نەیمار دا سیلڤا

(لە نەیمارەوە ڕەوانە کراوە)

نەیمار دا سێلڤا سانتۆس جۆنیۆر (لەدایکبووی ٥ی شوباتی ١٩٩٢)، هەروەها ناسراو بە نەیمار جونیۆر، یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێیە کە وەک هێرشبەر یاری بۆ یانەی خولی سعوودی هیلال و هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل دەکات. نەیمار بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی مێژوو دەناسرێت، بەهۆی ستایلی جیاوازی یاریکردنی، توانای پاسکردن، و بەکارهێنانی قاچی راست و چەپی.[٧][٨][٩][١٠][١١][١٢] نەیمار لە پێڕستێکی بچووکی ئەو یاریزانانەیە کە بتوانن سەروو ١٠٠ گۆڵ لە ٣ یانەی جیاوازدا تۆماربکەن،[١٣] و گۆڵکاری نێو یاریزانە بەڕازیلییەکانە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا.[١٤]

نەیمار
FIFA Friendly Match Austria vs. Brazil 2018/06/10 in Vienna/Ernst-Happel-Stadium. Picture shows Neymar (BRA).
نەیمار لەگەڵ بەڕازیل
زانیاری کەسایەتی
ناوی تەواو نەیمار دا سیلڤا سانتۆس جۆنیۆر[١]
ڕێکەوتی لەدایکبوون ٥ی شوبات ١٩٩٢
(٢٩ ساڵ)[٢]
شوێنی لەدایکبوون موجی داس کروز، ساو پاولۆ،
بەڕازیل[٣]
باڵا ١٬٧٥م[٤][٥][٦]
جێگای یاریکردن ھێرشبەر
زانیاریی یانە
یانەی ئێستا پاریس سان جێرمان
ژمارەی یانە ١٠
ئەزموونی گەنجی
١٩٩٩–٢٠٠٣ سانتیستای پورتوگالی
٢٠٠٣–٢٠٠٩ سانتۆس
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠٠٩–٢٠١٣ سانتۆس ١٧٧ (١٠٧)
٢٠١٣–٢٠١٧ بارسێلۆنا ١٢٣ (٦٨)
٢٠١٧ پاریس سان جێرمان ٧٥ (٥٧)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠٠٩ بەڕازیل خوار ١٧ ساڵ ٣ (١)
٢٠١١ بەڕازیل خوار ٢٠ ساڵ ٧ (٩)
٢٠١٢–٢٠١٦ بەڕازیل خوار ٢٣ ساڵ ١٤ (٨)
٢٠١٠ بەڕازیل ١١٥ (٧٠)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١

کاروانی تۆپی پێی لە سانتۆس دەستیپێکرد لە ساڵی ٢٠٠٩. لە ساڵی ٢٠١١، نەیمار یەکەم خولی بەڕازیلی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێنا، یەکەم جامی خولی بەڕازیلی سانتۆس بوو لە نزیکەی ٥٠ ساڵ.[١٥] لە ٢٠١٣، نەیمار پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا کرد، و لە پاڵ مێسی و سوارێز یاری دەکرد. ئەوان نازناوی ئێم ئێس ئێنیان هەبوو. لە ٢٠١٥، سێیەکە توانیان لا لیگا، جامی شای ئیسپانیا، و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەدەستبێنن، نەیمار گۆڵکاری خولی یانە پاڵەوانەکان و جامی شای ئیسپانیا بوو. لە ٢٠١٧، نەیمار پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانەوە کرد بە بڕی ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ، سەرئەنجام بووە گرانبەهاترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ.[١٦][١٧][١٨] لە یانەکە، نەیمار جارێک بووە باشترین یاریزانی وەرزی لیگ ١ (خولی فەڕەنسی)، و بەشداری سەرەکی هەبوو لە بردنی پاریس بۆ یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٩-٢٠. نەیمار چوارەمین گۆڵکاری مێژووی پاریس سان جێرمانە، سەرەڕای ئەو ژمارە زۆرە پێکانەی کە لەگەڵ یانەکە دووچاری بوو. لە ٢٠٢٣، نەیمار پەیوەندی بە یانەی هیلالەوە کرد و بووە گرانبەهاترین یاریزان مێژووی خولی سعوودی بە بڕی ٩٠ ملیۆن یۆرۆ.

