نەبەز گۆران (١٧ی ئایاری ١٩٧٧، لە بیارە، باشووری کوردستان - )[١] نووسەر، ستوونووس، شاعیر و وەرگێڕی کوردە.[٢] لەسەرەتای کارکردنیدا، لە ساڵی ٢٠٠٠ وەک ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی ھاوڵاتی کاری کردووە. دواتر لە گۆڤاری جیھان،[٣] لڤین، ڕۆژنامەی ئاوێنە و ماڵپەڕی خەندان نووسینی ھەبووە.[١]

نەبەز گۆران
لەدایکبوون١٧ی ئایاری ١٩٧٧
بیارە، پارێزگای ھەڵەبجە، باشووری کوردستان
پیشەنووسەر، ڕۆژنامەنووس، شاعیر
نەتەوەکورد
چالاکی ساڵانی٢٠٠٠ - ھەتا ئێستاکە
خزمەکانھەڵمەت گۆران (برا)

نەبەز بەھۆی باروودۆخی کوردستانەوە، ماوەیەک لە کەمپەکانی ئێران ژیانی بەسەربردووە. لەژیانی کارکردنی وەک نووسەر و ڕۆژنامەنووس چەند جارێک دەستگیرکراوە. نەبەز نووسەری نامیلکەی قەڵەمەکانی بەعس بووە، کە ئەرشیڤی کۆکراوەی ئەو نووسەرە کوردانەیە کە لە بەرژەوەندی حیزبی بەعس دەیاننووسی.[١]

بەرھەمەکان دەستکاری

ڕۆمان دەستکاری

  • دێوانەیەک لەم شارەیە[٤]
  • سەرسنوور
  • مانگەشەو، دوو بەرگە، بەرگێکی ڕۆمان بەرگێکی ھەڵبەست[٥]
  • مەیخانەکەی ئۆرتینە، عەشقەکەی شێخی سەنعان و کچەی گاور[٦]
  • میرنشینی خاک و خۆڵ[٧]
  • مازیاری شەنگالی[٨][٩]
  • کچەی کافرۆش
  • شازادەکەی ئورفا

شیعر دەستکاری

  • من دوای ڕۆیشتنی تۆ دەدرەوشێمەوە
  • بۆشاییی دونیا
  • یەسنا لەژێر بارانا سەیری باخ ئەکات
  • پێم ئەڵێ منداڵی
  • بۆت ئەبارێم

وەرگێڕان دەستکاری

  • نامەی کەسە مەزنەکان، کۆمەڵێک نامەیە لەلایەن چەندین کەسی مەزنی دونیاوە نووسراون
  • ئێمە دوو عاشقی دەربەدەرین، کۆمەڵێک ھەڵبەستی نزار قەبانی و غادە سەمان
  • یەک مانگ و ئەم ھەموو پەنجەرەیە، کۆمەڵێک ھەڵبەستی شاعیر ئەفشینی ساڵەحی

بەرھەمکانی دیکە دەستکاری

  • بەعس و ئایدۆلۆژیا[١٠]
  • ڕەگوڕیشەی بارزانییەکان لە تاجەدینەوە تا مەسعوود (مێژوو بە زمانی خۆی: دیدارەکانی مەلا مستەفا)
  • پەرتووکێک دژی دەسەڵات
  • نامەکانی واران و یەسنا
  • قەڵەمەکانی بەعس
  • نامەکان لە دەرگا مەدە، کەس لە ماڵ نییە

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب دەربارەی نەبەز گۆران[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی نەبەز گۆران، ڕۆژی ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ نەبەز گۆران: ئەدەبی ئێمە خەریکی کوشتنی ڕقەکەی ناخی کۆمەڵگەیەو بۆی ناکوژرێت، ماڵپەڕی خەندان، ڕۆژی ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. ^ ھەر ھەوڵێک بۆ دەسکاری کردنی یاسای رۆژنامەنووسی رۆبەڕۆ نارەزای تود دەبێتەوە رۆژنامەنوسێک: ھەرگیز ئەوەیان لێ قبوڵ ناکەین ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی کوردستان پۆست، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ بڵاوکراوەتەوە.
  4. ^ نەزمی نوێی سیستەمی ژیان لەماڵەکانەوە تا دەگاتە گوندە بچوکەکەی جیھان ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی خەندان، ڕۆژی ٢٧ی ئابی ٢٠١٩ نووسراوە.
  5. ^ ھۆشیار جەمال/ رۆمانی مانگەشەو لە ئەنفالەوە بۆ تیرۆری ڕۆژنامەنووسان ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕێگای کوردستان، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ نووسراوە.
  6. ^ عەشقەکەی شێخی سەنعان بۆ کچەی گاور ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی بیرکردنەوە، ڕۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە لەلایەن نوھا فایەق.
  7. ^ راچڵەکین نوێترین کتێبی نەبەز گۆران چاپ دەکات ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕاچلەکێن، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە.
  8. ^ راچڵەکین سپۆنسەری چاپکردنی رۆمانی "مازیاری شەنگالی" نەبەز گۆران دەکات ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕاچلەکێن، ٢٥ی شوباتی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  9. ^ ڕۆمانێکی نوێی نەبەز گۆران چاپدەکرێت ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی وێستگە، ڕۆژی ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە.
  10. ^ دروستکردنی کۆشکێکی وەھمی، ماڵپەڕی خەندان، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.