نیکۆلۆ مەکیاڤێلی
نیکۆلۆ مەکیاڤێلی (بە ئینگلیزی: Niccolò Machiavelli؛ ١٤٦٧–١٥٢٧[١]) نووسەر، سیاسی و فەیلەسووفی ئیتالیایی بوو. مەکیاڤێلی لە ناسراوترین فەیلەسووفانی سیاسییە و بە شوێنکەوتوانی بیر و بڕواکانی ئەو مەکیاڤێلیست دەوترێ. ناسراوترین نووسراوەی مەکیاڤێلی دوو کتێبە لە بارەی سیاسەتەوە بە ناوی میر و دەمەتەقێ. بێرتراند ڕەسڵ لە وەسفی مەکیاڤێلیدا وتویەتی مەکیاڤێلی لووتکەیە لە فەلسەفەی سیاسیدا.[١]
مەکیاڤێلی لە کتێبی میر دا ھێزی تازەی دایە تیۆریی سیاسی و ئەوەی لەوێدا باسی دەکات بە یەکەم دەربڕین دادەنرێ لە ئایدیۆلۆژیی ڕەھایەتی Absolutism. مەکیاڤێللی لە فلۆرینس کارمەند بوو، ساڵانی ساڵ وەک دیپلۆماتێک کاری بۆ دەوڵەت دەکرد. ساڵی ١٥١٢ باوی نەما و پاشەکشەی کرد، لە ماوەی ئەو دوورەپەرێزییەی بەسەریدا سەپێنرا میر و چەندین بەرھەمی دیکەی کاریگەری نووسی، وەک: Discorsi sopra la prima deca di Tito Livio - «تۆژینەوەیەک لە یەکەم دە کتێبی Titus Livius".
نووسینەکان
دەستکاری- میر، وەرگێڕان لە عەرەبییەوە حسێن عارف، لەگەڵ لێکۆڵێنەوەیەک لە کەمال مەزھەر ئەحمەد، بەغدا: چاپخانەی سەمیرامیس، ١٩٨٢.
- شالیار، وەرگێڕان لە ئیتاڵییەوە جەمال زەندی، سنە: مادیار، ٢٠٢١.
- دیسکۆرسەکان (لەسەر دە کتێبی یەکەمی تیتو لیڤیو)، وەرگێڕان لە ئیتاڵییەوە جەمال زەندی، سنە: مادیار، ٢٠٢١.
سەرچاوەکان
دەستکاری- لوقمان کەریمی، «سیاسەت و دەسەڵات لە بیری سیاسیی ماکیاڤێلیدا»، گۆڤاری بیروھزر، ساڵی دووھەم، ژمارە ٢، ٢٠١٦، لل ٩٧–١٠٠.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نیکۆلۆ مەکیاڤێلی تێدایە. |