نیلووفەر ڕەحمانی

فرۆکەوانێکی ئەفغانییە

نیلووفەر ڕەحمانی (لەدایکبووی ١٩٩٢ کابول، ئەفغانستان) فڕۆکەوانی ئەفغانییە ناوبراو یەکەم ژنە میکانیکی چاککەرەوەی باڵی فڕۆکە و یەکەم ژنە لە ھێزەکانی ئاسمانی ئەفغانستان لەوەتەی ڕووخانی دەوڵەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان.[١] نیلووفەر بەردەوامبوو لەسەر کار و مەشقەکانی وێڕای درووستبوونی ھەڕەشە لەسەر خێزانەکەی. لە ئازاری ٢٠١٥، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٢]

نیلووفەر ڕەحمانی

نیلوفر رحمانی
نیلووفەر لە ساڵی ٢٠١٥، لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی
لەدایکبوون١٩٩٢ (تەمەن ٣١–٣٢)
پیشەفڕۆکەوان
چالاکبوون٢٠١٢-ئێستا
ناسراوە بەیەکەم میکانیکی چاککەرەوەی باڵی فڕۆکە لە ئەفغانستان

سەرەتای ژیان

دەستکاری

نیلووفەر ڕەحمانی لە ساڵی ١٩٩٢ لە کابول، لە وڵاتی ئەفغانستان لەدایکبووە. نیلووفەر لەسەرەتای ژیانی منداڵی لەگەڵ خێزانەکەی لە کەمپی پەنابەرانی پاکستان ژیاون، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٠ گەڕاونەتەوە بۆ کابول.[٣] لە تەمەنی منداڵییەوە حەزی بەبوون بە فڕۆکەوان لەلا درووستبووە، ھەربۆیە ساڵێک خەریکی خوێندنی ئینگلیزی بووە بۆئەوەی لە قوتابخانەی فڕۆکەوانی بخوێنێت.[٤]

کاری فڕۆکەوانی

دەستکاری

لە ساڵی ٢٠١٠، نیلووفەر بەشداری کرد لە لیستی پڕۆگرامی ڕاھێنانی ھێزی ئاسمانی ئەفغانی. دواتر لە تەممووزی ٢٠١٢، وەک ملازمی دووەم دەردەچێت.[٢] لەکاتی پڕۆگرامەکە، دکتۆرەکان پێیان وابوو جەستەی بۆ فڕۆکەوانی باش نییە، تاکوو فڕینی فڕۆکەکە، ھەروەھا ناوبراو تاکە کچی بەشداربووی پڕۆگرامەکە بوو.[٣] دوو فڕۆکەوانی ھێلیکۆپتەر لەسەردەمی یەکێتیی سۆڤیەت، لەتیفە نەبیزادە و خووشکەکەی لەگەڵ باوکیان ئەوا سەرچاوەی ئیلھامبەخشی بوون بۆ نیلووفەر تا ببێتە فڕۆکەوان.[٥][٦] فڕۆکەی (C182) یەکەم فڕۆکەبووە کە نیلووفەر پێی فڕیبێت وەک شوفێر، دواتر چۆتە خوێندنی زیاتری فڕۆکەوانی تا دواتر فڕۆکەی (C-208) لێخوڕیوە، فڕۆکەیەکی تایبەتبووە بە بارھەڵگرتن.[٧] زۆربەی کات فڕۆکەوانی ژن لێی قەدەغەکراوە لەکاتی ئەرک و جەنگدا قوربانی و بریندارەکان ھەڵبگرێتەوە، بەڵام نیلووفەر ڕەحمانی لەیەکێک لەئەرکەکانی ئەو کارەشی ئەنجامدا کە چەند بریندارێکی گەیاندە نەخۆشخانە.[٨]

لەدوای سەرکەوتنەکانی، ئەوا خێزانی ڕەحمانی تووشی ھەڕەشە بوونەوە لەلایەن خێزانەکەیانەوە ھەروەھا لەلایەنن تاڵیبان، ھەربۆیە چەندجارێک ماڵی خۆیان گواستۆتەوە.[٢] ھەموو ئەوانە کاریگەرنەبوون لەسەر خەونەکانی نیلووفەر، ناوبراو تاقیکردنەوەی لەسەر لێخوڕینی فڕۆکەی گەورەتر (C-130) ئەنجامدا، دواتریش بووە مامۆستای مەشقپێدەرەوە بە قوتابیانی دیکەی فڕۆکەوانی و ھەروەھا بووە نموونەیەکی باڵا بۆ کچانی دیکەی ئەفغانستان.

دواتر لە ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ ھێزەکانی ئەمریکا مەشقی لەسەر فڕۆکەی (C-130s) دەستپێکرد، ئەو پڕۆگرامەشی لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ تەواوکرد، دواتر داواکاری پێشکەشکرد بۆ وەرگرتنی پەنابەری لە ئەمریکا بۆئەوەی ببێتە فڕۆکەوان لەھێزەکانی ئەمریکا،[٩][١٠] لە نیسانی ٢٠١٨ داواکارییەکەی پەسەندکرا،[١١] ئێستا لە فلۆریدا دەژی بەڵام وەک فڕۆکەوان نا بەڵکوو وەک وەرگێڕی زمانەکانی فارسی، داری و ئینگلیزی.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «The Conversation: Pilots Niloofar Rahmani and Esther Mbabazi». BBC News. 25 July 2015. لە 13 July 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ ئ ا ب «Biographies of 2015 Award Winners». U.S. State Department. March 2015. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئازاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە 10 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  3. ^ ئ ا Rajagopalan، Megha (١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩). «The "Badass" Afghan Pilot Who Went Massively Viral Is Now Living In Exile. She Just Wants To Be Able To Fly Again». BuzzFeed News (بە ئینگلیزی). لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  4. ^ «First Female Afghan Air Force pilot graduated in 30 years». Khaama Press. 16 May 2013. لە 15 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  5. ^ «MilitaryFirst Afghan female pilot aims to soar». newscentral. 10 March 2015. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی نیسانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە 15 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |archivedate= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |archiveurl= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ٢ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ «Pilot Breaks Gender Barrier». U-T SanDiego. March 10, 2015. لە 15 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  7. ^ «First Afghan Woman Pilot Flies with Blue Angels». US Navy. 13 March 2015. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئازاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە 15 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  8. ^ «Groundbreaking Female Afghan Pilot Inspires in San Diego». NBC San Diego. Mar 9, 2015. لە 15 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  9. ^ Ernesto Londoño (23 December 2016). «A Female Afghan Pilot Soars and Gives Up». New York Times. لە 13 July 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  10. ^ Andrew Watkins (29 December 2016). «Duty or Desertion in Afghanistan». Boston Globe. لە 13 July 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  11. ^ «Former Afghan Air Force pilot Niloofar Rahmani granted asylum in the United States». ABC News. Australian Broadcasting Corporation. 1 May 2018. لە 1 May 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)