ھ

(لە هەوە ڕەوانە کراوە)

ھ لە پیتەکانی ئەلفوبێی کوردییە کە نیشاندەری پیتی H یە لە ئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردیدا لە سۆرانیدا «ھ» لە کۆتایی بڕگەکاندا زۆر کەمە و زۆرجار ئەگۆڕدرێت بۆ پیتێکی تر بۆ نموونە: تەھران بووەتە تاران یان گوناھ دەکرێ بە گوناح بۆیە زۆر کەم لە کۆتایی وشەکاندا دەبینرێت بەڵام لە کوردیی باکووریدا بە فراوان دەبینرێت وەک خوێندنگەھ یان مەھ.

ئەلفوبێی کوردی
ء    ا    ب    پ    ت    ج
چ    ح    خ    د    ر    ڕ
ز    ژ    س    ش    ع    غ
ف    ڤ    ق    ک    گ    ل
ڵ    م    ن    و    ۆ    ھ
ە    ی    ێ
پیتەکانی تر
ص    ڎ    ۊ
مێژووئەلفوبێی عەرەبیژمارەکان
ھێمای حاڵەتە دروستەکانی پیتی «ھ»ی کوردی

دۆخەکانی پیتی «ھ» دەستکاری

پیتی «ھ»ی کوردی چوار حاڵەتی ھەیە کە ھێمای حاڵەتە دروستەکانی لە وێنەکەدا ھاتووە. لە فۆنتەکانی عەلیشدا کە تا ئێستا زۆربەی کتێب و گۆڤارە کوردییەکانی پێ نووسراوە، پیتی ھ بەم شێوەیە دروست کراوە. پیتی «ھ» لە ئەلفوبێی عەرەبیی کوردیدا، لەگەڵ پیتی «ه» کە لە عەرەبی و فارسیدا بە کار دێت جیاوازە. حاڵەتی جودا و سەرەتایی لە «ه»ی عەرەبیدا لەگەڵ «ھ»ی کوردیدا یەکێکن بەڵام ئەو دوو حاڵەتەی کە لە کۆتایی وشەکاندا دێت، لە «ه»ی عەرەبیدا ھێمای پیتی «ە»ی کوردییان (E) ھەیە.

نیشاندان لە یوونیکۆددا دەستکاری

ھێماکردن بە U+06BE دەستکاری

پیتێک کە یونیکۆد بۆ زمانی ئوردووی داناوە بە ناوی ھێی دووچاو (Heh Doachashmee) و بە ژمارەی U+06BE نزیکترین پیتە بە پیتی «ھ» لە کوردیدا.[١] بەڵام حاڵەتی نێوان‌وشەی (Medial) ئەم یونیکۆدە بەو جۆرە کە لە ستانداردی ٥.٢ی یونیکۆد پێناسەکراوە لەگەڵ «ھ»ی کوردیدا جیاوازیی ھەیە. لەسەر ئەم کێشەیە لە ماڵپەڕی یونیکۆددا لێدوانێک کراوە.[٢] لە فۆنتێک کە بە تایبەتی بۆ کوردی دروست کراوە ئەکرێ ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین بەڵام لەو فۆنتانە وەک تەھۆما کە بۆ ھەموو زمانێک بەکاردەبرێن، کێشەکە دەردەکەوێت و دەبێ یونیکۆد، پیتێکی جیاوازی بۆ دابین بکات. بەڵام بەو جۆرە کە لە فۆنتە ئوردووەکانەوە دەردەکەوێت[٣][٤] حاڵەتی نێوان‌وشە بە شێوازی فۆنتەکان کەوتووە و لە بڕێک لە فۆنتەکاندا بە پێچەوانەی پێناسەکەی ستانداردی یونیکۆدە. لە فۆنتی PakType Naskh Basic کە فۆنتێکی ئازاد و پێشکەوتووی ئوردووە حاڵەتەکانی ئەم یونیکۆدە بە تەواوی وەک ئەوەیە کە لە کوردیدا دروستە.[٥] لە لێکۆڵینەوەیەک کە لە ماڵپەڕی زانکۆی ئایندھۆڤەندا ھاتووە باس لەوەدەکات کە لە ئەلفوبێی ئوردوودا حاڵەتەکانی ئەم پیتە لە ھەر جۆرەپیت و فۆنتێکدا دەتوانێت جیاواز بێت.[٦] کە ئەمە نیشان دەدات ئەو پێناسەیە کە لە ستانداردی یونیکۆدی ٥.٢ دا ھاتووە ئەوەندە گرینگ نییە[ژێدەر پێویستە] و دەکرێ ئەم یونیکۆدە بۆ کوردی بەکار ببەین.

 
حاڵەتەکانی یونیکۆدی Heh Doachashmee بە ژمارەی 06BE لە نوێترین وەشانەکانی فۆنتە بەناوبانگەکان.

ھێماکردنی بە U+0647 دەستکاری

حکومەتی ھەرێمی کوردستان، دوای ڕێکەوتنی[٧] فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای زانیاری، ئەکادیمیای زمانی کوردی و گروپە ئایتییە کوردییەکان گشتاندنێکی کرد بۆ دامەزراوەکانی حکومەت کە پیتی «هـ» بە ھێمای U+0647 بەکاربھێنن.[٨] لەبەر ئەوەی کۆدی U+0647 بە تەنیا لە شێوەی «ە» (بزوێن) دەر ئەکەوێت، ئەبێ U+0647 + تەتویل (U+0640) بەکاربھێنرێت تا جیابکرێتەوە.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ http://unicode.org/charts/PDF/UFB50.pdf
  2. ^ http://unicode.org/mail-arch/unicode-ml/y2006-m08/0069.html
  3. ^ http://www.urdulife.com/font/download/ ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ http://www.wazu.jp/gallery/Fonts_Urdu.html
  5. ^ http://sourceforge.net/projects/paktype/
  6. ^ http://www.win.tue.nl/~aeb/natlang/urdu/Urdu_alphabet.html
  7. ^ پرۆژەی تەختەکلیلی کوردی، فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای زانیاری. دواسەردان 23.1.215
  8. ^ ھەواڵی گشتاندنی پیتەکانی زمانی کوردی لە دامەزراوەکانی حکومەتی ھەرێمدا. دواسەردان ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. 23.1.2015