەوە سەر ئەو حاڵەتە ئاساییەى کە خوا ئاسمانەکان و زەوى تێدا هێناونە دى ، وە ژمارەى مانگەکان لەلاى خوا (دوازدە مانگن ) چواریان حەڕامن ، (واتە : جەنگ تێدا کردنیان قەدەغەیە ) سێیان لەدواى یەکن (محرم ، صفر ، ربیع الأول) وە (رجب)ى (مضر) کە دەکەوێتە نێوان (جمادی ) و (شعبان) .
ئینجا دوایی ، هۆ خەڵکینە !
بێگومان مافتان بەسەر ژنەکانتانەوە هەیە و ئەوانیش مافیان لەسەرتانە : مافتان لەسەریانە کە هیچ کەس فەرمووى ماڵەوەو سەر جێگاتان نەکەن کە حەز بە چارەى نەکەن ، وەلەسەریان پێویستە کە کارى ناقۆڵاى ئاشکرا ( واتە : سەرپێچى مێرد) نەکەن ، وە ئەگەر کردیان ئەوا خوا مۆڵەتى داون ( پاش ئامۆژگاریی کردن و بێ سوود بوونى ) کە واز لە سەر جێگایان بهێنن ( ئەگەر ئەمیش دادى نەدا) بە لێدانێکى ناڕەحەت نەکەر و بریندار نەکەر لێیان بدەن ، جا ئەگەر وازیان لە یاخى بوون هێنا ، ئەوا مافیانە کە بژێوو پۆشاکیی باوو پەسەندیان بۆ دابین بکرێ .
وە لەگەڵ ژناندا باش بن چونکە لەبەر دەستتان دیلن و هیچیان پێ ناکرێ ( واتە : ژنان مل بە ملەیان لەگەڵ پیاوان پێ ناکرێ) وە ئێوە وەک سپاردەى خوا ئەوانتان هێناوە وە بە ووشەکانى خوا داوێنیانتان حەڵاڵ کردوون .
خەڵکینە لە قسەکانم تێ بگەن !
ئەوە پێم ڕاگەیاندن ، وە شتێکم لە نێودا جێهێشتوون کە ئەگەر دەستى پێبگرن هەرگیز وون نابن ، شتێکى ڕوونە : کتێبی خواو ڕێبازى پێغەمبەرەکەى !
هۆ خەڵکینە !
قسەکانم ببیستن و لێیان تێبگەن ! بزانن، کە هەموو موسوڵمانێک براى موسوڵمانە ، وە موسوڵمانان بران ، ( وە ئافرەتان خوشکن و پیاوان و ئافرەتان خوشک و بران ) .
جا موسوڵمان هیچ شتێکى برایەکەى بۆ ڕەوا نیە (ماڵ و سامان) مەگەر بە ڕەزامەندى خۆى بیداتێ ، دەجا ستەم لە خۆتان مەکەن ، ئەى خوایە : ئایا گەیاندم ؟!
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «IslamicFinder: Accurate Prayer Times, Athan (Azan), Mosques (Masjids), Islamic Center, Muslim Owned Businesses, Hijri Calendar, Islamic Directory worldwide». www.islamicfinder.org. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «The Hadith of the Prophet Muhammad (صلى الله عليه و سلم) at your fingertips».
- ^ «The Hadith of the Prophet Muhammad (صلى الله عليه و سلم) at your fingertips».
- ^ «The Hadith of the Prophet Muhammad (صلى الله عليه و سلم) at your fingertips».
- ^ «The Hadith of the Prophet Muhammad (صلى الله عليه و سلم) at your fingertips».
- ^ «The Hadith of the Prophet Muhammad (صلى الله عليه و سلم) at your fingertips».
- ^ Brown، Jonathan A.C. (2011). «1. Life of the Messenger of God». Muhammad, A very short introduction. Oxford University Press. ISBN 978-0-19-151027-4. لە 17 April 2020 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ «خطبة الوداع (10 هجرية)». hrlibrary.umn.edu. لە ٦ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «إسلام ويب - موسوعة السيرة النبوية والتاريخ الإسلامي - السيرة النبوية - حجة الوداع - نص خطبة الرسول صلى الله عليه وسلم في حجة الوداع بعرفة». www.islamweb.net (بە عەرەبی). لە ٦ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.