یەکەم یاری نەیمار بۆ هەڵبژاردەکەی لە تەمەنی ١٨ ساڵی بوو، ئەو گۆڵکاری مێژووی بەرازیلە بە ٧٩ گۆڵ لە ١٢٨ یاری. نەیمار جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠١٣ بردەوە و خەڵاتی تۆپی زێڕینی بەدەستهێنا. لە جامی جیهانیی فیفای ٢٠١٤، ناوبراو لە تیپی خەیاڵیی پاڵەوانەتییەکە هەڵبژێردرا. نەیمار سەکردایەتی بەڕازیلی کرد لە بەدەستهێنانی یەکەم مەدالیای زێڕینی ئۆلۆمپیادی بەڕازیل، لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦. نەیمار پێشووتر مەدالیای زیوی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی لە ٢٠١٢ بەدەستهێنابوو. نەیمار یارمەتیدەر بوو بۆ گەیاندنی بەڕازیل بە یاریی کۆتایی کۆپا ئەمریکای ٢٠٢١، و خەلاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانییەتییەکەی بردەوە لە پاڵ مێسی. لە جامی جیهانیی فیفای ٢٠٢٢، نەیمار بووە سێیەمین یاریزان لە مێژووی بەڕازیل کە لە ٣ پاڵەوانییەتیی جامی جیهانیی جیاواز گۆڵ تۆماربکات. دووەکەی دیکە پێلێ و ڕۆناڵدۆ بوون. نەیمار ڕیکۆردی تۆمارکردووە بە ٦ جار بردنەوەی خەڵاتی سامبا.

نەیمار بۆ دوو جار ناوی لە باشترین تیپەکانی فیفپرۆ و یوەیفا هێنراوە، و سێ جار ناوی لە باشترین یانەی تیپی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا هاتووە. نەیمار دوو جار پلەی سێیمەی هێناوە لە تۆپی زێڕین (٢٠١٥ و ٢٠١٧) و لە ٢٠١١ براوەی خەڵاتی پوشکاش بووە. لە ٢٠١١ و ٢٠١٢، سپۆرتسپرۆ نەیماریان وەک باشترین وەرزشوان لە ڕووی بازرگانی ناوبردووە، و لە ٢٠١٦ ئی ئێس پی ئێن وەک چوارەم بەناوبانگترین یاریزانی جیهانیان هەژمارکردووە. لە ٢٠١٧، تایم نەیماریان وەک یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین خەڵکەکانی جیهان ناوبرد.[١٩] فرانس فووتبوڵ نەیماریان وەک سێیەم پڕداهاتترین یاریزانی ٢٠١٨ هەژمارکرد، و لە ٢٠١٩ کۆواری فۆربس وەک سێیەم پڕداهاتترین وەرزشوانی جیهان هەژمارکرد،[٢٠] و لە ٢٠٢٠ هاتە پلەی چوارەم.[٢١]

دەستکەوتەکان

دەستکاری

یانەکان

دەستکاری

سانتۆس

دەستکاری
  • پاڵەوانییەتی پاولیستا سێ جار: ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٢
  • جامی بەڕازیل ١ جار: ٢٠١٠
  • کۆپا لیپەرتادۆس ١ جار: ٢٠١١
  • ڕیکۆپا سودامێریکانا ناسراو بە کۆنمیبۆڵ ١ جار: ٢٠١٢

بارسیلۆنا

دەستکاری
  • لا لیگا دوو جار: ٢٠١٤–٢٠١٥، ٢٠١٥–٢٠١٦
  • کۆپا دێل ڕەی سێ جار: ٢٠١٤–٢٠١٥، ٢٠١٥–٢٠١٦، ٢٠١٦–٢٠١٧
  • سوپەرکۆپا یەک جار: ٢٠١٣
  • چامپیۆنس لیگ یەک جار: ٢٠١٤–٢٠١٥
  • جامی جیھانی یانەکان یەک جار: ٢٠١٥

پاریس سەینت - جێرمان

دەستکاری
  • لیگ وەن دوو جار: ٢٠١٧–٢٠١٨، ٢٠١٨–٢٠١٩
  • جامی فەرەنسا یەک جار: ٢٠١٧–٢٠١٨
  • جامی یەکێتی فەرەنسا: ٢٠١٧–٢٠١٨
  • جامی سوپەری فەرەنسی یەک جار: ٢٠١٧–٢٠١٨

نێودەوڵەتی

دەستکاری

لاوانی بەڕازیل

دەستکاری
  • جامی لاوانی ئەمریکای باشوور یەک جار: ٢٠١١
  • مەدالیای زیوی ئۆڵۆمپی یەک جار: ٢٠١٢

بەڕازیل

دەستکاری

ئامارەکان

دەستکاری
یانە وەرز خوول جام جام جامی کیشوەری ئیتر گشتی
ئاست یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ
سانتۆس ٢٠٠٩ خوولی بەڕازیلی ٣٢ ١٠ ٣ ١ ١١[a] ٣ ٤٦ ١٤
٢٠١٠ ٣١ ١٧ ٨ ١١ ٢[b] ٠ ١٩[a] ١٤ ٦٠ ٤٢
٢٠١١ ٢١ ١٣ ١٣[c] ٦ ١٣[d] ٥ ٤٧ ٢٤
٢٠١٢ ١٧ ١٤ ١٤[e] ٩ ١٦[a] ٢٠ ٤٧ ٤٣
٢٠١٣ ١ ٠ ٤ ١ ١٨[a] ١٢ ٢٣ ١٣
گشتی ١٠٢ ٥٤ ١٥ ١٣ ٢٩ ١٥ ٧٧ ٥٤ ٢٢٣ ١٣٦
بارسیلۆنا ٢٠١٣–١٤ خوولی ئیسپانی ٢٦ ٩ ٣ ١ ١٠[f] ٤ ٢[g] ١ ٤١ ١٥
٢٠١٤–١٥ ٣٣ ٢٢ ٦ ٧ ١٢[f] ١٠ ٥١ ٣٩
٢٠١٥–١٦ ٣٤ ٢٤ ٥ ٤ ٩[f] ٣ ١[h] ٠ ٤٩ ٣١
٢٠١٦–١٧ ٣٠ ١٣ ٦ ٣ ٩[f] ٤ ٠ ٠ ٤٥ ٢٠
گشتی ١٢٣ ٦٨ ٢٠ ١٥ ٤٠ ٢١ ٣ ١ ١٨٦ ١٠٥
پاریس سان جێرمان ٢٠١٧–١٨ خوولی فەرەنسی ٢٠ ١٩ ١ ٢ ٢ ١ ٧[f] ٦ ٣٠ ٢٨
٢٠١٨–١٩ ١٧ ١٥ ٣ ٢ ١ ١ ٦[f] ٥ ١[i] ٠ ٢٨ ٢٣
گشتی ٣٧ ٣٤ ٤ ٤ ٣ ٢ ١٣ ١١ ١ ٠ ٥٨ ٥١
کۆی گشتی ٢٦٢ ١٥٦ ٣٩ ٣٢ ٣ ٢ ٨٢ ٤٧ ٨١ ٥٥ ٤٦٧ ٢٩٢

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «FIFA World Cup Russia 2018: List of Players: Brazil» (PDF). FIFA. ١٥ی تەممووزی ٢٠١٨. لاپەڕە 4. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «Neymar». FC Barcelona. لە ١٢ی ئابی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. ^ «Player Profile – Neymar Jr». www.sportycious.com. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «2014 FIFA World Cup Squadlists». FIFA. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  5. ^ «Neymar». ESPN FC. لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  6. ^ "Neymar Jr. Profile" 24 April 2014 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. FC Barcelona.com. Retrieved 9 May 2014
  7. ^ Cox، Michael. «Neymar, record breaker: one of football's true greats». The Athletic (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  8. ^ «Brazil boss on Neymar: One of greatest in history». ESPN.com (بە ئینگلیزی). ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  9. ^ Pettigrove، Jason. «Why Neymar Is the 3rd-Best Player in the World on Current Form». Bleacher Report (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  10. ^ Ruthu (٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤). «Gerard Pique Shakes Up the Lionel Messi-Cristiano Ronaldo GOAT Debate With An Unexpected Neymar Over CR7 Twist». EssentiallySports (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  11. ^ Stewart، Ben (٧ی نیسانی ٢٠٢٣). «Comparing Lionel Messi, Cristiano Ronaldo and Neymar records after 700 games». Planet Football (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  12. ^ «Neymar is second best player in world behind Lionel Messi and ahead of Cristiano Ronaldo, claims ex-Barca president». The US Sun (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  13. ^ «Neymar emulates Ronaldo & Romario after bringing up 100 goals for PSG». Goal.com. لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  14. ^ «Neymar, Roberto Firmino, Thiago Silva: Who are Brazil's top UEFA Champions League performers?». UEFA.com (بە ئینگلیزی). ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  15. ^ «Neymar Jr, Santos years: The making of a future great». ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣. لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  16. ^ «FC Barcelona communiqué on Neymar Jr» (ھەواڵ). FC Barcelona. 3 August 2017. لە 3 August 2017 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 3 August 2017 ھێنراوە. {{cite press release}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  17. ^ «Neymar: Paris St-Germain sign Barcelona forward for world record 222m euros». BBC. ٣ی ئابی ٢٠١٧. لە ٣ی ئابی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  18. ^ «Why Neymar is different». The Economist. ٩ی ئابی ٢٠١٧. ISSN ٠٠١٣-٠٦١٣. لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخی |issn= بپشکنە (یارمەتی)
  19. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری :0 نەدراوە
  20. ^ «Lionel Messi edges out Cristiano Ronaldo to head Forbes top 100 highest paid athletes». BBC. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  21. ^ «The World's Highest-Paid Athletes 2020 - Forbes». Forbes. ٢١ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.